خەونامە
Saturday, 03/04/2010, 12:00
لەبەرهەمى (دواى مردنم فرمێسك مەڕژە) چەند خەونێكم لە خەونامە بلاوكردەوە كە بریتى یە لەو خەونانەى لەشەوانى تەنیاییمدا بینیومن ئەمیش بریتى یە لە دوو بەش
بەشى یەكەم
ئەو خەونانەى بەهیواى بینینەوەیان چاو لێك دەنێم
(1)
لەخەوما دنیا سارد بوو
بۆ ئەوەى سەرمام نەبێ
دات نابووم لە كۆشى گەرمت .
مناڵت كردبوومەوە
لەدەستت نابووم مەمكى نەرمت.
(2)
لەخەوێكیشما بۆ پێشوازیت
وەك فەرش ئەو
دلەم بۆت راخست بوو .
دەمویست كەهاتى هەر من و تۆبین
بۆیە دەرگام لەهەرچى خەمە داخست بوو .
(3)
لەخەوما باخەوان بووى
خۆت هەنار و سێوت دەدامێ .
خۆشترین كاتم بوو
لەلێو ماچت دەدامێ
بەشى دووەم
ئەو خەونانەى حەز بە دووبارەبوونەوەیان ناكەم
(1)
لەخەوێكى ترا ئەو دلەم هەتا هەتا
كەتۆ هۆگرى خۆت كردووە .
چەندین جوان لە هەولدابوون
بیكەن بە لانە
بێ ئاگابوون لەوەى كە تاپۆت كردووە .
(2)
شەوێك هەر لەخەوما چەژن بوو
چەژنانەیان ئەگۆرییەوە دۆست و دووژمن .
تەنیا تۆ نەبێ نەدەهاتى
تا ماچێ بەدیارى ببەخشى بەمن .
كە بەئاگاهاتمەوە ووتم
چەژنى كەسێ شادە كە دلى شكاو نەبێ .
یارى جوان و ناسكى
ماچى چەژنانەى لێ چاو نەبێ .....
(3)
لە خەوێكى لە مردن ناخۆشتریش
شووت كردبوو
شپڕزەیى شووكردنەكەتم پێوە دیار بوو
شپڕزەییەكى یەكجار زۆر .
وەكو ئەو ماسى یەم لێ هات بوو
كە شەپۆلى لێ ببێ بەتۆڕ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست