كوردستانپۆست پیلانی فەسل كردنی 150 قوتابی كۆلێژی زانستی زانكۆی سەلاحەدین ئاشكرا دەكات
Tuesday, 05/03/2013, 12:00
دوێنێ لەبەردەم سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدین ژمارەیەك قوتابیانی كۆلێژی زانست گردبوونەوەیەكان ئەنجام دا و وەك نارەزایی بەرامبەر بریاری فەسڵ كردنی 150 قوتابی لە قۆناغەكانی دوو و سێی بەشی ژینگە و كیمیا و بایلۆجی .
بەپێی زانیاریە تایبەتیەكانی مان و سەرچاوەیەكی نزیك لە راگرایەتی كۆلێژی زانست و رایگەیاند پلانی فەسلكردنی ئەو قوتابیانە وەك سزایەكی سیاسی ئەو خوێندكار و قوتابیانەیە كە بە نزیك لە گۆران و رەوتی ئیسلامیكەانه هەژمار دەكرێن و ئەم بریارە لە لایەنی د.موسلیحی سەرۆكی زانكۆی سۆران و بەرپرسی مەلەفی زانكۆ و قوتابیانی زانكۆ لەرێكخستنی تایبەتی سەر بەپاراستنی پارتی و نەزهەت حالی بریارەكە بە هەماهەنگی د.موسلیح و د.محەمەد دزەیی دەرچووە .
قۆناغی یەكەم :
لەەسەرەتای سالی تازەوە پاراستنی ژمارەیەك قوتابی دەرچووی پێشووی خۆی گراندۆتەوە ناو كۆلێژی زانست بۆ چاودێری كردنی قوتابیانی نزیك لە گۆران و بەمەش محەمەدە سوور سەرپەرشتی ئەم كارە دەكات و ئەم كورە سەر بەپاراستنە و ناوی لیستی قوتابیەكانی گۆران و ئیسلامیەكانی داوەتە د.نازم جەلال ی راگری ك.زانست (كۆنە بەعسی)، ناوبراویش لەگەل عەبدولرەحان رەسول مەولود لیستەكەیان پەسند كردووە .
قۆناغی دووەم:
پاراستنی لەرێگای د.نازمی كەونە بەعسی و عەبدولرەحمانی سەرۆكی بەشی تۆمار بەئاگاداری یەكتر رێژی قوتابیانی نزیك لە بزوتنەوەی گۆران و حیزبە ئیسلامیەكانیان زیاد كردووە رێژەی نەهاتنیان گەیاندۆتە فەسل كردن .
قۆناغی سێیەم :
وێرای ئەوەی ناوی چەندین كچە بەرپرسی پارتی كە رێژەی نەهاتینان گەیشتۆتە فەسلكردن بەلام بە هۆی ئەوەی عەبدولرەحمان رەسولی سەرۆك تۆمار لەسەر كۆمپیوتەر و بە ئاگادار (هـ) ناوێكی فەرمانبەر رێژەی نەهاتنیانی دەستكاری كردووە لە فەسل كردن رزگاری كردوونە . لیستە سیاسیەكانیان بردۆتە بەردەم ئەنجوومەنی زانكۆ و ئەنجووومەنی زانكۆش رەزامەندی لەسەر نەداوە و تەنها بەدەنگی د. نازمی كەونە بەعسیەكە و عەبدولرەحمان رەسول (لەناوی قوتابیان ناوسراوە بە عەبە تەختە) د. شاهین بەرزنجی كە دەكاتە ئامۆزای شێخ زانی كۆنە مندال باز هۆمۆسێسوالی كە لە لایەن پارتی دەستگیركرا .
جێگای ئاماژەیە هەریەك لە د.مستەفا و د. ئەحمەد عقراوی و د.عەلی لەگەل ئەوە نەبوو ئەو قوتابیانە فەسل بكرێن پێیان وابووە وەكو سەردەمی بەعس ئەم فەسلە سیاسیە نەك زانستی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست