نێچیر بارزانى گۆڵى لە كێ كرد؟
Friday, 02/10/2009, 12:00
نوسینى بەرٍێزێكم خوێندەوە بەناوى نێچیر بارزانى گۆڵى كرد كە بەڕێز بڵند مستەفا نوسیویەتى , ئەو ئازادە و ڕێز لە نوسینەكەى دەگرم بەڵام هەق بوو ئەو بەڕێزە باش بیزانیایە گۆڵى لە كێ كردوە ؟ نێچیر بارزانى خۆى و سەرۆكەكەى و حیزبەكەى دەمێكە گۆڵیان لەو میللەتە كردوە , بەڵام ئێمە گوێمان بەو جۆرە گۆڵانە نەداوە لەبەر ئەوەى ئەم میللەتە دەیان ساڵە هەر گۆڵى لێ دەكرێت و كەسیش گوێ بەو گۆڵانە نادات و گۆڵچى باشیشمان نەبوە ,ئەوان لە ئاشبەتاڵەوە هەر گۆڵیان لە ئێمە كردوە , لە باپیرە یەوە هەر خەریكى گۆڵ كردنن , هەر لە دزین و بێ سەرو شوێن كردنى ئەو هەمو پارەیەى شۆڕشى ئەیلول و دوا جار ئاشبەتاڵ و ئینجا شەڕى ناوخۆیى ئەم دیوو ئەو دیو و كەوا سورى بەر لەشكرى سوپاى پاسدارانى ئێران وشەڕى دیموكرات و كۆمەڵە و دوایى ڕاپەڕینیش بەردەوام دان بە خیانەت و كەوا سورى بەر لەشكرەكانى ئێران و توركیا و دوبارە بونەوەى شەڕى ناوخۆ و دزینى گومرگ و داهاتى كوردستان و خیانەتى 31ى ئاب و كۆمەڵێكى تر ئەوانە ئەو گۆڵانەن كە دەمێكە نێچیر و باوكو باپیر و مامى نێچیر لەم میللەتەى كردوە ئەوە گۆڵە كە نێچیر لە پاڵ حكومەتەكەیدا لە ڕێگەى ئاشتى هەورامیەوە كردى , نێچیر ئەیەوێت بە دامەزراندنى سەنتەرێك سەدان گۆڵى ناهەقى و دزى و گەندەڵى حكومەتەكەى لە بیر خەڵك بەرێتەوە ,ئەوان سەدان گۆڵى ناقانونیان لە ئێمە كردوە , ئەگەر دادوەرى گۆڕەپانەكە بۆشى حساب نەكردبن هەر كردویانە بە گۆڵدا كەچى بە دامەرزاندنى سەنتەرێك بەو مەرجە بە داهاتى ئەم میللەتە كراوە ئیتر بۆ سەرۆك دەكرێت بە گۆڵ , خۆزگەم ئەو برا بەڕێزە باسى لەو گۆڵەش بكردایە كە ئاشتى هەورامى بە پاڵپشتى مەسعود ونێچیر لە ئێمەیان كرد , سەیر ئەوەیە ئەم نوسەرانە چاویان ئەم هەموو دزییە نابینێ و خۆیانى لێ بێ دەنگ ئەكەن كەچى بە كارێكى وا گۆڵێكى نایاسایى بۆ حساب ئەكەن , كارى چاك هەركەسێك بیكات چاكە بەو مەرجەى لە پاڵ كارێكى باشدا سەدان كارى قێزەونیش نەكات , من لە كاك بڵند ئەپرسم ئەى بۆ بە نێچیر ناڵێیت بەچى جەنابتان بونەتە خاوەنى ئەو هەموو سەرمایەیە كە ئێستا بە گەورەترین سەرمایەدار حساب ئەكرێت ؟ ئەى بۆ لەو سەرۆكە گۆڵ كەرە ناپرسى بۆ ئاشتى هەورامى و سەدان ئاشتى تریش نانێرێتە بەردەم دادگا , كێ لە ئێوە ئەو پرسیارەتان لە نێچیر كردوە ؟ بێ گومان كەستان , ئێوە لەبەر ئەوەى نوسەرى دەربارن بۆیە هەر ئەوە ئەبینن كە ئەوان ئەیكەن , ئەوانەى پشت پەردە نابینن ,نێچیر خۆى حەزى لە پاسات نیە ,دەمێكە هەموو یارییەكەرەكانى گۆڕەپانى كوردستان داواى ئەوە دەكەن ئەو گرێ بەستیە نەوتیانە ئاشكرا بكەن , هەر نەیكرد تا ئەوەى ئاشتى هەورامى قەوما , ئەوان ئەگەر بۆ میللەتیشى ناكەن با بۆ پەرلەمانەكەى خۆیانى بكەن ,ئەمە گۆڵە نێچیر ئەیكات ,نەك كردنەوەى سەنتەرێك كەكەس نازانێ بۆچى و لەبەر چى كراوەتەوە , كێشەى نوسەرانى ئێمە ئەوەیە هەر شت جوانەكانى دەسەڵات ئەبینن ئیتر خاڵە ڕەشەكان فەرامۆش ئەكەن , با بۆ چاكەكان دەست خۆشیان لێ بكەین بەڵام بۆ ئەوانى تریش لێیان بپرسینەوە , نێچیر نایەوێت پاس بدات بە كەس و ئەیەوێت گۆڵ كەر هەر خۆى بێت , باش ئەزانێ ئەگەر پاسى دا ئەو كاتە گۆڵ كردنەكانى قورس ئەبێت , بۆیە تائێستا دەسەڵاتدارانى كوردستان نایانەوێت ئەو تۆپە لە قاچیان دەربچێت , بۆیە حاڵیان گەیشتۆتە ئەو ڕۆژە ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست