کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باوكى حارس سەلەفیە یان نۆكەرێكى بنەماڵە ى بارزانى

Thursday, 16/05/2013, 12:00








كەسێك كە خۆى بە ڕابەرى سەلەفیەكانى كوردستان ناساندوە و ناوى لە خۆى ناوە باوكى حارس لە نوسراوێكدا كە بڵاوى كردۆتەوە دەڵێ ((هەوڵی گۆڕینی سەرۆكی هەرێم ناشەرعیە)) ئە مە قسەى كەسێكى شەرع زان نیە وەكو خۆى بانگەشەى بۆ ئەكات بەڵكو ئەمە قسەى نۆكەرێكى ئەو بنەماڵە كورد كوژو نیشتمان فرۆشە یە و لە ڕووى شەرعیشەوە قسەى كەسێكى مونافیقە بە دینەكەى خۆى , چونكە ئەوەى بەرگرى لە زاڵم و دزو خائین و دەست بە خوێن سوربوى گەلەكەى بكات ئەوە وەكو ئەو كەسە وایە .
, ئاخر لە كام شەرعى دنیادا بوە پاساو بۆ مانەوەى كەسێك بكات كە دەستى سورە بە خوێنى گەلەكەى , پارووى دەمى مناڵانى هەژار ئەدزێ , بكوژى هەزاران ڕۆڵەى ئەم گەلەیە , جاش و نیشتمان فرۆش بوە بدرێ و بهێنرێتەوە .
 كام خۆ بە شەرع زان شتى وا دەڵێ بەرگرى لە كەسێك بكەیت كە بە تەزویرو چاو سوركردنەوە خۆى كرد بە سەرۆك , پاش دەیان خیانەت خۆى كرد بە سەرۆك , پاش ڕشتنى دەریایەك خوێن و دزى داهاتى ئەم میللەتە دەیان ساڵە .
 ئاخر كام و شەرع و یاسا هەیە بەرگرى لە مانەوەى ئەم جاشە دەست بە خوێن سوربوە بكات , بێجگە لە نۆكەرو منافیقێكى ئاوا , باوكى حارس دەڵێ ((هەوڵی گۆڕینی سەرۆكی هەرێم پێچەوانەی شەرعی ئیسلامە, لە شەریعەتی ئیسلام بوونی سەرۆك بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و كاری موسڵمانان بە ئەركێكی گرنگ داندراوە)) باشە بونى سەرۆك كێشەیەك نیە , بەڵام كام سەرۆك , ئایا مەسعود بارزانى هى ئەوەیە بە سەرۆك دابنرێ , من بە باوكى حارس ئەڵێم لە كام دەق و فەرمودەى پێغەمبەردا هاتوە كە ئەبێت بەرگرى لە مانەوەى سەرۆكێك بكەیت كە پێش دەبابەى بەعس و تورك و ئێران كەوتبێت بۆ سەر میللەتەكەى خۆى , یان بكوژى گەنجانى ووڵاتەكەى خۆى بێت , یان خیانەت لە سامان و شەرەفى میللەتەكەى بكات , یەك دەق و فەرمودەم پێ بڵێ , یان جەنابى نۆكەرو مونافیق لە خۆتەوە دەق دادەتاشى و دەتەوێ پێمان بڵێ ى جەنابت دەق زانى , ئەم نۆكەرو مونافیقە لە شوێنێكى تردا ئەڵێ ((بە ڕوونی فەرمانمان پێ كراوە كە پارێزگاری بكەین لە بوونی سەرۆكی موسڵمان هەرچەندە ستەمیش بكات‌و ماڵی گشتیش بۆ خۆی بەرێ بەناحەق هەر ئارام بگرین و نەكەین هەوڵی گۆڕینی بدەین بەڵكو ئامۆژگاری بكەین و ڕێگای ڕاستی نیشان بدەین و دوعای خێری بۆ بكەین ئەگەریش ئامۆژگاری وەرنەگرێ ئەوە ئێمە ئارام بگرین و لە ستەم و تاوان بە قسەی نەكەین بە ستەم وتاوانەكانی ڕازی نەبین لە دڵی خۆمان))
 جارێ یەكەم مەسعود سەرۆكێكى موسڵمان نیە , سەرۆكى موسڵمان خێرى گەلەكەى ئەوێت نەك دزو بەدڕەوشت و پیاو كوژ بێت , دووەم مەسعود نیو سەدەیە بە خۆى و بنەماڵەكەى خیانەت لەم گەلە دەكەن و كەرامەتى ئەم گەلەیان خستۆتە ژێر پێوە , مەسعود بە دوعا چاك نابێت , ئەمانە ئەبێت سەریان پان بكرێتەوە , ئەم پاكانەیەى تۆ جەنابى باوكى حارس بۆ پاشا و سەرۆكەكانى كەنداو ئەبێت بۆ ئێمەى كورد نابێت , بڕۆ لەوێ فتواى وا دەربكە , من نازانم ئەم مەلاى خەتێیەمان لە كوێوە بۆ زیندوو بوە , ئەم باوكى حارسە وەكو ئەو مەلا ناپاكانە وایە كە لە دواى كیمیا باران كردنى كوردستان ئەو بەناو مەلایانە قورئانیان خوارد كە سەدام كیمیاوى نەڕشتوە و ئەنفالى نەكردوە , ئەم بە ناو ڕابەرەش هەمان كارى دوبارە كردوە , ئایا ئیسلام بۆ ئەوە هاتوە بەرگرى لە ماف خوراوان بكات یان بەرگرى لە دیكتاتۆرەكان بكات ؟ باشە ئەى ئەم باوكى حارسە لە كوێ بوو كە ئەو سەرۆكەى ئەو بەرگرى لێ دەكات كاتێك گەنجانى سلێمانى دەكوشت یان ئەو ڕۆژەى سەردەشتى جوانەمەرگیان تیرۆر كرد بۆ فەتوایەكیان دەرنەكرد , ئەى كە ى سەرۆك دەبابەكانى بەعسى هێنا , ئەى كەسەرۆك و بنەماڵە دزەكەى بە ئارەزووى خۆیان سەرو سامانى ئەم میللەتە ئەدزن بۆ باوكى حارسى شەرع زانى مونافیق فەتواى دەرنەكرد , دین و ئیسلامەتى بۆ لێ قەوماوان هاتە خوارەوە نەك بۆ بەرگرى لە زاڵم و تاوانباران , دین هى ئەوە نیە بە ئارەزووى خۆت و بۆ چنگێ پارەى دزراو فەتوا ى ناهەقى دەربكەیت , باشە ئێوە ترستان لەو خودایە نیە ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە