کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سڵاو لە عەقڵتان

Monday, 16/02/2009, 12:00


لەدرێژەى كارە جوان و شایستەكانى حكومەتى مافیاى سلێمانیدا "یەكێتى" سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكى رقم فحێ كە كەس نازانێ سەر بەكام دز و گەندەڵە هەڵیكوتایە بەردەركى سەراى شارى سلێمانى ، وێنە و پۆستەرى "ریكڵامى" گۆڤارى "هۆنیا" یان بەشێوەیەكى ناشرین برد و ووتیان قەدەغەیە، ئەمە لەكاتێكدا كە گۆڤارى هۆنیا گۆڤارێكى كۆمەڵایەتى و هونەریە ، لێرەوە بۆمان دەردەكەوێ كە نەك گۆڤار و رۆژنامەى سیاسى بگرە لە هەموو جۆرە بڵاوكراوەیەك دەترسن كە كۆمەڵگە وشیاربكاتەوە لەو دەسەڵاتە گەندەڵ و دزێوە، جارێكى تر بێ سەقافەت و ناتەندروستى خۆیان راگەیاندەوە، گڵۆڵەتان لە لێژیە شەڕ بە خەڵك بۆ دەفرۆشن، خۆتان خۆتان خواردووە و دەڵێن پەیوەندى بە خەڵكەوە نیە ئەى ئەمەتان لەچى، وەك سەردەمى بەعسى لێهاتووە دوو كەس ناتوانن پێكەوە قسەبكەن لە سلێمانى بەناو مەڵبەندى رۆشنبیرى یەكسەر جەندرمەكان دێن و دەڵێن لێرەدا مەوەستن و بڕۆن....!

تێبینى/ هەوڵ دەدەین هەر لەم شەودا ئەو وێنانە بڵاوبكەینەوە كە لەكاتى ئەو دەست درێژیەدا گیراوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە