كاك نەوشیروان غەدرێكى گەورەى لەمەلا بەختیار كردوە
Tuesday, 08/12/2009, 12:00
ئەڵێن كابرایەك هەبوو كەس باسى نا ئەكرد ئەویش لە داخا هەموو ڕۆژێك ئەچوو پیسایى لەسەر ڕێگاى گوندەكەدائەكرد , بۆ ئەوەى خەڵك باسى بكات ,ئەم ووتارەى مەلا بەختیاریش نوسیویەتى لە سایتەكەى خۆیدا بەناوى (من لەحەوت ووتارەكەى ئەودا) ڕێك ئەو چیرۆكەم بیر كەوتەوە ,مەلا خۆى باش ئەناسێ چ مەعدەنێكە و چى كردوە بۆیە پێى ناخۆشە كاك نەوشیروان باسى نەكردوە و ئەوەش بە بەڵگەى پاكێتى خۆى لە ئاست كێشەكاندا حساب دەكات , ئەوەندەى من لەووتارە تێگەیشتبم ئەوەیە مەلا بەختیاریش پێى خۆش بوو لەگەڵ جەلال و كۆسرەتدا باسى بكرایە , بەڵام كە نەیكردوە ئێستا ئەیەوێت ئەمە بكاتە بەڵگە و دەڵێ ((كێشه بهكێشهو ههڵوێست بهههڵوێستو ناكۆكی بهناكۆكی لهروانگهی خۆیو دوای جیابونهوهیان دهیانخاتهڕو، دورونزیك بهرپرسیارێتی بچوكترین كێشه لهو ساڵانهدا، كه گوایه بوهته مایهی دوركهوتنهوهی له یهكێتی، ناخاته سهر من)) ئەوەندەى ئێمەبزانین كاك نەوشیروان نە حسابى بۆ تۆ كردوە و نە تۆش لەناو یەكێتیدا ئەو ڕەقەمەیت تا خەڵك خۆى بە تۆوە هیلاك بكات ,كورد واتەنى جام ئەڵێ بشكێم بەڵام نەزرینگێم , بەڵام مەلاش تازە زرنگاوە ئیتر پێویست بە باس كردن ناكات ,هەموومان باش ئەزانین تەنانەت بەو كەسانەى ئێستاش یەكێتین هەموو ئەو كێشانەى كە دروست بوو , ئەو وەزعانەى كە هەندێك جار ئەگەیشتە لێوارى تەقینەوە جەنابت ئاگرەكەیت خۆش دەكرد (با مێرولە نەچێ بەگژ قوللەى قافا) , قەت تۆ ئەوەندە خەم خۆرى یەكێتى نەبویت تاخەڵك هەوڵ بدات تۆ سار د بكەنەوە تا بەرگرى لە یەكێتى نەكەیت , ئەوە مێژوو شاهیدە و هەموو خەڵكى ئەم شارەش بەیەكێتى و نایەكێتیەكانەوە باش ئەزانن جەنابت چیت كردوە و ئێستاش چى دەكەیت , هەموو پیلانە خراپەكانى تۆ بون ئەو حاڵەتانەى گەیاندە ئەمڕۆژە , ئەگەر كاك نەوشیروانیش باسى نەكردبیت ئەوە ماناى ئەوەنیە ئیتر جەنابتان بێ بەرین لە هەموو ئەو قسانەى لە سەر تۆ دەكرێ ,تۆ واى تێ دەگەیت و ئێمەش بە شێوەیەكى تر , تۆ لە بەرژەوەندى خۆت ئەیخوێنیتەوە و خەڵكانى تریش بە جۆرێكى تر , هەر لە دواى جیابونەوەت لە یەكێتى و پیلانەكانت بۆ تێك دانى یەكێتى هەتا ئێستا لەسەر هەمان ڕیتم كار دەكەیت , بەڵام ئەمجارە بە شێوەیەكى تر , دڵنیابە كاك نەوشیروان بە هیچى نەزانیویت بۆیە باسى نەكردویت , با كاك نەوشیروان هیچ نەڵێ بەڵام تۆ هەر مەلا بەختیارى و برٍایەوە ,ئەم برادەرانەى یەكێتى ئەو ساتەیان پێى خۆشە دەیان ووتاریان ئەگەر بە خراپەش بێت لەسەر بنوسرێ تەنها لەبەر ئەوەى خەڵك باسیان بكات , ئەوانەى كاتى خۆى لە شوێنى خۆیدا وەڵامت دراوەتەوە , لەوانەیە بۆ ئەو بەشە پێویستى بەتۆ نەبوبێت , ئەگەریش پێت خۆشە ئەوا بە كاك نەوشیروان ئەڵێین لەسەر جەنابیشت بنوسێ , كەس نیە نەزانێ یەكەم خیانەت و جیابونەوە و دەست تێكەڵكردن لەگەڵ پاراستنى پارتى و خوا پێم نەگرێ مخابەراتى عێراقداد ژى یەكێتى تۆ بویت , دواى ڕاپەڕینیش و هاتنەوەت بۆ ناو یەكێتى ئەمجارە بە مۆدێلێكى تر كار بۆ تێك دانى یەكێتى دەكەیت , پەلەمەكە ئەو ڕۆژە نزیكە سەرجەم پیلانەكانى تۆش ئاشكر ا بن , ئەگەر نەوشیروان مستەفا ش نەبێت كەسێكى تر دەبێت لەسەرتان بنوسێ , من واتێ ئەگەم تاڵەبانى و كۆسرەت گومانیان لا دروست بوبێت كە كاك نەوشیروان لە سەرى نەنوسیوى بۆیە خێرا ئەم پاكانەیەت نوسى , من بەدورى نازانم , تۆیەك بەو هەموو خراپەیەتەوە كە بەرامبەر بەو برادەرانە كردوتە و ئەیكەیت وا كاك نەوشیروان باسى نەكردویت بۆ ئێمەش جێگاى گومانە , ئەترسم بوبیت بە گۆڕان , ئەو پاكانەیەى تۆش شتێكە لەم بابەتە , ووتارەكەت ئەوەمان پێ دەڵێ كە كاك نەوشیروان غەدرێكى گەورەى لێ كردبیت وا باسى نەكردویت , تۆ تازە باست كەن و باست نەكەن هەر مەلا بەختیاریت و هەمومان ئەتناسین پێویستى بە كاك نەوشیروان نیە ,كەسێك خەڵكى ئەم كوردستانە بەوانەى حیزبەكەى خۆشتەوە باش بیناسن ئیتر پێویست بە باس كردن ناكات , بەزەییم پیات دێتەوە كە كاك نەوشیروان باسى نەكردویت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست