ده‌سه‌ڵاتی ئێستای كوردستان.. ده‌وڵه‌مه‌ندی نابووت ترساندن له ئیسلامییه‌كان وه‌ك پیشه‌ی موفلیسه‌كان
Friday, 22/04/2011, 12:00
هه‌موومان دوایه‌مین په‌ناگه‌ی بازرگانی موفلیس ده‌زانین: گه‌ڕان به‌ناو ده‌فته‌ره‌كاندا بۆ قه‌رزێكی كۆن. ده‌سه‌ڵاتی كوردیش كه به‌پاره ده‌وڵه‌مه‌نده په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری موفلیسه‌كان ده‌بات‌و به‌ناوی ده‌فته‌ری كۆندا ده‌گه‌ڕێت. له‌م ڕۆژانه‌دا ناوونیشانی هه‌واڵ‌و ڕاپۆرتی له‌م جۆره ده‌بینین‌و ده‌بیستین: میسر دوای شۆڕشه سپییه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی نوێ ده‌بێته‌وه ئه‌ویش مه‌ترسیی ئیسلامییه‌كانه.
ئه‌وان ده‌ڵێن میسر ترسی ئیسلامییه‌كانی له‌سه‌ره، ده‌سه‌ڵاتیش كه فێری قرتاندنه نیوه‌ی ڕسته‌كه‌ی قرتاندووه‌و پێویسته ڕسته‌كه وا بێت: ((میسر دوای نه‌مانی دیكتاتۆر ترسی ئیسلامییه‌كانی له‌سه‌ره)). (دوای نه‌مانی دیكتاتۆر) كه قرتاوه ئاماژه‌یه كه هه‌بوونی ئه‌و دیكتاتۆره زه‌مانه‌ت بوو دژی مه‌ترسیی ئیسلامییه‌كان. كه ڕسته‌كه‌شمان ڕێك كرده‌وه ئاساییه بپرسین: ئه‌ی چی ده‌فه‌رموون؟ تا هه‌تا خه‌ڵك به دیكتاتۆر ڕازی بن؟
كاتێكیش درۆ بۆ منداڵێك ده‌كه‌ی گوێی ناده‌یتێ درۆكه‌ت چه‌ند مه‌نتقییه بۆیه هه‌رچۆنێك بێت ده‌یهۆنیته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه ده‌سه‌ڵات كه خۆی به خاوه‌نی حكومه‌تی ساوا ده‌زانێت‌و خه‌ڵكیش هه‌ر به ساوا ده‌زانێت درۆیه‌ك ده‌كات له باخچه‌ی ساوایاندا بوترێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ڕێزیش له عه‌قڵی خۆمان بگرین‌و وه‌كو گه‌وره بیربكه‌ینه‌وه ده‌زانین كه له‌م ڕۆژگاره‌دا‌و له‌م هه‌لومه‌رجه جیهانییانه‌دا ئیسلامییه‌كان نه‌ك ته‌نها مه‌ترسی نین به‌ڵكو فه‌رمانڕه‌واییشیان، زه‌مانه‌ته بۆ ئه‌و دیموكراسییه‌ی ده‌مێكه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆمان باسی ده‌كات‌و باوه‌ڕی پێی نییه.
بێگومان قسه‌یه‌ك له‌م جۆره، واته: ئیسلامییه‌كان زه‌مانه‌تن بۆ دیموكراسی، لای ئه‌وان سه‌یره بۆیه پێویستی به شیكردنه‌وه‌یه:
نیزامه‌كانی ناوچه‌كه بۆیه ڕێزیان بۆ دیموكراسی نه‌بوو چونكه پشتیان هه‌بوو. پشتی ئه‌و نیزامانه كه ڕۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریكا بوو ده‌یزانی دیموكراسی‌و ئازاد‌و مافی مرۆڤ چۆن له‌و وڵاتانه ده‌گوزه‌رێن، ئه‌وه‌ش گرنگ نه‌بوو چونكه ئه‌و نیزامانه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕۆژئاوایان ده‌پاراست بۆیه هیچ هیوایه‌ك بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌كی ڕاسته‌قینه نه‌بوو. ڕۆژئاوا چاوپۆشیی له‌و نیزامانه ده‌كرد، به‌و شۆڕشانه‌ش سه‌ری سوڕمابوو، دڵیشی خۆش نه‌بوو، ئه‌و ڕۆژه‌ش كه زانی ڕاپه‌ڕینه‌كان یاری نین خۆی وه‌كو پشتیوان پیشان دا، ده‌رنگ كه‌وته قسه، ئێستاش له‌هه‌وڵدایه فریای ده‌غڵه‌كه‌ی بكه‌وێت تا هه‌مووی نه‌سووتاوه.
