مژدەتان بدەمێ یەكێتى وكوردستانى لە كەركوكیش دۆڕا
Tuesday, 15/09/2009, 12:00
بەپێى بڕیارەكانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى بێت لیژنەیەكى چوار كەسى بۆسەرپەرشتى هەڵبژاردنەكانى كەركوك دانراوە ئەم لیژنەیەش پێك هاتوە (لە كۆسرەت و مەلا بەختیار و عیماد و ئەرسەلان) جارێ سەیرى پێك هاتەى لیژنەكە بكە خۆیان لە ناو خۆیاندا تەواو نین جا وەرە بەیەكەوە بگونجێن و ئیشیش بكەن خوا ڕەحم بكات , ئەوەى ئەم چواربەناو پیاوە بناسێ باش دەزانێ لە ئێستاوە فاتیحە بۆ كەركوكیش بخوێنن و كورسى پێویست بەدەست ناهێنن , جارێ لیژنەكە یەك كەسى كەركوكى تیا نیە كە لە معاناتى كەركوكیەكان تێ بگات هەر ئەمە بەسە بۆ ئەوەى كە یەكێتى بڕواى بە كەركوكیەكان نەبوە وەكو چۆن بە سلێمانى نەبوو , چوار كەسى داناوە دوانى هەولێرى و دوانى خانەقینى كە خەڵكى كەركوك سەیرى ئەم پێك هاتەیە بكەن و كەسێكى شارەكەى خۆیان لە سەركردایەتى یەكێتیدا نیە ئەوە تاقەتیان نیە بڕوا بەم لیژنە یە و ئیشەكانیشى بكەن , وە ئەم چوار كەسە لە هەڵبژاردنەكانى كوردستاندا هەریەكەیان لە شیوێنى خویاندا گەورەترین دۆڕاندیان بۆ لیستەكە و حیزبەكەیان مسۆگەر كرد ئیتر چۆن لێرە سەركەوتن بە دەست دەهێنن , چەند ڕۆژە تاڵەبانى خۆى لەوێیە كەچى كەمترین خەڵك بەشدارى لە كۆبونەوەكانى تاڵەبانیدا كردوە تەنانەت ڕێكخستنەكانى یەكێتى خۆشیان , ئیتر حیزبێك ئەمە حاڵى بێت و كەس بە قسەى سكرتێرەكەى نەكات ئێستا بە قسەى ئەمانە ئەكەن , ئەم چوار كەسە لەو چوار كەسانەن كە سێ بەشى گەندەڵى و دزى وناشیرین كردن و تێك شكاندنەكانى یەكێتى لە ئەستۆى ئەمانە , ئەمانە چوار بەناو سەركردەن ئەبێت ببرێنە بەردەم دادگا و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بگرێ , ئیتر چۆن خەڵك بە قسەیان ئەكات , كەسیش بەقەد كەركوكیەكان ئەمانە ناناسێ , كەركوكیەكان باش كۆسرەت و مەلا و عیمادو ئەرسەلان ئەناسن , ئیتر چۆن بڕوا بەمانە ئەكەن , كەركویەكى برادەرم هەیە پێى ووتم دەنگدان بە گۆڕان بۆ ئێمەباشە , كەس نیە بە قەد كەركوكیە بە شەرەفەكان لە دەسەڵاتى ئێوە تێ گەیشتبێت , بچنە لاى ئەوان با ئەوان باسى ئێوە بكەن , ئەوان لە ئێمە باشتر ئێوە ئەناسن و دنیایەك معاناتیان هەیە بە دەستانەوە , ئەوەى تاڵەبانى بۆ عەرەب و توركمانەكانى كرد لە باس كردن نایەت كەچى بۆ كۆبونەوەكانى ئەمجارەى تاڵەبانى هیچ عەرەب و توركمانێك ئامادە نەبون بێنە كۆبونەوەكانى تاڵەبانیەوە , لە دوایى ساڵى 2003وە كەم سەرۆك عەشرەتى عەرەبى كەركوك هەیە سەیارە و پارەى لە تاڵەبانى وەرنەگرتبێًت بەڵام ئەمڕۆ هیچیان ئامادە نین بە قسەى تاڵەبانى بكەن بۆ كوردى كەركوك ئەمەیان بیر ئەچێ , عەرەبى هاوردەش هەر ئێوە نەتان هێشت بڕۆنەوە لەبەر ئەوەى هەمویان ئەندامى حیزبەكەى ئێوە بون , ئەوەتا نوێنەرى تاڵەبانى لە كەركوك بە شانازییەوە ئەڵێ تاڵەبانى مەسرەفى ((400)) خوێندكارى توركمانى دابین كردوە لەزانكۆكانى توركیا و ئازەربانجان بخوێنن , دەوەرە با بزانین چەند خوێنكارى كوردى كەركوك لە سەر مەسرەفى تاڵەبانى لە زانكۆكانى دەرەوە دەخوێنن بێگومان هیچ , دوایى ئەوەى دەستان لە بنى هەمانەكە دەرچوو , ڕوخسارى ناشیرینتان بۆ كەركوكیەكان دەركەوت تازە دێن لیژنە یەك دائەنێن كە لە خراپترین و ناوزڕاوترین پیاوەكانى ناو یەكێتین , ئێوە ئەگەر هەڵبژاردن نەبوایە ئاوا دڵسۆزى كەركوك نین , هەر ئێوە نەبون چارەنوسى كەركوكتان گەیاندە ئەم ڕۆژە ,خەڵكى كەركوك دەمێكە ماهیەتى ئێوەى بۆ دەركەوتوە لەو كاتەوەى مەڵبەندو لق لە كەركوكدان , ئیدارەیەكى ئەوەندە خراپتان ناردەوە بۆ كەركوك كە ئێستا كەركوكیەكان لەوەوە سەیرى ئێوە دەكەن , ئیتر چۆن بڕواتان پێ دەكەن ,داڵدەدانى ئێوە نەبوایە ئێستا یەك عەرەبى هاوردە لە كەركوكدا نەدەما , بەڵام بۆ قەرەباڵغ كردنى مقەڕى حیزبەكانتان ناسنامەتان بۆ هەمو عەرەبە هاوردەكان كردو حەوانتانەوە , كەركوكیەكان باش لەو كارانەى ئێوە شارەزان و وا بە ئاسانى ئەم جارە تێ ناكەون , ئەم لیژنەیەش دادى ئێو ە نادات , بۆیە ئەو مژدەیەتان ئەدەمێ مادام ئەم لیژنەیە سەرپەرشتى كەركوك دەكات هەر لە ئێستاوە دۆڕاندتان مسۆگەرە و لێرە چۆن ڕیسوا بون پشت بە خوا لە كەركوكیش هەمان چارەنوس چاوەڕیـتانە , دڵنیابن ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست