کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیسته‌می به‌كرێدانی حانوته‌كان گوڕا، ئاراس نجم الدین بۆ شۆفێره‌كه‌ی ده‌ركرد؟!

Monday, 03/10/2011, 12:00


له‌دانیشتنی نێوان ئاراس نجم الدین ،به‌رێوبه‌ری پرۆگرامه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر فرۆشتنی فرۆشگاكانی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ،مامۆستا ئاراس ته‌نها شۆفێره‌كی له‌گه‌ڵ ده‌بێت كه‌ به‌شێك له‌ قسه‌كانی بیستبو بۆ به‌دبه‌ختی به‌ناوی (س ، م) ئه‌مرۆ گومانی له‌ شۆفێره‌كه‌ی كرد(كه‌ خزمی نزیكی خۆیه‌تی) نان بڕاوی كرد ..له‌كاتێكدا ئێمه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌مان له‌كه‌سی سێیه‌مه‌ زانیبو كه‌ له‌نێوان هه‌ردولایان ساڵانه‌ ئه‌و ته‌نده‌رانه‌یان ده‌فرۆشتنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ بێ‌ به‌شیان كرد و ئه‌ویش هه‌واڵه‌كه‌ی دایه‌ ئێمه‌.
دوایی ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی له‌ (كوردستان پۆست) ی بوێر بڵاوكرایه‌وه‌ و دزی و بازرگانیه‌كه‌یان لێ‌ ئاشكرابوو له‌گه‌ڵ عبدلله‌ سابیری به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ بڕیارێكدا سیسته‌می به‌كرێدانی حانوته‌كانی راسته‌وخۆ له‌ ته‌نده‌ره‌وه‌ گۆڕی و بۆ زیادكردنی ئاشكرا ،به‌پێی هه‌واڵه‌كانیش دوایی تێپه‌ڕبونی ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌او خه‌ڵك به‌رێوبه‌ری په‌روه‌ده‌ی هه‌ولێر ده‌گۆڕدرێت و(زه‌یتۆ فازڵ) كۆنه‌ به‌عسی و ئه‌من خاسه‌ له‌جێگاكه‌ی داده‌ندرێت و به‌رێوبه‌ری پرۆگرامه‌كانیش هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ به‌شێك له‌نێو دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ چونكه‌ ماوه‌ی 8 ساڵه‌ ئه‌و زاته‌ ناموباركه‌ بێكاره‌ و هیچ كاری نیه‌، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌كی و بنه‌ماڵه‌ی كوردایه‌تی بڕیاریانداوه‌ تا ئه‌وان له‌سه‌ر حوكم بن ده‌بێت خه‌ڵك به‌ده‌ستی كۆنی و ئیفلیجی سیسته‌می دارزیوی به‌عس بتلێته‌وه‌، جگه‌ له‌كاری بازرگانی و بیره‌ خواردنه‌وه‌ له‌ دائیره‌كه‌ی هیچیتری نه‌كردووه‌(بۆ زانیاریتان به‌رده‌وام سه‌لاجه‌كه‌ی مامۆستا ئاراس به‌رێوبه‌ری پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌ پڕیه‌تی له‌ بیره‌ ،زۆرێك له‌خه‌ڵكیش ئه‌وه‌یان بینیوه‌) كه‌ هه‌موو به‌رێوبه‌ری قوتابخانه‌كه‌یان به‌م هه‌واڵه‌یان زانیبوو به‌ڵام بێجگه‌ له‌كوردستان پۆستی بوێر هیچ ده‌زگایه‌ك زاتی نه‌كرد ئه‌و هه‌واڵه‌ بڵاوبكاته‌وه‌ یان به‌دواداچوونی بۆ بكات،ئه‌مه‌ش به‌شێكی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عبدلله‌ سابیری به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر دزێكی گوره‌یه‌ و سه‌قفاتی باش باش لێده‌دا و پاره‌ و ئیمكانیاتێكی زۆری له‌به‌ر ده‌ستایه‌ قورگی زۆرێك له‌ په‌یامنێر و رۆژنامه‌نوسانی هه‌ولێری به‌ ده‌عوه‌ت و پاره‌ و كارتی مۆبایل پڕ كردوه‌ ، به‌شێكیتری بۆ ئه‌و ژینگه‌ پڕ ترس و تۆقاندنه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ له‌ هه‌ولێر دورستیان كردووه‌ .ئه‌گه‌ر چه‌ند سه‌رپه‌رشتیارێكی دڵسۆز نه‌بوایه‌ كه‌ ئه‌و دزیه‌یان له‌ به‌رێوبه‌ری قوتابخانه‌كان بیستبوو گه‌یاندیانه‌ وه‌زاره‌ت و وه‌زیر و(هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یان(كرد ئه‌گه‌ر ئه‌و فرۆشگایانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت .
خوێنه‌ران ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ دزییه‌كی بچوكی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی كه‌ خه‌ڵكی جگه‌ له‌ خه‌ساندن و گه‌وجاندن فێری هیچیتر نابن چونكه‌ به‌رێوبه‌رانی په‌روه‌رده‌كان خۆیان گه‌وجن و به‌ ئه‌مری حزب داندراون و كار ده‌كه‌ن،له‌داهاتوودا هه‌وڵده‌ده‌ین چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیتر بڵاوبكه‌ینه‌وه‌ هاوكارمان بن...
بۆ زانیاریتان ئه‌و ئاراس نه‌جمه‌دینه‌ ساڵی رابردوو به‌ نوسراوی جیادا كه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كردبوو بڕی (85000000) هه‌شتاو پێنج ملیون دیناری پاداشت بۆ خۆی داواكردبوو ،كاكی وه‌زیریش وه‌كو شێران ره‌زامه‌ندی فه‌رموو هه‌موو بڕه‌كه‌ی وه‌ركرت و 1 مانگ چویه‌ توركیا بۆ رابواردن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە