دادوەرێرێكی لێكۆلینەوە:لە دوسییەی سامانەسرۆشتییەكاندا وەكیلى وەزارەت (سیروان ئەبوبەكر) بە تۆمە تی گەندەلى و دەستدرێژى سیكسی دەدرێتە دادگا
Saturday, 16/07/2011, 12:00
دادوەرێك كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لە ئەو لێژنەیەى كە دادوەر ئازاد مەلا فەندى سەروكایەتی دەكات .لە دوسییەى سامانە سروشتییەكاندا بەپێ ى ئەو بەلگانەى كەبەدەستمان گەیشتووەپێشبینی دەكرێت راوێژكار سیروان ئەبوبەكر كەوەكیل وەزیرى سامانە سروشتییەكانە بە تومەتی (اختلاس دزى و بەهەدەردانی سامانی گشتی) بدرێتە دادگا.وەبەپێ ى بەلگەكان گەندەلییەكەى سالی 2009-2010 دەگاتە نزیكەى 2 ملیون دولار .سەرەرای ئەوەش كە ناوبراو پۆستی خۆى بەكارهێناوە بۆ استغلال كردنی ئافرەتێك وەگەیشتۆتە دەرەجەى دەستدرێژى سیكسى كەئەمەش بەپێ ی ئەو گرتە ڤیدیویەى كە بەشێوەى سیدى لەبەردەستماندایە وەهەروەها بەرێوەبەرى گشتی دیوان و بەرێوەبەرێكى ترى ئەم وەزارەتە بەهەمان ماددە تۆمەتباركراوون ئەوە سەرەرای ئەوەش كە چەند بەرپرسێكى ترى حكومى ئەم وەزارەتە لەشارەكانى دهوك و سلێمانى وگەرمیان بەتۆمەتی گەندەلی لێكۆلینەوەیان لە گەل دەكرێت .وەئێستا ئەم دوسییە لەژێر لێكۆلینەوەیەكى وورد دایە و سەرۆكی هەرێم گرنكییەكى زۆرى بەئەو دوسیە داوە ئەویش لە پاش تەواوبونى چەند دوسییەكى تر لەوەزارەتى شارەوانی و وەزارەتی دارایی و وەزارەتى كشتۆكال بەتایبەتی لە هەلوەشاندنەوەى گرێبەستەكانی موساتحە كەژمارەیان هەتا ئێستا گەیشتۆتە 160 پرۆژە وەلەوانەیە هەندێك پرۆژە یاسا پێشكەش بە پەرلەمان بكرێت بۆ هەمواركردنەوەیان بەتایبەتی ئەو یاسایانی كە پەیوەندییان بەبواری ئابورى و وەبەرهێنانەوە هەیە .وەبێگومان لیستێك ئامادە كراوە كە ناوى سەدان بەرپرسی حكومى و حیزبی تێدایە كەدەستیان هەبووە لە گەندەلی وەهەندێك لەبەرپرسان مافى سەفەركردنییان لێ قەدەغە كراوە وەیەكێك لەئەو بەرپرسانەش وەكیل وەزیری سامانە سرۆشتییەكانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست