ئەگەر تاڵەبانى یەك تۆز ئابڕوى هەبوایە , یەك تۆز ئەخلاقى سیاسى هەبوایە , یەك تۆز شەرمى بكردایە , ئەبوایە بەوهەناسە سواریە و بەو گەڵ و گیپاڵەوە كە ناتوانێ خۆى لەسەر قاچ خۆى ڕابگرێ ئاوا بانگەشەى بۆ گەورەترین خیانەتكار نەكردایە و مەسعودى خیانەتكارى لێ نەدەكردین بەو قارەمانەى كە وێنەى نیە , ئا بەمەدا دیارە...
ئاخر خەڵكینە وەرە خەڵكى ئەم شارە بێت , بە قەد قورسایى عارف ڕوشدى پێلاوى لاستیك و ئەدیداست دڕاندبێت , چەندین ساڵ پێشمەرگە و زیندانى بوبیت , ئێستا عارف ڕوشدیەكى تا دوایى ڕاپەڕین كوردى فێرى نەبوبو , نەیدەزانى كوردایەتى چیە , قەت نەیتوانیوە خێر بۆیەكێتى وكورد بداتەوە , كوڕى تەكەتول و پیاوپیاوێنەیە و بە ماستاوچێتى...
لاى مەلا بەختیار پرۆسەى گۆڕان و چاكسازى ئەوەندە قورس و گرانە كە بۆ كەس نیە بەو كارە هەڵسێ ئەگەر لە ناو یەكێتیدا نەبێت و ئەو كارە بە كەسیش ناكرێ ئیلا بەو كەسانەى ئەمڕۆ خۆیان بە یەكێتى یان پارتى دەزانن , لە كاتێكدا هیچ كارێك نیە قورس بێت ئەگەر مرۆڤ مەبەستى بێت بیكات , با لە مەلا بپرسین گۆڕان قورسە یان...
لە هەموو ئەو كۆبونەوانەى تاڵەبانى و مەلا بەختیار و پیاوە نابوتەكانى ناو یەكێتى ئەیكەن ئەڵێن ئەوەى دەنگ نەدات بە سەرۆكى 31ى ئاب خائین كوڕى خائینە , ئەم شین و شەپۆڕەى سەرانى یەكێتى ئەیكەن و خەڵك ناچار ئەكەن دەنگ بدات بە گەورەترین خیانەتكارى كورد مەسعود بارزانى ئەوە تەنها بۆ ئەوەیە مەسعود لێیان ڕازى بێت...
بە پێى ئەو ڕاپۆرتەى دەستەى نەزاهەى عێراقى كە بڵاو نەكراوەتەوە لە سەر ئاستى عێراق ئەم دكتۆر بەرهەمەى خۆمان لە فەسادى و گەندەڵیدا دووەمى عێراق بوو , یەكەم كەس ئەیاد علاوى بوو , دووەمیش بەرهەم ساڵح بوو ,كەچى وا بەتەمایە لێرەش بیكەن بە سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان , تاڵەبانى و بارزانى ئەمە باش ئەزانن بەڵام...
لە كۆبونەوەكەى تەلارى هونەر لە سلێمانى مەلا بەختیار لە نامالقوڵیەكدا یەكێتى كرد بە قوللەى قاف و خەڵكە دڵسۆز و ناڕازی بوەكانى یەكێتیشى كرد بە مێروولە , بەڵام وا جارێكى تر سەعدى پیرە , لە شیعرەوە گۆڕى بۆ پەندى پێشینان و قوللەكەى كرد بە كون و مێروولەكەشى كرد بە ڕێوى , سەعدى پیرە ئەڵێ ئەوەى لە كونى خۆى هەڵگەڕٍێتەوە...
نازانم هەندێ درۆ پیاو شەرمەزار ئەكات بەڵام ئەو درۆیانەى سایتە خەجاڵەت بارەكەى مەلا بەختیار ئەوەندەى درۆى بێ تام كردوە نازانێ خەجاڵەتى چیە , ئەمڕۆ پێنج شەممە بەناو ئەو سایتە پڕ لەدرۆینەدا پیاسەیەكم كرد , قەسەم بە خوا درۆى وا ى تیا بوو پیاو شەرمى دەكردبیخوێنێتەوە , ئەمانە نازانن درۆش بكەن , ئاخر خەڵكینە...
گۆڕان ئەو كاتە دەبێتە مایەى دڵخۆشى بۆ هەموان كە سەرجەم ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەى ئێستا بگۆڕێت و هیچ پێگەیەكیان نەمێنێ لە دەسەڵاتدا چونكە تا ئەمان بمێنن ئەوا چارەنوسى كورد لەمە خراپتر ئەبێت , ئێستا هەموو كەس حەز دەكات گۆڕان بكرێ ئیتر بە هەرچى شێوەیەك بێت پێویستە گۆڕان بكرێ و كورد ببێتە خاوەن ئۆپۆزیسۆینێكى...
ئەو تەكەتولەى مام جەلال هەیەتى لە ناو یەكێتیدا ناونراوە خەتى گشتى , ئەم خەتە پڕ لە تاسە و چاڵ و چۆڵە و ئەوانەى لە چوار دەورى ئەم خەتەش كۆبونەتەوە هەمویان ئەو كەسانەن كە ڕۆژ بە ڕۆژ دەموچاوى خەتە كەو خاوەن خەتەكە بڵح ئەكەن , هەرچەندە ئەیانەوێت بە پارە و پلە و بەڵێنى درۆ و دەمانچە ڕووى ئەم خەتە و كەسەكانى...
دواى ئەوەى لیستى گۆڕان خۆى ڕاگەیاند ئیتر دەسەڵاتى كوردى كەوتونەتە پەلە قا ژەى ئەوەى چى خراپە بیكەن بۆ ڕێگرتن لە و لیستە و لەو لیستانەى تر كە بە ناوى سەربەخۆوە دائەبەزن و لەگەڵ یەكێتى و پارتى نین , ئەوە حیزبى زەحمەتكێشان و قادر عەزیز چیان بە سەر هێنا كار گەیشتە ئەوەى بە نامەى ڕەسمى حكومەت داوا لە قادر...
جێگرى مەڵبەند پلەیەكى كەم نیە و یەكێكە لەو پلانەى كە پێویستە بدرێ بە كەسانێك بەڕاستى شایەنى ئەو پلە و پۆستە بن نەك بدرێ بە كەسانێك كە ئەم حكومەتە لە سەر دزى دەرى كردبێت و لە ئەمرى دەركردنەكەشیاندا كە بە فەرمانى دكتۆر بەرهەم نوسرابێت (ئەم ناوانەى كە ئەم بڕیارە ئەیان گرێتەوە نابێت لە هیچ شوێنێك وەربگێرێن...
گەرمیان چۆن لانكەى چەوساندنەوەو كوردایەتى بوە ئاواش ئەبێت بۆ ڕاپەڕینى ئەم جارە دەروازەى ڕاپەڕینێكى نوێ بێت دژى دەسەڵاتى مافیاى كوردى ,ماوەى پێنج مانگە 187 ڕوفاتى پیرۆزى ئەنفالەكانى گەرمیان دۆزراوەتەوە بەڵام كەس نازانێ بۆ دەسەڵاتى كوردى ئەم ڕوفاتانەى نەدەدایەوە بە كەس و كاریان , هەتا لەم ڕۆژانەدا بۆ بانگەشەى...
لە كۆبونەوەكەى ئەمڕۆى كەلاردا كە بۆ یادى ئەنفالەكان كرا , مەلا بەختیار فڵتانى و بەو جەماوەرە جەرگ سوتاوەى ووت (ئەگەر توانرا ئێوە لە ئێمە داببڕن ئەوا ئێوە میللەت نین) , كۆبونەوەكە بۆ یادى ئەنفال بوو كەچى گۆڕا بۆ كۆبونەوەى حیزبى و لە باتى یادى ئەنفال و دڵدانەوەى كەس و كارى ئەنفالەكان كەچى مەلا بەختیار...
تەیرى گول عاشق بە دارى ژەقنەبوتە ئەمە یەكێكە لەو پەندە كوردیانەى بەڕاستى بۆ ئێستاى خانمى یەكەمى عێراق زۆر دەگونجێ چونكە ئەم ئامۆژنەمان ماوەى چەند شەوێكە لە كەناڵى خاكەوە كەوتۆتە پیا هەڵدان بە شان و شەوكەتى عومەر مورتاح و ئەوەى ئەم خانمە بۆى هۆنیوتەوە باوەڕ ناكەم عومەر خۆشى بیڵێ , سەیرە كچەكەى بلەى ئەحە...
ئەو كاتەى هەردوو حیزب یان باشتر بڵێن هەردوو بنەماڵەى مافیاى تاڵەبانى و بارزانى بۆ بەردەوام بونى دزییەكانیان و دابەش كردنى دەسەڵات و داهاتى ئەم میللەتە و پاراستنى بەرژەوەندى بنەماڵەكانیان هاتن ڕێككەوتنێكى ستراتیژیان مۆر كرد ئەم ڕێككەوتنە یەك خاڵى بۆ ئەم میللەتە تیا نیە , بێجگە لە قۆرخ كردنى دەسەڵات و...