ئێستاش بیر له حاڵه‌تی پێچه‌وانه بكه‌ره‌وه؛ ئایا ئه‌گه‌ر ئیسلامییه‌كان كورسییه‌كه‌یان ده‌ستكه‌وت ده‌توانن وه‌كو ئه‌و نیزامانه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا بگرن؟ عاقڵ ده‌ڵێت نه‌خێر، ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت به‌ڵێ، نه‌زان ده‌م داده‌چه‌قێنێت، خه‌ڵه‌تاویش سه‌یری ده‌می ده‌سه‌ڵات ده‌كات. به‌ڵام ئه‌مه بیركردنه‌وه‌ی زۆری ناوێت چونكه وه‌ڵامه ساده‌كه نه‌خێره. ئیسلامییه‌كان ناتوانن هاوشێوه‌ی ئه‌و نیزامه دیكتاتۆرییانه بن كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی براڕۆیان بۆ ده‌كات.
یه‌كێكیش له كاڵا بێ بازاڕه‌كانی جه‌واڵی ده‌سه‌ڵات ئه‌م ناڕه‌زاییه‌یه: ((ئه‌گه‌ر ئێمه بڕۆین كێ حوكم بكات؟ ئه‌مانه؟!)). وه‌ڵامه‌كه‌ش دیسان ساده‌یه: هه‌ر كه‌سێك حوكم بكات فریا ناكه‌وێت ڕه‌گی دیكتاتۆریه‌ت به‌ناخی كۆمه‌ڵگه‌دا ببات، ئیسلامییه‌كانیش كه ڕۆژئاوا به چوار چاوه‌وه چاودێریی حوكمه‌كه‌یان ده‌كات له‌وه‌ش بێتواناترن دیكتاتۆریه‌ت پیاده بكه‌ن. قازانجه‌كه‌ش ئا لێره‌دایه: هه‌ر كه‌سێك بێت تازه لابردنی ئاسانتره له دیكتاتۆره كۆنه‌كان، چه‌ندیش ئه‌و تازه حاكمه له ڕۆژئاواوه دوور بێت ئه‌وه‌نده لابردنی ئاسانتره.
هه‌موو ئه‌م حیكایه‌ته‌ش ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئیسلامییه‌كان جێگری ده‌سه‌ڵاتی ئێستا بن، كه وا نییه. به‌واتایه‌كی تر ئه‌وه پێشبینی سیاسی نییه كه ده‌سه‌ڵات ده‌یكات به‌ڵكو كاری فاڵچییانه، گریشمان فاڵچی پێكای مه‌ترسیی پیاده‌كردنی دیكتاتۆریه‌ت له‌لایه‌ن هێزێكی بێ پشتیوانی ڕۆژئاوایی وڕێنه‌یه نه‌ك قسه‌ی عاقڵان. بۆ ئه‌و خه‌ڵه‌تاوه‌ش كه قبووڵی كردووه ده‌سه‌ڵات له‌جیاتی ئه‌و بیر بكاته‌وه به‌كورتی ده‌ڵێین: ئیسلامی بێت یان نائیسلامی كه‌س دوای دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان ناتوانێت وه‌كو ئه‌وان بیخوات.. چی له‌وه‌ش باشتر هه‌یه؟
له رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ ژماره 469 له 19/4/20111 لاپه‌ڕه 9 بڵاوبۆته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست