كۆنگرەى نوێ بوونەوە یان كۆنگرەى فایلدارەكان ؟؟؟
Thursday, 09/09/2010, 12:00
زۆرن لەم شۆرشە خوێناوى ودرێژخایەنانەى لەجیهان دا لەپێناوى نیشتمان ونەتەوەكانیان خەباتیان كردووەو هەندێكیان سەركەوتوون وئەوانى تریش یان لەناوچوون یان خەباتیان درێژەى هەیە شوڕشى كوردستان لەعێراق دالەپاش دەیان ساڵ لەخەبات دا .. باش بوو بەهۆى سەركێشیەكانى بەعس وهەڵەبەردەوامەكانى لەسەردەستى ئەمریكا ڕژێمى بەعس ڕووخاو شتێك نەما بەناوى دەوڵەتى عیراق ..
ئەوەى لێرەداباسى دەكەین ئاساییە لەشۆڕشێكى وادرێژخایەن وهێزى نابەرامبەر لەهەموو ئاستەكان دوژمن توانیبێتى ژمارەیەك لێپرسراوو چەند كەسێك بكڕێ و كارى جاسووسى وسیخوڕى لەسەرشۆڕش پێبكات ..وەلەجیهان زۆركارى وا ڕوویداوە بەڵام هەركاتێك سیخورێك ئاشكرابووبێ بەتوند ترین شێوە سزادراوە و نموونەش زۆرە .....
تائێرە ئاساییەو ئەوەى سەیرە لێرەداباسى دەكەین ئەمەیە زۆرێك لەحزبەكانى كوردستان كەسى یەكەمیان یان خوارتر جاسووسیان بۆڕژێمى بەعس كردووەو چەندین پێشمەرگەو كادرى دڵسۆزیان بەشەهیدكردن داوە ودەیان بەرنامەى ووردى شۆرشیان ئاشكراكردووە مەعلوماتى زۆرووردیان بەدوژمن داوە وبەرنامەیان بۆلەناوچوونى شۆڕش وكاولكارى كوردستان بۆبەعس داناوە وئەمانەو چەندان بەرنامەى خەتەرناك كە لەفایلەكانیان داهەیە باس كراوە ئەمانەو چەندان شتى تر كەس تۆمەتى بۆدروست نەكردوون لەژێر سێبەرى هەرناوو ناتۆرەیەك بەڵكوو خۆیان لەڕاپۆرتەكانیان نووسیانە كەلەسەردەستى ئەو ئەم چالاكیە بۆبەعس ئەنجام دراوە ولەبەرامبەردا ئەم بڕە پارەى بۆدەست نیشان كراوە واتا لەپاش ڕووخانى بەعس فایلى سەرجەم خیانەتكاران كەوتە بەردەستى حزبەكان وجەماوەر ...وە پارەى خوێنى هەموو ئەم تێكۆشەرانەى لەسەر دەستى ئەم جاسووسە فایلدارانە شەهیدكراون كەلەبەعس لەجیاتى چاڵاكى وەریان گرتووە بەكۆشك وتەلاریان داوەو بەم پارانە ژن وكچى شەهیدەكانمان لەخشتە دەبەن هەوڵى ڕابواردن دەدەن لەگەڵیان كەپێشتر مخابەرات لەگەڵ هەمووئەمانەى كردووە كەلەنەتەوەى عەرەب نەبوونە لەبەر ئەوەى ئێستاش مەسئولى كەس وكارى ئەم شەهیدانەن كە بەدەست وبەڕاپۆرتى ئەم ناپاكانە شەهید كراون یۆیە ئەڵێم شەهیدەكان لەگۆڕدا بەردەوام هاوار دەكەن تۆڵە تۆڵە تۆڵە ...
ئەگەر بێینە سەر پارتى دیموكراتى كوردستان زۆرى قسەلەسەر ناكەین چونكە حزبێك خاوەنى 31ئابى 1996 بێت وپایتەختى وولاتەكەى پێشكەش بەدوژمنەكەى بكاتەوە باسى كوێى بكەین هەرئەوەندەئەڵێین سامى وفەرەنسۆ دوو فایلى قەبەیان هەبوو گورزى كوشندەیان لەبزووتنەوەى كوردایەتى داوە و دووكەسى زۆرخراپ بووینەو دەورى ئەساسیان هەبووە لەهەڵگیرسانى شەڕى ناوەخۆوڕۆڵى سەركیان هەبووە لەخۆشكردنى ئاگرى شەڕى براكوژى بەبەرنامەى موخابەرات وەهەوڵى بەردەوامیان هەبوو بۆلەباربردنى هەموو هەوڵەكانى ئاشتى نێوان پارتى و یەكێتى و زۆرشتى تر وە زۆرلەسەركردەكانى پارتى فایلى گەورەى موخابەراتیان هەبووە ..
ئینجا گەرباسى یەكێتى نیشتمانى كوردستان بكەین ئەبینین ئەم حزبە ناوى شۆڕشگێڕى وحزبى شەهیدانى هەڵگرتووە وهەمیشە شانازى بەسەروەریەكانى دەكات وخۆى بەخزمەتكارى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان ئەزانێت و هەموو ئاواتى هەوادارو دۆست وئەندامانى یەكێتى ئەوەبوو دواى ئەوفەوزایەى لەناویەكێتى دروستبووە ئەم جارە لەكۆنگرەى 3 ى خۆى ڕاست دەكاتەوە ڕێگاى ڕاستەقینەى خزمەتكردنى خەڵكى دەگرێتەبەر بەفیعڵى خۆى
نوێ دەكاتەوە كەچى ئەم هیوایەش لەگۆڕنرا چونكە ئەم شۆڕشەى بەخوێنى دەیان هەزار شەهید وماندووبوونى سەدان هەزار لەڕۆڵەى گەلەكەمان وسووتماككردنى تەواوى ووڵات گەیشتۆتە ئەمڕۆو دەسەڵات دراوەتە دەست ئەم
پاشەڵ پیسانەى لەخوارەوە ناوى هەندێكیان دەبەین ...
وەك لەسەرەوە باسمان كرد گومان لەوەدانیە هەموو شوێنێك خەڵكى جاسوس وهەلپەرستى تیادەكەوێت بەڵام مەرج ئەوەیە هەركاتێك ئاشكرابووە ئەبێت بەهەرشێوەیەك بێت لەشۆرش دوور بخرێنەوە جا سزاكەى چى پێویست بووبێت ..نەخوازەڵڵا ئەوەى دەستى سووربێت بەخوێنى پێشمەرگە ..
ئەوەتا لەبەهارى 1991لێبوردن دەركرا بۆهەمووئەوانەى خیانەتیان كردووە لەبەرئەوەى دوژمنەكەمان زۆردەسەلاتدارو شۆرش لەبارێكى سەخت داتێپەڕیوە هێزى ئێمەو دوژمن زۆرنابەرابەر بووە بەڵام لەدواى ڕوخانى بەعس لەبەهارى 2003 وئاشكرابوونى سەرجەم تۆڕوداوەكانى ڕژیمى لەناوچوو ئاشكرابوونى فایلدارەكان لەسەرجەم حزب ورێكخراوەكان دەركەوت زۆربەیان پەیوەندیان نەپچڕاوە تاڕوخانى بەعس لە9/4/2003
دواى چاوەڕوانى زۆرى دایكى شەهیدان ودڵسۆزان وزۆرلێكراوانى گەلەكەمان لەپلینیۆمى 2007 جارێكى تر عەفوكرانەوە دیسان نیگەرانى زۆر لاى لایەنگرانى یەكێتى دروست بۆوە .. بەڵام گوتیان باردۆخى یەكێتى وا دەخوازێ و ئەم بڕیارە كاتى یەو ئەبێ خائینان بەسزاى گەل بگەیەنرێن .
كەچى ئەم جارە لەكۆنگرەدا كەتاكە هیواى خەڵكى یەكێتى بوو ئاهێك بێتەوە بەریان كە یەكێتى بگێڕێتەوە سەر سكەى ئەساسى خۆى و جارێكى تررێِكخستن دروست بكرێتەوەو گرنگى بەكردنەوەى خولى كادران بدرێت نەوى نوێ پێبگەیەنرێت وكەسى شیاو لەشوێنى شیاو دابنرێت سیستەمى سزاو پاداشت بگەڕێتەوە .
بەڵام سەركردایەتى تازەى یەكێتى بووبەسەركردایەتى فایلدارەكان و بۆیە بەتەواى هەموو هیواكان لەگۆڕنران من نازانم پیاوێك سیخوڕى لەسەرحزبەكەى خۆى كردبێت چ دڵسۆزیەكى تیاماوە تاجارێكى تر متمانە دروست بێتەوە كارى چاك وڕاستت بۆبكات لەپلینیۆم دەپاڕانەوە تەنها یەكێتى لێیان ببوورێ بە ڵام لەمەودوا دەبێت خەڵكى یەكێتى داواى لێبوردن لەوان بكات واتا ئەوان لەسەر حەق بووینە .....
ئەوەتا مەكتەبى سیاسى لەجیاتى محاسەبەكردن ئەم زاتانەبونەتە مەكتەبى سیاسى د نجم الدین كەریم , سعدى پیرە , ئاسۆ مامند . وەلەسەركردایەتى نوێ حامد حاجى غالى ,شاڵاوى عەلى عەسكەرى ,محمد وەتمان ,مستەفا چاوڕەش , هەرێم كەمال ئاغا , ڕابەرسید برایم سەیر دەكەین ئەمڕۆ ئەمانە یەكێتى بەڕێوە دەبەن دڵنیام هەریەك لەمانە تەنها داوایان ئەمەبوو یەكێتى نەیان كوژێ نەك بیانكات بە لێپرسراوى هەموو یەكێتى هەمویان كراون بەڵیپرسراوى مەڵبەندەكان وشوێنى گرنگیان پێدراوە هەیانە ئێستا لەدەرەوەى یەكێتى پەیوەندى بەحزبێك زیاتر هەیە چونكە لەڕابردوو لەم كارە زۆرشارەزابووە ولەسەرەتاش قەت دڵسۆزى بۆیەكێتى نەبووە بەڵكو تەنها واجبەكەى لەناو یەكێتى بەسەربردووە وەڕەنگە جاسووسى بۆو ووڵاتانى دراوسێ و ئەمریكاش بكەن ئەگەر ئەم كارە نەكەن خوابیانگرێ
هیوادارین تۆزێك بەخۆداچوونەوە هەبێت ئەگەر شۆڕشى جەزائیریان نەخوێندۆتەوە تكایە بیخوێننەوە وپێداچوونەوە بۆكارەكانتان بكەن .. ئەگەرنا تەمەنى یەكێتى زۆركورت بۆتەوە ... مێژوو ڕەحم بەكەس ناكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست