ئەم لام تات و ئەولام تات ئەى برا جیقم دەرهات
Monday, 14/12/2009, 12:00
ئەم ناونیشانە مەتەڵێكى كوردیە و بۆ كێچ و ئەسپێ بەكار هاتوە,ڕێك دكتۆر بەرهەمیش واى لێ هاتوە لە بەینى چەندتاتێكدا جیقى دەریەت و ئەو خەونەى هەموو یەكێتى پیوە دەیان بینى وا دەرناچێ چونكە هەر یەكێتى خۆى ناهێڵێ دختۆر بەرهەم سەركەوتوو بێت, یەكێتى لە هەموو كوردستاندا تەنها سلێمانى بە دەستەوەیە ,لەڕووى سیاسیشەوە ئەم شارەشى بە دەست نیە تەنها مەبەستم حكومەتە چونكە لە 25/7 ئەم شارەشى دۆڕاند , قسەكەى نێچیر تەواو بوووتى كێشەى سلێمانى فرە كویخاییە نەك حكومەت , كەواتە ئەو فرە كوێخاییە نایەڵێ بەرهەم سەركەوێ و جیقى دەردەهێنن , هەر دانانى هێرۆ لە لایەن تاڵەبانیەوە یەكێكە لەو تاتانەى نەك دكتۆر بەرهەم بەڵكو هەموو مەكتەبى سیاسى بە هیچ نازانێ و حسابى تورێكى قوڕاویان بۆ ناكات و جیقى هەموویان دەرئەهێنێ , ئێستا بەرهەم لە بەینى مەسعودو نێچیر و تاڵەبانى و هێرۆ و كۆسرەتەوە گەمارۆ دراوە و ناهێڵن سەركەوێ , ئێستا حاكمى یەكەمى سلێمانى تەنها هێرۆیە , ئیتر لەم سلێمانیەدا كەسێك نیە بتوانێ ئیشێك بكات و هێرۆ ئاگایى لێ نەبێت , تەنانەت بۆ پلە حكومیەكانیش جارێكى تر حكومەت لە حیزب مارە ئەكرێتەوە و ئەبێت و هێرۆ و مەڵبەندو كۆمیتەكان بڕیار لە سەر دانان یان دەركردن بدەن , ئەویش بە ئاگادارى شاژنە هێرۆ , ئەوەتا هەر لە ئێستاوە سەرەتاى ئەم جیق دەرهاتنەى بەرهەمى بێ بەرهەم دەركەوتوە ئەویش نەمان یان كەم كردنەوەى كارەبایە , كە ئەوەى كابینەكەى نێچیر بەرهەمى هێنابوو ئەم كەمى كردۆتەوە, ئەمیش دیارە وەكو لەم سایتەوە خوێندمەوە ئەڵێت بە بڕیارى پارتى هەوڵێك هەیە بۆ زیاد بەكار هێنانى كارەبا بۆئەوەى بەرگە نەگرێت وفشارى بۆدروست بكەن و كەمى بكەنەوە , وە ئەمە سەرى گرت و ئێستا باش كەمیان كردۆتەوە, وە مانەوەى هەیمەنەتى نێچیر لە حكومەتەكەدا ,ئینجا وەزعى ناوخۆى یەكێتى و ئەو فرە كوێخاییەى كە نێچیرباسى دەكات بۆ سلێمانى, ئەوەندەى من بزانم و لە مەڵبەند باس كراوە ئەبێت هەرچییەك بۆ سلێمانى ئەكرێ پێش ئەوەى بەرهەم ڕازى بیت ئەبێت هێرۆ ئیمزاى لە سەر بكات ,بەمەش جارێكى تر حكومەت هەیمەنەى خۆى لە سلێمانى لە دەست دەداتەوە و بێ حیزب هیچ ناكرێ و ئەبێت چارەنوسى شارێك بكەوێتە دەست مەڵبەندو كۆمیتە ,دانانى هێرۆ و تڕۆ كردنى بەرزانى ئەحە سمێڵ گەڕانەوەى حیزب و حكومەتە بۆ باوەشى گڵاوى بنەماڵەى مافیاى تاڵەبانى , ئەگینا لە هەموو دنیادا شتى وانەبوە خانمى یەكەمى ووڵاتەكە ئیشى حیزبیش بكات و هەموو كایەكانى ژیان داگیر بكات , ئەوە نەمردین ئەوەشمان بینى , هێرۆ هەموو ئیدارەى گشتى و نۆكان و ڕاگەیاندنى یەكێتى قۆرخ كردوە ئەوەى مابووى تەنها مەڵبەند بوو وا ئەویشى قۆرخ كردەوە , ئیتر لەم شارە دا حكومەت هیچ نیە و كارەكان تەنها لاى هێرۆیە , بەرهەمى داماویش لە هەولێر هیچ نیە , لە دهۆك هیچ نیە , لە سلێمانیش هیچ نیە كەواتە سەرۆكى حكومەتى چیت ؟ تاڵەبانى بە خۆڕایى هێرۆى دانەناوە , باش ئەزانێ بۆ دایناوە ,ئەوە كۆسرەتیش بە هەمان شێوە لەو بەشەى بەر ئەو دەكەوێت ئەویش داواى بەش لە دكتۆر ئەكات و وەكو بیستراوە بەینیان خۆش نیە وەكو جاران لەبەر ئەوەى بە قسەى كۆسرەتى نەكردوە , كەواتە ئەبێت دكتۆر بەرهەم زوو زوو ئەو مەتەڵە بڵێتەوە ئەم لام تات و ئەو لام تات ئەى برا جیقم دەرهات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست