ئەوە سەربەرزیە نەك فەزیحەت
Friday, 08/01/2010, 12:00
جەلالییەكان هەنگیان لە دارا دۆزیوەتەوە، سەرجەم شتەكانیشیان لنگە و قوچ كردۆتەوە، نووسین یان پەیوەندیى بە كوردستانپۆستەوە، كە سەنگەرى هەموو عاشقانى ئازادیى ڕادەبڕینە بە فەزیحە ناو دەبات و بگرە بە فەزیحەى گەورەش، بەڵام ڕۆژانە كاروانى دزیى و بەدڕەوشتیى جەلالییەكان بەبەر چاوى هەموومانەوە ڕێگاى خۆى گرتووە، بگرە بە پیاوەتى و شەهامەت باسى دەكەن، لاى جەلالییەكان فەزیحەت ئەوەیە كەسانێك پەیدابوون، لە سەنگەرێكەوە كەموكوڕى و دزیى و گەندەڵیی و بەدڕەشتییەكانى دەسەڵات ئەخەنە ڕوو، ئیتر ئەمە ئەو فەزیحەتەیە كە بە قسەى جەلالییەكان بدرێینە دادگا، بەڵام خیانەت، فایلداریى، ماچ و موچى سەدام، هێنانى پاسدار، كوشتنى دیموكراتەكان و كۆمەڵەكان، مانگانە بردنى 35 ملێون دۆلار، واز هێنان لە پێنج كورسى كورد، 31ى ئاب، هێنانى سوپاى تورك و ئێران و عێراق، ئەمانەو هەزاران كارى قێزەونى تر فەزیحەت نیین، بەكوشتدانى هەزاران لاوى كورد لە ساڵەكانى شەستەوە هەتا ئێستا فەزیحەت نیین، بەڵام نووسین لە كوردستانپۆست و ووتنى ڕاستییەكان ئەو فەزیحەتەن لاى جەلالییەكان و دەسەڵاتى مافیا لێخۆش بوونى نییە، بەردانى ئەو فڕۆكەوانەى پێنج هەزار كەسى هەڵەبجەى شەهیدكرد فەزیحەت نییە، فایلەكانى سەعدى پیرە و مستەفا چاوڕەش فەزیحەت نییە، 18 ملێونەكەى عومەر فەتاح فەزیحەت نییە، بەڵام بڵاوبونەوەى چوار ووتار لەو سایتەدا كە تاكە سەنگەرى ڕوو بە ڕووبوونەوەى مافیاكانە نەك فەزیحەتە بەڵكو یەكێكە لە گەورەترین فەزیحەتەكان، ئەمەیە سەر لێشێواندنى خەڵكى، داڵدەدانى كۆنە ئەمن و ئەنفالچییەكان و جاش و مەفرەزە خاسەكان فەزیحەت نییە، ڕێگ گرتن لە سێدارەدانى تاوانبارانى كیمیاویى و ئەنفال فەزیحەت نییە، كوشتن و برینداركردنى هەڵسوڕاوانى گۆڕان فەزیحەت نییە، ئەتككردنى هەزاران ئافرەتى كورد لە سەر دەستى لێپرسراوەكان فەزیحەت نییە، بەڵام ئاى لەو فەزیحەتە گەورەیە كە لە كوردستان پۆست بنووسیت، كوردستان پۆست لاى خەڵكى زۆر خۆشەویستە، ئەو سایتە وا بە ئاسانى لە هەست و نەستى خەڵك دەرنایەت، شانازییشە بۆ ئەوانەى لەو سایتەدا نووسەرن، ئادەى با بزانین فەزیحەت چییە ؟
فەزیحەت ئەوەیە كە كوردستان پۆست و نووسەرەكانى جاش و ئەمن و ئیتلاعات و میتى توركى بوونایە، فەزیحەت ئەوەبوو كوردستانپۆستیەكان لە داهاتى میللەت مانگانە دەیان ملێون دۆلاریان لابدایە، فەزیحەت ئەوەبوو، كوردستانپۆستیەكان لەبەر پۆستێكى هیچ گەورەترین زیانیان بە كورد بگەیاندایە، فەزیحەت ئەوەبوو كوردستانپۆستیش زیندانى نهێنى هەبوایە و دەیان كەسى تیا بێ سەرو شوێن بكرایە , فەزیحەت ئەوەبوو سەرانى كوردستانپۆست خاوەن فایل بوونایە، یان وەكو عومەر فەتاحەكەى ئێوە دەیان ملێونى ئەم میللەتەى بدزیایە، ئەمانە فەزیحەتن , نەك ووتنى ڕاستییەكان، ئەوانەى كوردستان پۆست لە سەریان ئەنووسێ كێن؟ بێگومان تەنها ئەو كەسانەن كە چارەنووسى ئەم میللەتەیان خستە ڕێگەیەكى داخراوەوە كە دەرچوونى زۆر زەحمەتە, كوردستانپۆست لە سەر دزەكان, گەندەڵەكان، ناوگەڵپیسەكان و ئەوانەى بە پەنجە خۆیان ڕەحەت ئەكەن وەكو حاكم قادر و شێخ جەعفەر، لەسەر ئەوە دەنووسێ كە هێرش دەكاتە سەر خوێندنگاى كچان و ئەتكیان دەكات، یان لەبەر بیر و ڕاى جیاواز گوندەكەیان ئەسوتێنێ، ئەنووسێ , ئەوانەشى كە كوردستان پۆست لە سەریان ئەنوسێ ئەو كەسانەن، كە بەدناوترین و سوكترین كەسانێكن لەناو ئەم میللەتەدا، ئەو بەناو سەركردانەى ئەمڕۆ هەرچى قورسایى بێت نەیان ماوە، بەدناو ترین كەسانێكن كە شایەنى ئەوەن لە ڕژێمی سەدام خراپتریان لێ بەسەر بێت، ئەمە لاى ئێوە با هەر فەزیحەت بێت كێشەیەكمان نییە، بەڵام لاى ئەم میللەتە ئەو پەڕى سەربەرزیە، جەلال تاڵەبانى و مەسعود بارزانى هى ئەوەن زۆر لەوە زیاتریان پێبكرێت، كوردستانپۆست و نووسەرەكانى مێژوویەكى جوانیان بۆ خۆیان تۆمار كردووە، بەڵام ئێوە لەناو ئەو مێژووى خیانەتەدا تا لار ئەبنەوە ئەبێت تیاى بگەوزێن، ئەوە مێژوو بڕیار ئەدات ئێوە كێن و كوردستانپۆست و نووسەرەكانیشى كێن؟ كوردستانپۆست ڕۆژ بە ڕۆژ لاى ئێمە جوانتر ئەبێت و ئیوەش ڕۆژ بە ڕۆژ ناشیرینتر، چەندە ئێوە ناشیرین بن دوو ئەوەندە ماڵەكەمان و نووسەرەكانى جوانتر ئەبن، گرنگ ئەوەیە لاى خەڵك كوردستانپۆست سەربەرزە و ئێوەش سەر شۆڕ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست