کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ / سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندان لە مەیدانی ئازادی

Friday, 11/03/2011, 12:00


ئافەرینی چاونەترسی و كۆڵنەدانتان لێ دەكەم ، دیارە هەرەس هێنان بە قەڵای ستەم لە خۆ بوردنی دەوێت .

بەڕێزان دیارە هەوڵ و ماندوبوونی ئەم ماوەیە دەسەڵاتی هێناوەتە سەرچۆك . بەڵام گەرچی مەیدانی ئازادی بە لایی خەڵكی كۆنی سلێمانی بە گشتی و بە تەمەنەكانیەوە بە تایبەت ناوەندی شارە ، لای هەندێكی تر بەتایبەت گەنجان وانیە وەزیاتر كچان . لەوانەیە بڵێن ئەی ئەوە هەمووی گەنج نیە لەم ناوەندی گۆڕپانەدا ڕۆژانە ئەیان بینین . منیش دەڵێم وایە بەڵام ئەوەی لێرەدایە زۆر كەمترە لەوانەی دەخوازن بەشداری ئەو ڕاپەڕینەبن .

پێشنیار دەكەم كە بە پێی خشتەیەكی گونجاو هاوكات لە گەڵ كۆبونەوەی سەرای ئازادی ، هەر ڕۆژە لە گەڕێكێك لە شوێنێكی فراوانی ناوەندی گەڕەكەكەدا كۆبونەوەی جەماوەری ساز بدرێت و خواست و ئامانجەكان بۆ خەڵك باسبكرێت ، بەو شێوەیەش جۆرە پێشبڕكێیەك درووست دەبێت كە زۆری ژمارەی بە شداربوانی گەڕەكەكە و شێوازی بە ڕێوە چوون و خۆ نواندن تیایدا ئاستی نیشتمان پەروەرێتی خەڵكە كە بنوێنێت . هەرئەمەش دەبێتە هەوێنی خۆپیشاندانی سەرتا سەری گەورە .

دیارە دەسەڵات دارانی ئەم وڵاتە و كاسە لێسەكانیشیان ، زۆر دەمێكە هەست بە لەزەتی پیاسەی ناوەندی شار ناكەن چونكە لە ڕویان نایەت لە ئاست خەڵكدا چاو هەڵهێنن ، بۆیە ئەو خۆپیشاندانە گەر وا بمێنێتەوە هەستیان نابزوێنێت . بە هیوای گەیشتن بە ئامانج .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە