وەڵامێك بۆ ڕۆشار ئێمەى ڕیفۆرم نە جنێو فرۆشین ونە بوودەڵەین
Tuesday, 22/09/2009, 12:00
نوسینێكم لە سایتە بوێرەكەى كوردستان پۆستدا بەناوى ((ڕیفۆرمهکانی ناو بهرهی گۆڕان و بوودهڵهکانی ناو یهکێتی نیشتیمانی کوردستان))بینى
كە كەسێك بەناوى ڕۆشار نوسیویەتى , ئەو نوسینە بوە مایەى سەرسوڕمان بۆ من و هاوڕێكانم چونكە ئەگەر حاڵەتێكى وەكو ئەوەى ئەو كەسە باسى ئەكات ڕووى دابێت نابێتە ئەوەى هەموومان بە جنێو فرۆش و بوودەڵە حساب بكات ,هەرچەندە من شتى وام نەبیستوە و نەشبوە و ڕووشى نەداوە ,ئەو برادەرانەى كە بە ڕیفۆرمەكانى ناو یەكێتى ناسراون وئەمڕۆ بەشێكى چالاك و گەورەى ناو بزوتنەوەى گۆڕانن هاوشان لەگەڵ هەموو ئەو تێكۆشەرانەى تر كە بێ لایەن یان سەر بە لایەنەكانى تر بوون و لە پێناوى گۆڕاندا كارى باشیان كردو شانیان خستە ژێر گەورەترین ئەركى پیرۆزەوە و بێ سڵ كردنەوە لە هەڕەشەكانى دەسەڵات كاریان كرد ئەمڕۆ لە ژێر چەترى ئەو بزوتنەوەى كە ناوى گۆڕانە كۆبوینەتەوە , بێ ئەوەى ئەركى هیچ كەسێك بەكەم بزانین و ڕۆڵى كەسى تر پەراوێز بخەین , ئەوانیش هیچیان لە ئێمە كەمتر نیە , بەڵام بۆ مێژوو هەقە ئەوە بڵیین كە ئەو تێكۆشەرانەى لە ساڵى 2006 وە بونەتە ئاڵا هەڵگرى ڕیفۆرم لەناویەكێتیدا و ئەمڕۆش لەناو گۆڕاندا پێش هەموو كەس هەستیان بە هەموو ئەو زوڵم وزۆرەى سەرانى یەكێتى دەكرد و ئەو كاتەى خەڵكانى تر سەرمەستى گیرفان پڕ كردن بون و بۆ مانەوەیان لە پلەكانیاندا هەزاران ئەم لاو ئەو لایان دەكرد ئەو كەسە تێكۆشەرانە لە پێناوى ڕیفۆرم بكەن لە ناو یەكێتیدا پشتیان كردە ئەو دەستكەوتە شەخسیانەى خۆیان و كەوتنە شەڕێكى نابەرامبەر لەگەڵ ئەو لەشكرە هەلپەرستەى ناو یەكێتى كە گشت پیرۆزیەكانى یەكێتى و شەهیدان و نیشتمانەكەمانیان خستبوە ژێر پێیانەوە و تەنها كارو كردەوەیان ئەوەبوو درێژە بدەن بە دزى و گەندەڵی یەكانى خۆیان, ئەوەبوو لە پێَناوى سەركەوتنى ڕیفۆرمدا نەریتێكى تریان داهێنا كە ئەویش ئەوەبوو ئەو كەسانە واز لە پلە و پایەكانى خۆیان بهێنن و ڕیزەكانى یەكێتى بە جێ بهێڵن , ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێ ئەو تێكۆشەرانە سەر مەشق بوون بۆ ئەوەى گۆڕان لە دایك بێت و لە ناو كۆمەڵگاى ئێمەداببێتەئەمرى واقیع , خۆشت باش دەزانى قوربانى یەكەم ئەو كادرانەى ڕیفۆرم بوون كە كەوتنەبەر هێرشى دەسەڵات لە دەركردن و نان بڕین و تەنانەت ئیهانە و تەقە لێكردن و زۆر شتى تریش , ئەمە ئەبێت مایەى ڕێز بێت بۆ ئەو تێكۆشەرانە نەك بەو هەموو كەسانە بوترێ جنێو فرۆش و بوودەڵە وەكو ڕۆشار پێمان دەڵێ , ئێمە هیچ كاتێك نەمان ووتوە ئەوەى لە ڕیفۆرمدا بون هەمویان مەلایكەت بون و مەعسوم بوون لە هەموو كەمو كوڕییەك , بەڵام ناكرێ بە هۆى چەند كەسێكەوە ئیتر ئێمەش بكەوینە بەر هێرشى تانە و تەشەر , ئەم نوسینە من واى تێ دەگەم زیاتر خزمەت بە نەیارانى گۆڕان بكات و لەوانەشە دەسەڵات ئەم نوسینە پەخش بكات بە سەر ئۆرگانەكانیاندا ئێمە بە ڕیفۆرم و بەو تێكۆشەرانەى ترەوە كە ئەمڕۆ چالاكوانى گۆڕانن بێجگە لە كاك نەوشیروان كەسى تر بە ڕابەرى خۆمان نازانین و كەسیش ئینكارى ڕابەرایەتى ئەم سەركردەیە ناكات , ئەوەى ڕۆشار باسى دەكات من نەمبیستوە و ئەگەر شتێكى واش هەیە پێویستە تەنها ئەو كەسەى بە بودەڵە و جنێو فرۆش ناو زەد بكردایە نەك هەمومان , ڕۆشار باش ئەزانێ ئەمڕۆ زەرەمەند ترین كەسانێك كە هەبن ئەوانەن ڕیفۆرمە كانى ناو یەكێتین , چونكە هەمویان نان براو كراون و كەسانى وامان هەبوە ئەم جەژنە نەیتوانیوە جەژنیش بكات و لە پێناوى گۆڕانیشدا ئامادە بوە واز لەنانى مناڵەكانى بهێنێت, ئەمانەن ڕیفۆرمەكانى ناو یەكێتى و گۆڕان كە بونە هێزى بنەڕەتى بۆ بزوتنەوەى گۆڕان و شانازیش بە گۆڕان بونى خۆمانەوە ئەكەین , ئەمڕۆ هەمومان گۆڕانین و ئەو مۆمەش ڕێگا ڕووناكەرەوەمانەنەك شتى تر و ئامادەشین قوربانى زیاتر بدەین , ئەمڕۆ لە گردەكە هەمومان گۆڕانین و بەس , یەكەم قوربانیش ئێمە بوین , ئەگەر لە پێناوى سەركەوتنى بزوتنەوەى گۆڕاندا بشمرین لە برسانا هەر گۆڕانین , بە داخەوە ڕۆشار گیان ئێمە جنیو فرۆش و بودەڵە نین , تكایە بە هۆى كەسێكەوە هەمومان یەك حسابمان بۆ مەكەن و سوپاس بۆ پەیامەكەتان كە ماوەیەكمان ئەدەیتێ تا بە خۆماندا بچینەوە بزوتنەوەى گۆڕان بە هەمومانەوە جوانە و بە هەموشمانەوە ئەم جارە سەركەوتنمان بە دەست هێنا ئێمە لەم ماراسۆنەدا سنگمان دەرنەپەڕاندە و وەكو یەك لە بنكەكاندا كارمان كردوە و كەسیشمان خۆمان فەرز نەكردوە بە سەرى ئەوى تردا , هەمومان كارمان بۆ ئەوەبوە ئەو ماراسۆنە بە سەركەوتن بگەیەنین و گەیاندیشمان ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست