کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەنها (570) ووشە كونە مشكى لێ كردن بە قەیسەرى

Monday, 31/01/2011, 12:00



دوێنى كە بەیاننامە 570 ووشەییەكەى گۆڕان خوێندرایەوە ,دەسەڵات گڕیان گرت , گڕ گرتنەكەیان لە ترسا بوو , هەر ئەو كاتە وایان زانى ئەوا ئیتر خەڵك دەچنە سەریان ,ڕاستە كورد ووتویەتى دار هەڵبڕە سەگى دز دیارە ,بەڵام خۆ گۆڕان دارەكەشى هەڵنەبڕى كەچى سەگە دزەكان خۆیان دەرخست , ئەمانە پاشەڵى خۆیان ئەزانن چەندە پیسە , ئەگینا ئەو شپرزەییەیان پێوە دیار نەدەبوو , ئەو بەیاننامەیەى گۆڕان نە جنیوى تیا بوو , نە قسەى ناشیرین , بەڵام وەڵامەكەى ئەوان پڕ بوو لە جنیو ئەمانە ى پەروەردەى قەتابخانەكەى بارزانى و تاڵەبانى تەنها فێرى ئەو زمانەن , سەیرە پارتى دواى ئەو خیانەت گەورەیەى 31ى ئاب تازە باسى نەتەوە و دەستكەوتەكانى كوردمان بۆ دەكات , بەڵام ئەو ڕۆژەى بە سەدامى ووت فریام كەوە , بیرى كوردى نەبوو , بیرى ئەم دەستكەوتانەى نەبوو , كە هەست بكەن ترسیان هەیە ئیتر كوردو خوێنى شەهیدو دەستكەوتەكانى گەلەكەمان و ئەم ئازادییەى ئەبێتە بنێشتە خۆشەى ژێر دانیان و وا دەزانن ئەوە تەنها یەكێتى و پارتیە بەرگرى لەم دەستكەوتانە ئەكات , بەڵام ئەو كاتەى مەسعود بەعس و توركیاى هێنا و جەلالى خائین سوپاى پاسدارى تا كۆیە هێنا نە بیرى دەستكەوتیان بوو نە بیرى كوردیشیان هەبوو , بەڵام وا ئێستا بە ناوى كوردایەتى و شتى لەم بابەتەوە ختوكەى هەستى خەڵك ئەدەن , وا ئەزانن خەڵك ئەوەندە نەفامن ئیتر بڕوایان پێ دەكەن , هەر دوێنى شەو كەئەو بەیاننامەكە بڵاو بۆتەوە شوێنێك نەبوو لە م شارە تیاى بحەوێنەوە , بەو هەموو هێزەوە تا بەیانى لە سەر قەنەفەكانى مەكتەب سیاسى باوێشكیان داوە , ماڵ و منداڵیان ناردۆتە قەڵاكەى تاڵەبانى لە دەباشان و چەندین لیوایان ناردوە بۆ پارێزگاریان ,هەرچى شتیان هەبوو دوێنێ شەو تەنانەت گوارەى گوێچگەى مناڵ و ژنەكانیشیان ناردیانە هەولێر بە حسابى خۆیان ئەوێ ئەمینە , دوێنێ شەو ئەو لێپرسراوە ترسنۆكانەى بۆ خەڵكى داماو شێرن و بۆ دزى و گەندەڵى پاڵەوانن لە ترسى ڕاپەڕین داواى هێزیان لە هەولێر كردوە , هەردوێنى شەو مەكتەبى ڕێكخراوەكانى یەكێتى دەیان بروسكەى بەناوى ڕێكخراوەكانى سەر بە یەكێتى نوسى و بڵاویان كردەوە ,هەندێك لەو ڕێكخراوانە زۆر ناڕازى بوون لەو جۆرە نوسینانە , هەر شەوێ بە زۆر كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكان و كەم ئەندامانى سەنگەریان ئاگادار كردۆتەوە كە ئەبێت بەیانى ئامادە بن بۆ خۆپیشاندان و پێیان ووتون ئەگەر نەیەن موچەتان نادەینى و حسابى گۆڕانتان بۆ دەكەین , خەڵكیش لە ترسى بڕینى موچەكەى چوە  بە زۆر كادرى كۆمیتەكانیان كۆكردۆتەوە و تكایان لێ كردون بێن تەنها بۆ ئەوەى مقەڕى كۆمیتە و مەڵبەند قەرەباڵغ بێت و ئەندام كەرتێك پێى ووتم ئەمڕۆ دەجار لێپرسراوى كۆمیتەكەم تەلەفونى بۆ كردوم كە بچم , ووتى لە داخا موبایلەكەم هەر داخستو.ە  لە ترسا پارەى دوو سەعات كارەباى مولیدەیان بۆ خەڵك داوە ,ئەمڕۆش هەرچى جاسوسە كانیانە خستبویانە بازاڕەوە ئەگەر دووكەس یان زیاتر بەیەكەوە بوەستانایە یەك دەچوە لایانەوە ,دەیان مسەلەحەى دۆشكە بەسەریان خستە ناو بازاڕەوە , زۆربەى كۆمیتەكان مامۆستایانى مەكتەبەكانیان كۆكردبوە و قسەیان بۆ كردبوون , بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەڵك هەر بڕواى پێ نەكردبوون , بە زۆر كەس و كارى شەهیدەكانیان كۆكردبوە و هەڕەشەى موچە بڕینیان لێ كردبوون , بەم حاڵە خەڵكیان كۆ كردبوە , بە پێى ئەو جنیو نامەیەى بڵاویان كردوە خۆیان بە حكومەتێكى باش و خزمەتگوزار نیشان دابوو , خۆیان بە خەم خۆرى خەڵك نیشان دابوو , ئیتر كە ئێوە ئەوەندە قارەمان بن بۆ تەنها لە بەیاننامەیەكى (570) ووشەیى ئەترسن , بە چەند دێڕێك ئاوا كونە مشكتان لێ بوو بە قەیسەرى ئەى ئەگەر ڕاپەڕین بوایە چیتان ئەكرد , بۆ ئاگاداریتان ئەو بەیاننامەیەى دوێنى هەردوو مەكتەب سیاسى زراو تۆقیو مەلا كەمتیارو ئازادى علوج نوسیویانە و نوسخەیان داوە پارتیش ئەوانیش ڕازى بوون لەسەرى , ئەمە هەلێكى باشە بۆ مەلاكەمتیارو ئازادى علوج تا داخى دڵى خۆیان بە گۆڕان بڕێژن , ئەوەتا دوێنى هەرچى بێ ئەدەبى خۆیان هەیە دەریان خست ,ئەو جەماعەتە بە قەد ئەمنەكانى بەعس لە خۆیان ئەترسن بۆیە ئاوا دەكەن ,
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە