گۆڕان نادۆڕێ و پشتتان ئەشكێنێ
Wednesday, 14/10/2009, 12:00
زوڕناژەكانى سەر بە یەكێتى و دەزگا ڕوو زەردە ئیعلامیەكانیان كردویانە تە هەڵڵا گوایە ((گۆڕان یهكهمین مانۆڕی سیاسی دۆڕاند)) لەو خۆش حاڵیەى ئەم دەسەڵاتە دۆڕاوە تێى كەوتوە و نازانن چۆن و بەچى دۆڕاندنەكەى خۆیان لە بیر خۆیان و خەڵكیش بەرنەوە , ئەمە كێشە نیە لیستى گۆڕان كێشەیەكى لە دادگا دۆڕاندوە ,ئێوە ئەمەتان بردوە بەڵام جەماوەرتان لە دەستدا , گۆڕان ئەمەى دۆڕاند بێ كێشەیەك نیە و دادگایە و دۆڕان و سەركەوتن ئاساییە بەڵام گرنگ ئەوەیە گۆڕان جەماوەرى بردۆتەوە , ئێوەتازە بەم شتانە نایەنەوە مایە , بڕۆن ئەوەندەى دواى لیستى گۆڕان ئەكەون تیمارى دەردەكانى خۆتان بكەن , ئەمڕۆ هەموو سایت و ڕۆژنامە و كەناڵەكانى جەلالیەكان كردویانەتە هەڵڵاو ئەمەیان بڵاو كردۆتەوە , ئەمە بۆ ئێوە ئەوەندە قورسە لاى ئێمە ئاساییە و كەسیش لە ئێمە بەلامانەوە قورس نیە , ئەمانە شتى كاتین و ئەڕۆن ئەوەى بۆ لیستى گۆڕان دەمێنێتەوە ئەو سەركەوتنە جەماوەرییە گەورەییە كە بە دەستى هێنا ,متمانەى جەماوەر گرنگە , ئەوانەى ئێوە خۆتانى پێوە سەغڵەت ئەكەن هیچ نین , ئێوە ئێستا بەس خشە خشەكەتان ماوە بۆیە وا خۆتان سەغڵەت كردوە , هەموو تواناى دۆڕاوى خۆتان تەرخان كردوە بۆ ئەوەى شتێك لە سەر گۆڕان و گۆڕان خوازان بدۆزنەوە , بەڵام لە هەر هەمویانا فاشل بوون , دوا هەولیشتان ئەمە بوو ,ئەمەى جەنابتان باسى دەكەن گوڵى بۆ گۆڕان نەدەگرت و ئەمان زانى بیشبەینەوە وەكو تەزویرەكان ئەكرێت بە ژێر لێوەوە و ئەڕوات , بۆیە زۆر بەلامانەوە كێشە نەبوو ئەو هەموو دەعوایەى لاى كۆمیسیۆن لە سەر ئێوە بووكەس لێى نەپرسى , ئەمەش با بۆ ئێوە بێت , دوو دۆڕاوەكە مەلا بەختیار و ئازاد جوندیانى ئەمڕۆ چۆن كردیانە هەڵڵا , بەڵام هیچى بۆ سەوز نەكردن , داماوینە ئێوە ئەوەندەى بەمەوە خۆتان خەریك ئەكەن بڕۆن بەلاى دۆڕاندن و تێك شكاندنەكانى خۆتانەوە , بڕۆن بەلاى ڕێكخستن و ڕاگەیاندن و ڕێكخراوەكانتانەوە , ئێوەش وەكو كابراى قورمارچیتان لێ هاتوە ئەگەر ئەمانەنەكەن دڵتان ئەتەقێ, مەلا بەختیار با بڕوات مەكتەبەكەى خۆى بخاتەوە سەر سكە نەك بە تەنها ئیشى ئەوە بێت دواى كاك نەوشیروان و بزوتنەوەى گۆڕان بكەوێ , با مەلا و ئازاد بچن پەلى عومەر فەتاح بگرن و بیبەن بۆ پۆلیسى سەرا , بۆ مەلا و سایتەكەى ناچن فەزیحەتەكەى ئاشتى هەورامى بڵاو بكەنەوە , بۆ ناچن ئەنجامى دۆڕاندن و تێك شكاندنەكانى خۆتان بخەنە بەرباس و لێكۆڵینەو ە, ئەبێت ئەو خەوە بەرنە ژێر گڵ و جارێكى تر نابینن گۆڕان تێك بشكێ و بدۆڕێ , بەڕاستى هیچ دۆڕاوێكمان نەبینیوە وەكو ئێوە بێ شەرم و بێ حەیا بێت, ئێوەى پەروەردە كراوى دەستى جەلالى ئەقڵ سوك هەر ئەوەتان لێ چاوەڕێ ئەكرێ , تازە گۆڕان كەوتە سەر پێى خۆى و تاك بەتاكى كورد پێى ئاشنا بوو0 ئێوەیەك خاوەنى عومەر فەتاح و ئەو هەمو خاوەن فایلە بن و خاوەنى مامەى جاشى شەست و شەش بن , ئێوەیەك خاوەنى ئەو هەموو گەندەڵیە بن تازە زەحمەتە هەستنەوە , ئەمە كەى ئەخلاقە ئێوە لە باتى كارێك بكەن خۆتان باش بكەنەوە كەچى ڕۆژ بەڕۆژ خراپ تر ئەبن , ئێوە ئەوەتا ڕۆژ بەڕۆژ دزى و فەزیحەتەكانتان دەردەكەوێت تازە لەناو ئەم كۆمەڵگایەى ئێمەدا جێتان نابێتەوە ,دیارە گورزى ئەمجارە كەمەر شكێن نەبوو بۆیە وا قیژە قیژتان نابڕێتەوە , با ئەمجارە گۆڕانخوازان گورزێكى ترتان لێ بوەشێنن ئەوكاتە یەكتر ئەبینینەوە ,نەگبەت تەمەنى ئێوەو حیزبەكەتان بەستراوە بەتەمەنى ئاغاكەتانەوە , هەر ئەو منار بوەوە ئیتر ئێوەش گەنم گرت و جۆ بڵاوى لێ دەكەن , بەو خوایەى بە حەواوە ئەم شتانە دادتان نادات و نایەنەوە مایە ,سەربانى ماڵەكەى خۆتان دڵۆپە ئەكات چیتان داوە لە سەربانى خەڵك , ئەوەش دڵنیا بن تازە گۆڕان نادۆڕێ , ئەوەى ئەدۆڕێ ئێوە ن نەك گۆڕان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست