کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم حكومەتەى بەرهەمى بێ بەرهەم كەى تەواو ئەبێت ؟

Thursday, 10/09/2009, 12:00


بە هۆى ئەو پرۆژە ستراتیژیەوە كە لە بەینى یەكێتى وپارتى داهەیە كە تەنها بۆ پاراستنى بەرژەوەندى هەردوو بنەماڵەى مافیاى كوردە ,یەكێتى تەنازولى زۆرى بۆ پارتى كردوە , هەر بەهۆى ئەو پرۆژە بەناو ستراتیژیەوە بوو ئەم جارە یەكێتى توشى ئەو تێكشكاندنە ئابڕو بەرانەیە بوو , دوو جارى تر سەرۆكى حكومەت نۆرەى یەكێتى بوو بەڵام تاڵەبانى لە درێژەى تەنازولاتەكانى دابۆ بنەماڵەى بارزانى ئەو دوو جارە بەخشیەوە بە بنەماڵەخائینەكەى كورد , دوایى هەڵبژاردنەكانى ئەمجارەش و ئەو تێك شكاندنەى لیستى كوردستانى و بەتایبەت یەكێتى و سور بونى پارتى لە سەر ئەوەى سەرۆكى حكومەت بۆ پارتى دەبێت بەڵام ناڕەزایەتیەكانى ناویەكێتى زیادى كرد , تاڵەبانى لە ترسى ئەوەى نەبێتە بەشێك لە مێژوو و پارتیش بۆ ئەوەى ئەم دۆستە زەلیلەى لە كیس نەچێ چونكە لە ڕوانگەى پارتیەوە تاڵەبانى و ئەم یەكێتیەى پێ باشترە لە كەسانى تر بۆیە بە پاڕانەوەیەكى زۆرى تاڵەبانى لەبەر دەم مەسعودا , سەرۆكى حكومەت درا بە یەكێتى و بەرهەمى بێ بەرهەم ئەو پۆستەى وەرگرت , بەڵام ئەوەى هەیە بەرهەم بێجگە لەوەى بەناو سەرۆكى ئەم حكومەتە دەبێت هیچى تر نیە , چونكە پارتى قبوڵى ناكات یەكێتیەكى دۆڕاو سەرۆكى حكومەت بێت بەڵام جارێ بۆ لەبیر بردنەوەى جەماوەرى یەكێتى ئەمەى كردوە , بەڵام پارتى هیچ وجودێك نەبۆ بەرهەم و نەبۆ حكومەتەكەى دانانێ , كەسێكى كردوە بە جێگرى بەرهەم كە بە هێزترین پیاوى ناو پارتیە و بۆ پارتى ئەم سەرۆكى حكومەتە , وبەرهەمیش تەنهاسەرۆكى حكومەتى یەكێتیەكىدۆڕاوە و هیچى تر , ئەوەتا ئێستا هیچ نەبوە پارتى بە فەرز هەندێ پۆستى فەرز كردوە بەسەر یەكێتیداكە دەبێت بمێنەوە ئەمەش بۆ ئەوەیە كە ئەو حكومەتە هەر حكومەتى پارتیە و بە ڕووكەش كەسێكى بێ بەرهەمى بۆ دانراوە , ستافەكەى نێچیر هیچیان گۆڕانیان بە سەردا نایەت و بەرهەمیش ناتوانێ لەو ڕێكەوتنە ستراتیژیە دەربچێت و ئەبێت پارتیش چى پێ ووت قبوڵى بكات و ستافەكەى نێچیر وەكو خۆى وایە و بێ ئاگادارى نێچیریش هیچ ناكرێ , ئەمە كوتەكی پارتى و نێچیر , لە ناو یەكێتیشدا كوتەكى تاڵەبانى و كۆسرەت كە بە هۆى ئەمانە وەبەرهەم بۆتە سەرۆكى حكومەت هەیە و ئیتر بەرهەم هیچى پێ ناكرێ , من واى بۆ دەچم تەنها نێچیرئەم حكومەتە بەرێت بەڕێوە بەڵام لە پشت پەردەوە , بەرهەمى بێ بەرهەمیش ئەبێت هەر ئیمزا بكات و هیچى تر , ئەگەر پارتى بە ڕاست ئەم پۆستەى داوە بە یەكێتى بۆ پۆست فەرز ئەكات و پێ داگرى ئەوە ئەكات ئەبێَت دكتۆر نورى عوسمان هەر لە شوێنى خۆى بمێنێتەوە كە پۆستى بەرٍِێوەبەرى گشتى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى هەیە , ئەمە ماناى ئەوەیە ئەم كابینەیە هیچ شتێك ناتوانێ بكات بێ ئەمرى پارتى , ئەگینا ئەم پۆستە ئەبێت بدرێت بە یەكێتى نەك بۆ پارتى بێت , بەڵام ئەوە پارتیە و ئەمە قبوڵ ناكات وباشیش ئەزانێ یەكێتى بەس سەرۆكى حكومەتى بەرێ هەرچى شتە قبوڵى ئەكات , چۆن لە پێناوى مانەوەى تاڵەبانى لە سەر ۆك كۆمارى عێراقدا هەرچى تەنازولە بۆپارتى كردى وا ئەمجارەش هەر ئەیكات و بەردەوامیش ئەبێت لەسەرى , ئاخر پارتى ناهەقى نیە نایەڵێت تاڵەبانى لەكیس بچێ , لەكوێَ لەمە باشترى بەر دەست دەكەوێت ,هەرچى ئەوان بلێن تاڵەبانى ئەڵێ بەسەر چاو ئاخر ئەگەر وانەكات پۆستە كەى بەغداى لە كیس ئەچێ , بۆیە بەس ئەوە ئەزانێ ئەمركە گەورەم , گرنگ ئەوەیە دەم كوتى ئەوانەبكات كە توڕە بون لە یەكێتى و هیچى تر ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە