کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو فۆڕمەپڕ نەكەیتەوە و حەبە سەوزەكە نەخۆیت هەویەكەت نادەینەوە

Saturday, 10/10/2009, 12:00


دوایى ئەوەى یەكێتى لە شارى سلێمانى لە هەڵبژاردنى ئەمجارە سەرسمێكى پیاوانەى دا , لە سەر دەستى ئەم مەڵبەندەى ئێستا توشى گەورەترین دۆڕان بوو , وە بەهۆى ئەم باندەى ئێستاوە خەڵكێكى زۆر لە یەكێتى بونەوە , ئیتر ئەمانەهیچیان بە دەست نەما , زانیان ڕۆژانە خەڵكیان كەم دەكات , دوایى ئەوەى لە ڕێگەى پڕ كردنەوەى فۆڕمێكى تازەوە بۆیان دەركەوت ئامارەكەییان چەندە كەمى كردوە , بۆیە وویستیان قەرەبوى ئەو شكستە بدەنەوە ئەویش بە هۆى ئەو هەویەى خانەنشینەوە كە ئێستا بۆ خەڵكى دەكەن , لە ڕێگەى ئەم ناسنامەیەوە كە موچەكەى تەنها 37500 سى و حەوت هەزارو پێنج سەددینارە ئەیانەوێت فشار بخەنە سەر خاوەن ناسنامەكان كە دەبێت فۆڕمى ئەندامێتى پڕ بكەنەوە و بەردەوام سەردانى كۆمیتەكان بكەن و ببنە ڕێكخستن ئەگینا ئەو هەویەیەتان نادەینەوە , ئەو ناسنامانە دەزگاى خانەنشینى پێشمەرگە دەیكات و دەیداتەوە بە مەڵبەند و مەڵبەندیش داواى لە كۆمیتەكان كردوە كاتى خۆى پشتگیریان بۆ كێ كردوە بێن ناسنامەكانیان بەرنەوە , ڕۆژانەش خەڵكێكى زۆر ى داماو ئەچنە ناو مەڵبەند و لەو بەر دەرگایەى مەڵبەندا ئەوەستن , بەڵام نایدەنەوە بەكەس ئەبێت هەر بچیت بۆ كۆمیتەكان , ئەمەش تەنها لە پێناوى ئەوەدایە كە ئەو كەسەى خاوەن ناسنامەكە بچێتە كۆمیتە و فۆڕمى ئەندامێتى بۆپڕ بكەنەوە و لەوێش ژمارەى گەڕەك و كۆڵان و دەرگاى لێ وەردەگیرێ لەگەڵ ژمارەى تەلەفون و پێشى دەڵێن هەركاتێك تەلەفونمان بۆ كردى بۆ كۆبونەوە ئەبێت بێیت دوابكەوى ناسنامەكەت لێ دەسێنینەوە , بەمەش ئەیانەوێ قەرەبوى ئەو كەم كردنەوە بكەن و سەرى مانگایش لێپرسراوى كۆمیتەكان لە كۆبونەوەى ئەنجومەنى مەڵبەندا ئەیكەن بە چالاكى خۆیان چونكە ئەم مانگە ئەوەندەیان زیاد كردوە , لە بەر دەرگاى مەڵبەند وەستابوم دوو پیرێژنى داماو بۆ وەرگرتنەوەى ناسنامەكانیان ئەیانوت لە بەیانى زووەوە لێرە وەستاوین و ئێستاش نامان دەنەوە و ئەڵێن ئەبێت بچى بۆ كۆمیتە , خوائەكات وەرى ئەگرمەوە ناماقوڵیان كرد جارێكى تر من بێمەوە ,ژنێكى ترم بینى ئەو تازە وەرى گرتبوەوە پێى ووتم پێیان ووتین موچەى یەك ساڵى لەگەڵە , كەچى هەر هەویە ڕوتەكە بوو , ووتى منیش لە داخا ژمارەى دەرگاو كۆڵان و تەلەفونم بە هەڵە دانێ بۆ ئەوەى ئیتر نەم دۆزنەوە , ئاواش لێپرسراوى كۆمیتەكان شانازى بەوەوە ئەكەن كە ئاماریان زیادى كردوە , ئەو پیرێژن و پیرە مێردە داماوانە لە خۆشى ئەوەى ناسنامەیان بۆدەرچوە ناچارن فۆڕمەكەش پڕ بكەنەوە , بەڵام هەرچى وەرى گرتۆتەوە ئەڵێ جارێكى تر نامبینەوە , خەڵكینە ئێوە سەیر بكەن یەكێتى و مەڵبەندەكەى بەرزانى ئەحە سمێڵ بەتەمان بەمە بێنەوە مایە , نازانن ئەمەشیان بۆ سەر ناگرێ و خەڵك هەر ناسنامەى وەرگرتەوە ئیتر نایەتەوە , حیزبێك واى لێ هاتبێت نەتوانێ خۆى لاى خەڵك خۆشەویست بكات تەنها بە موچە و هەویەى خانەنشین خۆى بگرێتەوە ئەبێت چ حیزبێك بێت مەڵبەندێك لە لەدەستدانى شارێكەوە هاتبێتە سەر ئەوەى بەو ناسنامانە هەستێتەوە ئەبێت چ مەڵبەندێك بێت , تازە ئەم مەڵبەندە بەمانە هەڵناستێتەوە , ئەو زەمەنە گوزەشت خەڵكى سلێمانى ئەو مەڵبەندە بەهى خۆیان بزانن مەگەر ناچار بكرێن , لە شتێكى ئاوادا ئەگینا زەحمەتە , هەر بە پڕ كردنەوەى فۆڕمەكاندا دیارە , بە زۆر ئەیان بردەناو فەرمانگەكانەوە و ئیشیان ئەوەستان ئەمە چیە كاكى كادر فۆڕمى ڕێكخستن پڕ دەكاتەوە , بەڕێوەبەرەكان هانایان بۆ مەكتەب ڕێكخستن برد ئەوانیش بە بڕیارێك ئەوەیان وەستاند , دەى خوا هیدایەتان بدات ئەگەر بتانەوێ هەستنەوە و مەڵبەندەكە وەكو ئێستا قەرەباڵغ بێت ئەوا بڕیار بدەن هەموو شار ناسنامەى بۆ بكرێت ئەو كاتە مەڵبەندو كۆمیتەكانتان جمەى دێت , ئاماریشتان زیاد ئەكات ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە