کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: تانەمان ترسێنن هیچتان بۆ ناكەین

خەڵك ئەڵێ فڵان كاربەدەست گەندەڵ و بێ توانا و هیچ لەبارا نەبوە , حیزب ئەڵێ نابێت ئەمە كادرى خۆمە و پشت گیرى ئەكەن , خەڵك ئەڵێ حكومەت هیچى بۆ نەكردوین , كاربەدەستان ئەڵێن ئێوە كوێرن هیچ نابینن , ئەوەنیە كوردستان بۆتە بەهەشت , حیزب دەڵێ ئەم میللەتە سەگە و سپڵەیە , سەرۆكەكان ئەڵێن با بە مانگە شەو هەر بوەڕن...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: گۆڤارى بەڵگە بۆ كۆكرایەوە لە بازاڕ ؟

جەلالیەكان بۆ تۆزێ دڵدانەوەى خۆیان و ئەو كەسانەى كە تا ئێستاش بڕوایان پێ دەكەن , هەندێ نوسەرى قەڵەم سۆزانى و قەڵەم فرۆشى وەكو ستران و جەمال عبداللە و زەردەشت حەمە ساڵحى هێنایە پێشەوەو پارەیەكى زۆرى خستنە بەردەست و لە ڕێگاى دەزگاى زانیاریشەوە بە پێى بەرنامە كەوتنە هۆنینەوەى درۆ و دەلە سەى بێ بناغە بۆ...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: ئەم لام تات و ئەولام تات ئەى برا جیقم دەرهات

ئەم ناونیشانە مەتەڵێكى كوردیە و بۆ كێچ و ئەسپێ بەكار هاتوە,ڕێك دكتۆر بەرهەمیش واى لێ هاتوە لە بەینى چەندتاتێكدا جیقى دەریەت و ئەو خەونەى هەموو یەكێتى پیوە دەیان بینى وا دەرناچێ چونكە هەر یەكێتى خۆى ناهێڵێ دختۆر بەرهەم سەركەوتوو بێت, یەكێتى لە هەموو كوردستاندا تەنها سلێمانى بە دەستەوەیە ,لەڕووى سیاسیشەوە...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: كاك نەوشیروان غەدرێكى گەورەى لەمەلا بەختیار كردوە

ئەڵێن كابرایەك هەبوو كەس باسى نا ئەكرد ئەویش لە داخا هەموو ڕۆژێك ئەچوو پیسایى لەسەر ڕێگاى گوندەكەدائەكرد , بۆ ئەوەى خەڵك باسى بكات ,ئەم ووتارەى مەلا بەختیاریش نوسیویەتى لە سایتەكەى خۆیدا بەناوى (من لەحەوت ووتارەكەى ئەودا) ڕێك ئەو چیرۆكەم بیر كەوتەوە ,مەلا خۆى باش ئەناسێ چ مەعدەنێكە و چى كردوە بۆیە پێى...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: فەوجەكانى سكرتاریەتى تاڵەبانى بونەتە گۆڕان

تاڵەبانى بێجگە لەو هەموو پۆستەى هەیەتى پۆستێكى تریشى وەرگرت ئەویش بۆتە سەرۆكى لیژنەى ئیستعاب بۆوەرگرتنەوەى ئەوانەى بەناوى گۆڕانەوە تەسلیم ئەبنەوە , ئەو دۆڕاندنەى تاڵەبانى بەلاشە قورس و ئەقڵ سوك توشى بوو واى لێ كردوە بە هیچ بۆى پینە ناكرێ , وا گیرى خواردوە هەموو شتێكى لێ بۆتە گۆڕان , هەموو كەسێك كە توشى...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: ئەو سەركردایەتیە قارەمانە كێیە نەیویراوە ناوى خۆى بڵێ ؟

لە سایتەكەى مەلا بەختیاردا هەندێ قسەى قارەمانێكم خوێندەوە كە ئەمەندە ترسنۆكە نەیویراوە ناوى خۆى بڵێ و خۆشى بە سەركردایەتى حساب كردوە , حەزم دەكرد بزانم ئەو قارەمانە كێیە ئەمەندە ترسنۆكە وا ناویڕێ ناوى خۆى بڵێ؟ بە هەرحاڵ ئەم پیاوە ترسنۆكە داخ بۆ ئەوە ئەخوات كەكاك نەوشیروان وەڵامى جەلالى ناپاكى داوەتەوە...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: تاڵەبانى چۆن مەسعودى توڕە كرد ؟

دوایى ئەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دوایى كێشەیەكى زۆر ڕازى بوون بە بڕیار دان لە سەر یاساى هەڵبژاردنەكان , ئەوەى تێ بینى كرا , ئەو یاسایە غەدرى زۆرى لە كورد كردوە, بەڵام لە ژێر فشارێكى زۆرى دەرەوەدا ئەنجومەن ڕازى بوون ,دوایش لە دابەش كردنى كورسیەكاندا دوبارە غەدرێكى ترى گەورەتر لە كورد كرایەوە ,...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: مەحمود سەنگاویش پەتاكەى مەلا بەختیارى گرتوە

ئەوەى ئەو پەتایەى مەلا بەختیار بگرێ ئەوا دوایى تەواو بونى دەردەكەى وەكو بەرزانى ئەحە سمێڵى لێ دێت , هەق بوو ئەم جەماعەتەى ناویان خەتى گشتیە , كراسێك لە بەرزان دابدڕن و ئەو كاتە هەموو واز لە هەڵەوەڕیە بهێنن , ئەو بەرزانە داماوەش جاران كە شت بوو هەرزوو بە نانێكى نیوەڕۆ ڕۆژنامە نوسێكى بانگ دەكرد بۆ ئەوەى...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: جە لال كیمیاوى

بەپێى ئەو قسانەى كە تاڵەبانى كردى لە پلینیۆمدا , بەتایبەت لە سەر كیمیا باران كردنى هەڵەبجە و وێران كردنى ئەو شارە , تاڵەبانى ئاگادارى ئەو ڕووداوە بوە و باش زانیویەتى كە ڕژێمى سەدام كیمیاوى ئەكات بەسەر ئەو شارەدا ئەگەر ئەمان پاسدار بهێنن , بەڵام ئەگەر نەیهێنن ئەوا سەدام شتى واناكات, سەیر بكەن عێراق هەشت...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: مادام نان و پلەى ئێمە بە دەست تۆیە , ئێمەش گەرەكمان نیە

مەلا بەختیار وا ئەزانێ ئەو پلەو پایەى كە ئەو تێكۆشەرانە بە دەستیان هێناوە خوانەخواستەوە كو خۆى بە خیانەت و وەشاندنى خەنجەرى ژەهراوى بۆ پشتى یەكێتى بە دەستیان هێناوە , هەموو یەكێك لەو تێكۆشەرانەى كە تۆ ئێستا پلە و موچەیان لێ دەستێنیتەوە بە قەد قورسایى جەنابت پیڵاوى لاستیكیان دڕاندوە , هیچ ڕۆژێكیش ئامادە...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: ئێوە گرگن و نەبەز گۆڕانەكان سەربەرز

لەوەتى ئەم دەسەڵاتە كوردیە دامەزراوە لەو كاتەوە لە ژێر ناوى دیموكراسی وئازادى ڕا دەربڕین دژى هەموو قەڵەمە ئازاو بوێرەكان بوەو زمان بڕ بووە , جیڕەى قەڵەمى ئەو نوسەرە ئازایانە بەردەوام مۆتەكەى سەر دڵیان بوە , ئەوان تا ئەو ئاستە ترسنۆك و قێزەونن كە تەنها لە یەك دێڕى قەڵەمە بوێرەكانیش ئەترسن , ئەوان ترسنۆك...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: زەمەنى گەڕانەوە بۆ باوەشى یەكێتى تەنها بۆ پارەیە

برادەرێك بەناوى بورهان ئەمین لە ئەڵمانیایە لە سایتى پى یو كەى میدیادا بابەتێكى نوسیوە كە زۆر بێ ئاگایانە وبێ بیر كردنەوە لەوەى ئەوانەى دەگەڕێنەوە بۆ باوەشى یەكێتى بۆچى دەگەڕێنەوە ئەم ووتارەى بەناوى ((زەمەنى گەڕانەوە بۆ باوەشى یەكێتى)) نوسیوە , مادام كاك بورهان لە هەندەرانە تەنها ئەوانە دەبینێ كە لە كەناڵەكانى...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: بەرزانى ئەحە سمێڵ و مەلا بەختیار هەر ئەو ئیشەتان ماوە

لە كۆبونەوەكەى كە بۆ ژنانى ڕێكخستن و ڕێكخراوە دیموكراتیەكان سازكرابوو مەلا بەختیار و بەرزانى ئەحە سمێڵ ئەو كۆبونەوەیەیان كردبوو ,لەو كۆبونەوەیەدا تەنها قسە و باسى ئەم جوتە ئەوەبوە قسە بە كاك نەوشیروان و بزوتنەوەى گۆڕان بڵێن , چونكە ئێستا ئەم جوتە دۆڕاوە تەنها ئیشیان كە مابێت ئەوەیە بە مانگە شەو بوەڕن...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: با سا تێك بچینەوە لاى مەلا بەختیار

ماوەیەك بوو كەمتر لە سەر مەلا بەختیار ئەنوسرا , پەتى بۆ شل كرابوو تا باى باڵى خۆى بدات ,بۆیە وەكو پیشەى هەمیشەیى كەوتبوە درۆ كردنێكى بێ سەرو بەرە , لە كوردستانەوە بۆ ئەوروپا و لەوێشەو بۆ ئێرە جەنابى پەتى پساندو بە درۆكانى بۆگەنى تێ بەرداین , ئەوەندەى لە نزیكەوە مەلا بەختیار بناسین پیاوێكە دڵڕەش , قین...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: گۆڕان نادۆڕێ و پشتتان ئەشكێنێ

زوڕناژەكانى سەر بە یەكێتى و دەزگا ڕوو زەردە ئیعلامیەكانیان كردویانە تە هەڵڵا گوایە ((گۆڕان یه‌كه‌مین مانۆڕی‌ سیاسی‌ دۆڕاند)) لەو خۆش حاڵیەى ئەم دەسەڵاتە دۆڕاوە تێى كەوتوە و نازانن چۆن و بەچى دۆڕاندنەكەى خۆیان لە بیر خۆیان و خەڵكیش بەرنەوە , ئەمە كێشە نیە لیستى گۆڕان كێشەیەكى لە دادگا دۆڕاندوە ,ئێوە ئەمەتان...