کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: سەعدى پیرە ڕاست دەكات و عارف ڕوشدیش درۆى فەرموو

حیزبى كوردى , بە سەركردەكانیەوە یەكێك لەو كێشانەى هەیانە ئەوەیە قەت نازانن یان ناوێرن یان نایانەوێت لەگەڵ خۆیان و میللەتەكەیان ڕاست گۆ بن ,درۆ كردن و خۆڵ كردنە چاوى خەڵكەوە پیشەى بەردەوامى ئەم سەرۆك و سەركردانەى ئێمەیە بۆیە كورد واتەنى پەتى درۆ كورتە و هەرزووش ڕویان ڕەش دەبێت كەسیشیان ئاگایان لەوى تر...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: مێژووی كاك نەوشیروان جیگای شانازییه‌ .

ماوەى چەند ڕۆژێكە و بەتایبەت لە دواى ئەوەى تەرمى جوانەمەرگ سەردەشت دۆزرایەوە كە بە چ شێوەیەك شەهیدیان كردبوو , پارتى و هەموو دەزگاكانى ڕاگەیاندنى , هەرچى جاش قەڵەم و ویژدان مردوەكان و ئەوانەى لە پێناوى پارەدا ئامادەن هەموو شتێكى خۆیان بدۆڕێنن بەو مانگە شەوە دەوەڕن كە ئێستا بەسەر سەرى هەمومانەوە ئەدروەشێتەوە...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: تیرۆر كردنى سەردەشت وقڕناقە وپشت ئاشان

: 083b تیرۆر كردنى سەردەشت وقڕناقە وپشت ئاشان دوایى ئەوەى ناڕەزایەتیەكان رۆژ بەڕۆژ بەرامبەر بە شەهید كردنى جوانەمەرگ سەردەشت عوسمان زیادئەكات و فشارە ناوخۆىو دەرەكیەكان بۆسەر پارتى زیادى كردوە پارتیش بۆ شاردنەوە و بى َدەنگ كردنى خەڵك و ڕۆژنامەنوسان كەوتۆتە هەڕەشە كردن , ئەوەتا ئەم شەو بەیاننامەى مەكتەبى...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: سەردەشتى جوانەمەرگیش هێڵى سورى بەزاند

سەردەشت نە مستەشار بوو نەكوڕى مستەشار بوو تا گەرمیانیەكانى ئەنفال كردبێت و ئێستا تۆڵەى لێ بكەنەوە , سەردەشت ئەمن و مخابەرات و خاوەن فایل نەبوو تا پێشمەرگەى بە شەهید كرد ن دابێت , یان لە شاخەوە ڕاپۆرتى لە سەر هاوڕێكانى نوسیبێ و ئێستا تۆڵەیان لێ كردبێتەوە , سەردەشت گەندەڵ و دزنەبوو تا لە سەر بە هەدەر دانى...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: گەلە كۆمەكەى مەلا بەختیار بۆ سەر كۆسرەت

دواى ئەو چاوپێكەوتنەى كە كۆسرەت بڵاوى كردوە لە هاوڵاتیدا و تیایدا مەكتەبەكەى مەلا بەختیارى بە یەكێك لەو مەكتەبانە حساب كرد كە زیانى زۆرى بە یەكێتى گەیاندوە و لەم هەڵبژاردنەدا هیچ دەورێكى نەبوە , وە نەیتوانیوە ئەو هەموو ئەندامەى كە هەیەتى وەكو خۆیان دەڵێن (300000) سێ سەد هەزار ئەندامیان هەیە هیچ بكەن...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: باجى هێرۆ بۆ لێپرسراوى كۆمیتەكانى سلێمانى گۆڕى ؟

هێرۆى لێپرسراوى بە زۆر سەپێنراو بە سەر مەڵبەندى سلێمانیدا ماوەیەكە كەوتۆتە گۆڕینى لێپرسراوى كۆمیتەكانى مەڵبەندى سلێمانى ئەم گۆڕینەش دواى ئەوە هات كە یەكێتى لە سەرەتاى مانگى شەشدا كۆنگرە دەبەستێ و لە ئێستاوە ئەیانەوێت كۆنفرانسى مەڵبەندو كۆمیتەكان ببەستن , بۆیە كەوتونەتە لابردن و گۆڕینى لێپرسراوى كۆمیتەكان...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: سى و یەك ملیارو شەش سەدو چل و نۆ ملیۆن دینار بۆ مەرقەدى ئیمام بارزانى

ئەم ژمارەیەى سەرەوە پارەیە , ئەو پارەیەش لە بودجەى میللەتە , ئەمە بۆ دروست كردنى قوتابخانە و نەخۆشخانە و چاككردنى ڕێگاو بان و ئاوەدان كردنەوەى گوندەكان و كردنەوەى كارگە خەرج نەكراوە ,ئەمە بۆ شتێك تەرخان كراوە كە جێگاى پێ كەنینە , ئەو بڕە پارەیە كەم نیە دەیان قوتابخانە ى پێ ئەكرایەوە , باش بزانن ئەم بڕە...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: كێ بودجە دزەكانى دەرچواندەوە ؟

ئەمە ئەو پرسیارەیەكەكەس وەڵامەكەى نازانێ بۆ ئەبێت ئەو میللەتە جارێكى تر دەنگیان دابێتەوە بەو بودجە دزانەى ماوەى چەندین ساڵە بە ئاشكراو بە نهێنى بودجەى ئەم ووڵاتە ئەدزن ؟ لەوەو پێش كەسمان ئاگادارى ئەو دزییە گەورەیە نەبوین كە سەرانى مافیاى كوردى و حیزب و كۆمپانیا كانیان و سەرانیان حەپەلوشى داهاتى ئێمەیان...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: مژدە بێت مژدە لە سلێمانى جەلالیەكان ڕیسوا بوون

سلێمانى شارى هەڵمەت و قوربانى , شارى سەدام و جەلال و مەسعود بەزێن , ئەى ئەو شارەى هیچ دزو گەندەڵێك , هیچ دیكتاتۆرێك ناتوانێ هەناسەى تیا بدات , بەردەوام بن تا بەیەكجارى سەرو پۆتەڵاكى ئەم جەلالیە دزو گەندەڵانە ئەكوتنەوە , چەند ڕۆژێكە بانگەشەى هەڵبژاردن لە سەرجەم عێراق دەستى پێ كردوە , لە شارەكانى كوردستانیش...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: ئامۆژنە هێرۆش كەوتە بازاڕەوە

پاش دەیان ساڵ دابڕان لە خەڵك , پاش دەیان ساڵ دوور كەوتنەوە لە خەڵك و دروست كردنى دیوارێك لە بەینى لێپرسراوان و خەڵك و توڕە كردنى خەڵك , بێ منەت بوون لە خەڵك , بە هیچ نەزانینى خەڵك , وویستنى خەڵك تەنها بەمانگێك پێش هەڵبژاردنەكان , خەڵك لەم هەڵویستەى حیزبەكان , حكومەتەكە , پەرلەمانەكە زۆر بێزارو توڕەن...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: ئاسۆى شێخ نورى شەڕى گۆڕان و یەكێتى هەڵدەگیرسێنێتەوە

دوایى وەستانى شەڕى ڕاگەیاندنى بەینى گۆڕان و یەكێتى , ماوەیەكە ئەو ترسە خەریكە دەڕوێتەوە كە خەڵك لێى دەترسا ئەویش ترس بوو لەوەى ئەم شەڕى ڕاگەیاندنە سەر بكێشێ بۆ شەڕى چەكدارى و توندو تیژى پەرە بسێنێ , بەڵام دیارە هەندێ گەسى ناو جەلالیەكان ئەو وەستاندنەیان پێ خۆش نیە , چونكە ئەوان ئەو میكرۆبەن كە لەناو...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: ئامۆژنە هێرۆ چالاكیەكى گەورەى بەدەستەوەیە

ئەو ڕۆژەى خانمى یەكەمى عێراق كرا بە لێپرسراوى مەڵبەندى سلێمانى ,ئیتر ئەو ڕۆژە بوە سەرەتاى دوبارە شكست هێنانەوەى یەكێتى لە سلێمانى , كورد واتەنى سەد شەڵڵا بە كفن دزى پێشوو , لەو ڕۆژەوەى هێرۆ چۆتە ناوحەوشەكەى مەڵبەندەوە هەموو زانست و مەعریفەى ئەم هێرۆیە بەخشینەوەى پارە بوە و هیچى تر , وا دەزانێ كێشەى ئەمڕۆى...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: عیماد ئەحمەد بە شایەت ناخوات

دوایى نزیكەى سێ مانگ لە بڵاو بونەوەى ڕاپۆرتە پڕ درۆینەكەى تاڵەبانى لە پلینیۆمدا كە زۆربەى تەرخان كرابوو بۆهێرش كردنە سەر كاك نەوشیروان تازە بەتازە عیماد ئەحمەد پێمان دەڵێ ((من شایه‌تیی‌ ده‌ده‌م ئه‌و قسانه‌ی‌ مام جه‌لال كه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، هه‌ندێكی‌ قسه‌ی‌ مام جه‌لال نین، به‌هۆی‌ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ هونه‌رییه‌وه‌...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: ئەوە سەربەرزیە نەك فەزیحەت

جەلالییەكان هەنگیان لە دارا دۆزیوەتەوە، سەرجەم شتەكانیشیان لنگە و قوچ كردۆتەوە، نووسین یان پەیوەندیى بە كوردستانپۆستەوە، كە سەنگەرى هەموو عاشقانى ئازادیى ڕادەبڕینە بە فەزیحە ناو دەبات و بگرە بە فەزیحەى گەورەش، بەڵام ڕۆژانە كاروانى دزیى و بەدڕەوشتیى جەلالییەكان بەبەر چاوى هەموومانەوە ڕێگاى خۆى گرتووە،...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: حاكم قادر پێت شەرم نەبێت خۆت بخورێنە

درۆ كردن و خۆڵ كردنە چاوى خەڵكەوە لاى دەسەڵاتدارانى ئەمڕۆى كوردستان بۆتە شتێكى باوو ئەوەى ڕاستى ووتن بێت ناچن بەلایدا , چونكە ڕاستى ووتن ئەو دەردەیە كە سەریان دەخوات , لە پلینیۆمدا ئەم حاكم قادرە ڕاپۆرتێكى نوسیبوو تێیدا درۆ كردن و ناڕاستى ووتن بەیەكێك لەو خاڵانە دەستنیشان دەكات كە یەكێتیان توشى گەورەترین...