مەلا بەختیارى بەرماوەى هەمومخابەراتەكان ئەیەوێًت چى بڵێ ؟
Friday, 18/09/2009, 12:00
مەلا بەختیار ئەو مرۆڤە دۆڕاوو شكست خواردوەیە كە بە نەفسێتێكى تێك شكاوو نەخۆشەوە ئەیەوێت لەگەڵ كۆمپانیاى ووشەدا قسە بكات و دەست چەورەكەى خۆى كە بەرماوەى هەموو مخابەراتى ناوچەكەیە بە بچوك و گەورەوە بە سەر برادەرانى كۆمپانیاى ووشەدا بسوێ , بەم ڕێگەیەشى گەرەكیەتى هەر هیچ نەبێت تۆزقاڵێك لە شكستەكانى خۆى پاساو بداتەوە , لە سایتە ڕوو زەردەكەیدا نوسینێكى نوسیوە كە ئەوە دەسەلمێنێ كە ئەم پیاوە دەرون نەخۆشە چ ماهیەتێكى هەیە و بەتەمایە بەم نوسینەى خۆشەویستى خەڵك بۆ ئەو كۆمپانیایە كەم بكاتەوە بەڵام زۆر بەهەڵە دا چوە كە ناتوانێ تەنانەت بڕوا بەو كاسە لێسانەى خۆشیان بكات كە دوایى درۆكانى مەلا كەوتون,مەلا لە نوسینەكەیدا بەناوى ((كۆمپانیاى ووشە و دیبلۆماسیەتى دوژمنایەتى)) مەلا لەم نوسینەى دا شەكرێكى شكاندوە كە ئەمە نە ئیشى كاك نەوشیروانە و نەكەسیش ئەمە لە كۆمپانیاى ووشە قبوڵ دەكات و نە ڕابوردوى ئەو برادەرانەى ئەوێش ئەوەیە كە كۆبونەوە لەگەڵ مخابەراتەكانى ناوچەكە بكەن , چونكە ئەم جۆرە ئیشانە هەر لە مەلابەختیار جوانە , مەلا ئەڵێ لێپرسراوانى كۆمپانیاى وشە لەگەڵ مخابەراتى سورى كۆبونەتەوە ,كە دوو جار لە بەغداد یەكیان بینیوە ,ئەوەى مێژووى كاك نەوشیروان بزانێ یەكێكە لەو كەسانەى نە ئێستا و نەڕابوردوو تاقەتى ئەم جۆرە ئیشانەى نەبوە , ئەوەى كە كراوە هەر لە تاڵەبانى و نمونەكانى وەكو مەلا بەختیار وەشاوەتەوە ,سەیرى ئەمانە بكە هەرچى شتە بۆ خۆیان ڕەوایە , جاشێتى , دزى و گەندەڵى و هێنانى سوپاى عێراق و تورك و پاسدار بەڵام بۆ كەسى تر ڕەوا نیە ئەمە بكات , بۆ تاڵەبانى ڕەوایە سوپاى پاسداران هەتا كۆیەش بهێنێت بەڵام بۆ لایەنێًكى تر ڕەوا نیە ئەگەر كۆبونەوەیەك بكات ئیتر لێى دەكەن بە تەپڵ , بۆ تاڵەبانى ڕەوایە دەستى سەرۆكى بەرەى توركمانى ماچ بكات كەچى بۆ كەسى تر رەوان نیە تەنانەت قسەشیان لەگەڵ بكات , بۆ مەلا بەختیار ڕەوایە لەكاتى ڕاكردنەكەیدا كە گیرابوو پەیوەندى بكات بە مخابەراتى عێراقەوە بەڵام فریا نەكەوت بچێتە ناویانەوە و گیرایەوە بەڵام بۆ كەسى تر نیە پەیوەندى لەگەڵ هیچ لایەك ببەستێ , هەرچەندە من باش ئەزانم ئەم درۆیەى مەلا بەختیار هیچى لێ سەوز نابێت بۆیان بێجگە لەوەى بەشێكە لەو شەڕەى كە مەلا بەختیار هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ كۆمپانیاى ووشەدا بەرپاى كردوە هیچى تر نیە , ئەنجامەكەشى هەر بە تێكشكاندن و ڕوو ڕەشى مەلا بەختیار كۆتایى دێت , دەمى هەرچیەك لەو لێپرسراوانەى ئێستاى یەكێتى دەكەیتەوە هەر لە تاڵەبانیەوە تا ئەوانى تریش هەر خۆیان بە كوڕى سوریا دادەنێن و سوریاش بە ووڵاتى خۆیان , هیچ یەكێك لەوانە ئەمەیان نەشاردۆتەوە , هەتا ئەمجارەش كە هەموو عیًَراق بە پارتیشەوە سوریایان تاوانبار كرد بەوەى وەزعى عێراقى تێك داوە تەنها یەكێتى بوو نەیوت ئەمە وایە و هەتا ئێستاش هیچ كەسێكیان ئەمەیان نەوتوە , ئەمە بۆ خۆیان ڕەوایە بەڵام بۆ هیچ كەسێكى تر ڕەوا نیە, ئەمانە لەگەڵ بەدناوترین مخابەراتى ناوچەكە پەیوەندیان هەیە و ئیشیشیان بۆ دەكەن كەچى بۆخۆیان شەرعیەتى هەیە , ئیتر كەسى تر نابێت ببێتە بەدیلى ئەمان و پەیوەندى بكات , ئەوە گریمان كۆمپانیاى ووشە ئەمەى كرد , چیە ئاسمان ڕوخا , جارێ ئێوە بڕۆن خۆتان واز بهێنن لەو مخابەراتانەئەو كاتە ڕێگە بە خەڵكى تر مەدەن , بۆ ئێوە ڕەوا بوو چەندین مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى پەیوەندى هەبێ بە مخابەراتى بەغداوە و بە چەپڵەش لە هەمویان خۆش بون بۆ ئەمانە ڕەوا بوو , هیچ ڕۆژێكیش ئەم مەلا بەختیارە ووتارێكى لەسەر كەسیان نەنوسى چونكە هاوپیشەى خۆى بوون بەڵام بۆ كەسى تر ڕەوانیە هیچ پەیوەندیەك لەگەڵ لایەنى تر ببەستێ , بەمەدا دیارە مەلا بەختیار تەنها ئەو شەڕە دەكات كە یەكێتى ئەیكات , ئیتر هیچیان نیە باسى بكەن ئەم درۆیانە نەبێت , با جارێ مەلا بەختیار بچێت بەلاى ئەوانەى خۆیانەوە ئەو كاتە بێت بۆلاى كەسانى تر ,كەسێك خۆى پەروەردە كراوى هەمومخابەراتەكان بێت چۆن لەڕوى دێت ئەو تۆمەتانە بۆ خەڵكى تر هەڵبەستێ ئەمە مەگەر بەس لە مەلا و هاوپیشەكانى بوەشێتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست