کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی له‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست به‌ گۆڕانكارییه‌كانی راگه‌یاندنه‌ لاوازه‌كه‌ی ده‌كات

Monday, 27/06/2011, 12:00


دواى لابردنی سه‌رۆ قادرى به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێنانی مه‌حمووده‌ سوورى ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ئێستا به‌ نیازن گۆڕانكارییه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی به‌ كوردستاپۆستی راگه‌یاند، كه‌ ئێستا مه‌حمووده‌ سوورى به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئێستای پارتی به‌ نیازه‌ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌نجام بدات به‌ر له‌وه‌ى ده‌سته‌ى راگه‌یاندن دابمه‌زرێنێت، چونكه‌ دواى كۆتایهاتنی كۆنگره‌ى پارتی بڕیارى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى مه‌كته‌بی راگه‌یاندن درا، له‌ رۆژنامه‌ى خه‌بات بۆ پۆستی سه‌رنووسه‌ر دوو كه‌س پاڵێوراون كه‌ ئه‌وانیش (فوئاد سه‌دیق و سه‌لام عه‌بدوڵلاَ) یه‌، دانانی ئه‌وانه‌ش له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی جێگرى سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ده‌ستنیشانكراون، به‌لاَم ئه‌گه‌رى زۆرى هه‌یه‌ سه‌لام عه‌بدوڵلاَ دابنرێت، چونكه‌ مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت كارێكی بۆ بدۆزێته‌وه‌ چیتر روو له‌ ناوچه‌ و لقه‌كانی نه‌كات، له‌ به‌رامبه‌ریشدا فوئاد سه‌دیق تا ئێستا چه‌ندین هه‌وڵی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د خۆشناوى ماستاوچییه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوڕێیه‌ كۆنه‌ شوعییه‌كه‌ى بگه‌ڕێنێته‌وه‌ نێو راگه‌یاندنی پارتی، كه‌ له‌ پێشوودا له‌سه‌ر ماستاو ساردكردنه‌وه‌ بۆ نێچیرڤان بارزانی و كابینه‌كه‌ى لابردرابوو، سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، كه‌ له‌ دواى دانانی یه‌كێك له‌مانه‌ش گۆڕانكارى له‌ ته‌واوى ستافه‌كه‌ى خه‌بات ده‌كرێت، له‌ گۆڤارى گولاَنیش پێشبینی ده‌كرێت ئازا حه‌سیب قه‌رداغی شه‌بیهه‌كه‌ى (حه‌مكۆ) ی هونه‌رمه‌ند وه‌ك سه‌رنووسه‌ر دابنرێت، چونكه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆ قادرى هاوڕێكه‌ى پێشووی له‌ حیزبی شوعی پێشنیاركراوه‌ بۆ مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: گۆڕینی كاروان ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌رى كورستان تیڤیش فه‌رمانی پێدراوه‌، به‌لاَم تا ئێستا پارتی هیچ كه‌سێكی ده‌ستنیشان نه‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ شوێنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ عه‌نته‌ره‌ دابنێت، له‌وانه‌ش كه‌سی ده‌ست نه‌كه‌وێت فه‌یسه‌ڵ ده‌باغی كۆنه‌ به‌عسییه‌كه‌یان كه‌ ئێستا بێكار كه‌وتووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی دابنرێت، هه‌روه‌ها بۆ رادیۆى ده‌نگی كوردستانیش سه‌رچاوه‌كه‌ گوتی: پارتی كه‌سی تیا نه‌ماوه‌ كه‌ له‌ شوێنی سالارى پیچشكه‌شكاره‌ فاشیله‌كه‌ی دایبنێت و به‌ڵكو گۆڕانكارییه‌كی بچووك له‌م رادیۆیه‌ كۆمیدییه‌دا بكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە