گەلە كۆمەكەى مەلا بەختیار بۆ سەر كۆسرەت
Thursday, 29/04/2010, 12:00
دواى ئەو چاوپێكەوتنەى كە كۆسرەت بڵاوى كردوە لە هاوڵاتیدا و تیایدا مەكتەبەكەى مەلا بەختیارى بە یەكێك لەو مەكتەبانە حساب كرد كە زیانى زۆرى بە یەكێتى گەیاندوە و لەم هەڵبژاردنەدا هیچ دەورێكى نەبوە , وە نەیتوانیوە ئەو هەموو ئەندامەى كە هەیەتى وەكو خۆیان دەڵێن (300000) سێ سەد هەزار ئەندامیان هەیە هیچ بكەن , ئەمە گورزێكى باش بوو كە كەسێك خۆى بە جێگرى سكرتێرى حیزبەكەى مەلا بزانێ و ئاوا شكست و دۆڕاندنەكانى حیزبەكەى بخاتە ملى یەكێك لەمەكتەبەكانى , خۆ ئەگەر كۆسرەتیش ئەمەى نەوتایە هەمومان ئەوەمان دەزانى كە مەلا بەختیار بە چ گیانێكى دوژمنانە ئیش دەكات بەرامبەر بە هاوڕێكانى و حیزبەكەى , بەڵام ئەوەى كۆسرەت ووتى بەڵگەیە و ئەو زانیارى زیاترى لایە , ئەگینا هەمومان بە كۆسرەتیشەوە باش ئەزانین كە مەلا بەختیار ئەم مەكتەبەى تەنها بۆئەوە دەوێت كە ناوى خۆى پێ دەربكات و پارەى لێ بخوات و بەد ڕەوشتى تیا بكات , ئەمە گورز بوو بۆمەلا بەختیار بۆیە ئەویش ئێستا ئەیەوێت بە قسەى چەند كەسێك ئەو قسەیەى كۆسرەت بە درۆ بخاتەوە , ئەوەتا لە ڕقى كۆسرەت و بۆئەوەى بە درۆى بخاتەوە , سەیرى سایتەكەى بكەن بۆتان دەردەكەوێت كە مەلا و باندە ڕاگەیاندنەكەى ئەیانەوێت بڵێن ئەمە وانیە و ئەوەى كۆسرەت ووتویەتى درۆى فەرموو وەكو سەردەشت ووتویەتى كۆسرەت سەرى داى لە بەرد , دواى بڵاو بونەوەى چاپێكەوتنەكەى كۆسرەت ئیتر جەماعەتى مەلا گڕیان گرتوە وڕۆژانە چاوپێكەوتن لەگەڵ كۆمەڵێك خەڵك دەكەن كە لە چەكلە كانى لاى خۆیانن و ئەوانیش دیارە ئەو پارەیەى بۆ ئەم چاوپێكەوتنە وەرى دەگرن چەورە بۆیە خوا هەڵناگرێ مەكتەبى ڕێكخراوەكانى مەلامان لێ دەكەن بەشت و ئەڵێن ئەگەر ئەو نەبوایە یەكێتى كەسى بۆ دەرنەئەچوو , بۆئەوەى زیاتریش خەڵك بڕوایان پێ بكات ئەچن ئەو ئەندام پەرلەمانە دەرچوانە ئەهێنن و ئەڵێن كوڕینە ئەگەر مەلا و مەكتەبەكەى نەبوایە ئێمە فت ئەبوین , ئەمە وائەكات كە مەلاش قورسایى دەرچونى یەكێتى بخاتە ئەستۆى مەكتەبەكەى , و پێمان ئەڵێن ئەگەر مەكتەبەكەى مەلا نەبوایە ئەوا یەكێتى هیچ كورسى نەدەهێنا , ئەوەتا خالید شوانى و ڕزگار على و ڕەفعەت دەڵێن ئەگەر ئەو مەكتەبەى مەلا نەبوایە ئەوا یەكێتى فت دەبوو ,ئەمە درێژەى ئەو شەڕەیە كە مەلا دەستى داوەتێ لەگەڵ كۆسرەت و بەتەمایە تا سەر بیبات , دیارە ئەمەشى بەبەرنامەى تاڵەبانى دەست پێ كردوە , دواى نەوشیروان مستەفا ئێستا یەكەم ڕێگرى بەردەم مەلا بەختیار كۆسرەتە بۆیە بە دزى و بە ئاشكرا كەوتۆتە هێرش كردن بۆسەر كۆسرەت , ئەمجارەش ئەیەوێت سایتەكەى بۆئەو گەلە كۆمەكەیە بەكار بهێنێت دژى كۆسرەت و ئەچێت بە پارەى چەور قسە بەوانە ئەكات , تەنانەت لە سەفەرەكەى ئەم جارەیدا بۆئەوروپاش لەوێش هەر قسەى خراپى بە كۆسرەت ووتوە و لێرەش ژن براكەى تا مەلا یەتەوە نایەڵێت شوێنەكەى چۆڵ بێت بۆیە كەوتۆتە كۆكردنەوەى ئەو پیاوە درۆزنانە و وامان پێ دەڵێن كە ئەگەر مەكتەبەكەى مەلا نەبوایە هیچ نەدكرا , هەر بۆئەم مەبەستەش ئەچن كاندیدە دەرچوەكان بەتایبەت ئەوانەى كەركوك چونكە یەكێتى و مەكتەبەكەى مەلا لە ڕویان نایەت شوێنەكانى تر كە تیاى دۆڕاون باسى بكەن , چونكە ئەوان نەیان توانى لە سلێمانى كاندیدى مەكتەبەكەى خۆشیان خاتوو ئەمەل دەربچێنن بۆیە تەنها بەوانەى كەركوكەوە گرتویانە مەلا بەم گەلە كۆمەكەیەش بۆ سەر كۆسرەت هیچى بۆ ناكرێ و هەر مەلاش تیاى ڕیسوا دەبێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست