حاكم قادر پێت شەرم نەبێت خۆت بخورێنە
Wednesday, 30/12/2009, 12:00
درۆ كردن و خۆڵ كردنە چاوى خەڵكەوە لاى دەسەڵاتدارانى ئەمڕۆى كوردستان بۆتە شتێكى باوو ئەوەى ڕاستى ووتن بێت ناچن بەلایدا , چونكە ڕاستى ووتن ئەو دەردەیە كە سەریان دەخوات , لە پلینیۆمدا ئەم حاكم قادرە ڕاپۆرتێكى نوسیبوو تێیدا درۆ كردن و ناڕاستى ووتن بەیەكێك لەو خاڵانە دەستنیشان دەكات كە یەكێتیان توشى گەورەترین دۆڕاندن كرد كەچى وا جارێكى تر نوسینەكانى خۆى بیر چۆتەوە و بەدرۆ ئەیەوێت لە خشتەمان بەرێت , ماوەیەكە لە شارى سلێمانى و لە ژێر دەسەڵاتى جەلالیەكاندا و دابین كردنى ئاسایشى ئەم حاكم قادرەدا هێرش كراوەتە سەر چەندین كەس و ئەو كەسانەش تەنها كادرو هەڵسوڕاوى گۆڕان بوون , ئەمەش ئەچێتە خانەى تیرۆرى سیاسیەوە و بێجگە لەمە هیچ مدلولێكى تر قبوڵ ناكرێ , كەچى حاكم قادر دێت و پێمان دەڵێ ((تیرۆری سیاسی نیهو ئهو رووداوانهی لهسلێمانی رویانداوه پهیوهندی به كێشهی كهسییهوه ههیه
)) لە كاتێكدا كاتێك حاكم قادر ئەبوایە ئەم قسەیەى بكردایە كە ئەو كەسانەى بگرتایە ودواى لێكۆڵینەوە دەربكەوتایە كە كێشەى ئەمانە شەخسیە نەك سیاسى , بەڵام هەر حاكم قادر لە ڕۆژنامەى ئاوێنەدا ئەڵێ تا ئێستا كەسمان دەست گیر نەكردوە , ئیتر حاكم قادر عیلمى غەیبى پێیە وا زانى كێشەى ئەوانە سیاسى نیە و شەخسیە ,دوور نیە سبەینێ سینارێۆیەك بكەن و چەندكەسێك بە دەموچاوى شاراوەوە بهێنە سەر كەناڵەكان و ئەوانە لە كێشەى سیاسیەوە بكەن بەشەخسى , ئەوەندەى ئێمەش بزانین ئەو برادەرانە لەوانەن هەرچى كێشەى تایبەتى بێت نیانە و كەسى تیایە تائێستا دڵى مێشولەیەكى عاجز نەكردوە بەڵام تەنها ئەوەیە لەگەڵ بیرو باوەڕەكەى حاكم قادردا یەكناگرنەوە, پرسیارێك لە حاكم قادر بۆ لەماوەى مانگێكدا تەنها ئەبێت لەگەڵ چەند كەسێكى گۆڕاندا تەسفیەى كێشە بكرێت , بۆ لەم شارەدا تەنها ئەوان هەن, یان تەنهائەوان كێشەیان هەیە ,بۆ ئەبێَت ئەم كۆتایى ساڵە كۆتایى تەسفیە بێَت لەگەڵ كەسانى سەر بە گۆِڕان , خۆشت ئەوانە باش ئەناسى كە هیچ كێشەیەكیان نیە بێجگە لەوەى ئێوە ئەتانەوێ پاساوى دۆڕاندنەكەى خۆتان بەوە بدەنەوە , چۆن بارى ئەمنى ئەم شارەتێَك نەچوە واتێك چوو نەوعى نەبێتەوە, ئەوە چەندین كەس لە هەڵسوڕاوانى گۆڕان كەوتنە بەر هێرش 0ئێستافشارێكى زۆرتان لەسەرە بۆیە هاتیت ئەم قسانەت كرد ئەویش بە درۆ , تۆ هاتویت درۆ بۆ خەڵكى ئەم شارە ئەكەیت كە كەس بڕوات پێ ناكات , ئەمەش وەكو درۆكان و دزییەكانى شارەوانیت وایە , ئەوە بزانە حاكم قادر ى پەنجە كەس بڕوا بەم درۆیانەت ناكات , چونكە ئەمانە خۆتانن و بە دەستى چەقۆ وەشێنەكانى خۆتان دەكرێت بۆیە هیچ قسەیەك ناكەن ,لەوانەیە تۆش ئاگات لێ نەبێ بەڵام بزانە ئەم جۆرە كارانە هەمووى لە لایەن ئێوەو بە بەرنامەى تاڵەبانى و دەزگاى زانیاریەكەت ئەكرێ و ئەمە ئەو شەڕەیە كە ئێوە لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان ئەیكەن , پێت شەرمە ئەو كارە قێزەونەى ئاغاكەتان و حیزبەكەتان بڵێن و دەیكەن بە كێشەى شەخسى , هەموو ئەوانەى كەوتونەتە بەر هێرشى وەحشى گەرانەى ئێوە بێجگە لەوەى كادرى هەڵسوڕاوى گۆڕانن هیچ كێشەیەكى تریان نیە , تەنهاتاوانى ئەوان كە ئێوە بەتاوانى ئەزانن ئەوەیە دژى ئەم گەندەڵى و دزى و بەدڕەوشتیەى جەنابتان هاتونەتە دەنگ , ئەوانە ئەو كەسانەبوون كە توانیان تەختى دیكتاتۆریانەى ئێوە بخەنە لەرزە ئەوە تەنها تاوانى ئەو كەسانەیە ئەگینا ئەوەندەى ئێمەو خەڵكى ئەم شارە ئەو كەسانە بناسین هیچ یەكێكیان كێشەى شەخسیان نیە , تۆ پێت شەرمە دان بەوەدا بنێیت بڵێت ئەوانە بۆیە وایان لێ هاتوە لەبەر ئەوەى دژى ئێمە بوون , ئەوانە تیرۆری سیاسین , ئەوانە ئەو شەڕەیە ئێوە ئەیكەن لەگەڵ نەیارەكانتانا ئەمە یەكەم جارتان نیە و ڕابوردوتان لەم بوارەدا ناشیرینەو سەدان كارى لەم جۆرەتان هەیە................
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست