كەریم سنجاری لەسەر رۆژنامەنوسەكەی پاراستن هاتە دەنگ
Friday, 08/06/2018, 1:14
بەرزان عەلی حەمە قەڵەمفرۆشێكی كەناڵ 24ە و بە عەقدی مانگانەی 3.000 سێ هەزار دۆلار، هەمو مقال و وتارەكانی تایبەتە بە سوكایەتی بەو نوسەر و كەسایەتی و لایەنە سیاسیانەی خۆیان بە پارتی و بارزانی نەفرۆشتیە.
لەم رۆژانەدا دوای ئەوەی ئەم قەڵەمفرۆشە وێنەی ئەفسەرێكی پارتی بڵاوكردەوە، چونكە هەر وای ئەزانی سوكایەتیەكانی تریەتی بە حیزبەكانیتر و ئاساییە، ئەو ئەفسەرە هاتە دەنگ. بەڵام سەیر و سەمەرە ئەوەبوو كە كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و مەسئولی باڵای پاراستنی پارتی، تەلەفۆنی بۆ بارزان كردوە و پشتیوانی خۆی بۆ دەربریوە، بارزانیش بە شانازییەوە بڵاوی كردۆتەوە.
من لێرەوە ئەپرسم ساڵی 2010 لە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستاندا، رۆژنامەنوسو خوێندكار (سەردەشت عوسمان) بەئاشکراو بە بەرچاوی پۆلیسو ئاسایشو لەبەردەم کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەددین ئەڕفێنریتن و دوای رۆژێ تەرمەكەی لە شاری موسڵ ئهدۆزرێتەوە، بۆ كەریم سنجاری بۆ رۆژەكیش پشتیوانی بۆ بنەماڵەكەی دەرنەبڕی تا بكوژان بدۆزنەوە كە ناو هەولێرێ هەموی بە كامێرەش كۆنترۆڵ كراوە و ئاگادارە، بەڵام پشتیوانی قەڵەمفرۆشێكە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست