کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەكتەبى سیاسى پارتى هەڕەشە له‌ یەكێتى دەكات

Wednesday, 25/03/2009, 12:00


ئەو كاتەى هەردوو حیزب یان باشتر بڵێن هەردوو بنەماڵەى مافیاى تاڵەبانى و بارزانى بۆ بەردەوام بونى دزییەكانیان و دابەش كردنى دەسەڵات و داهاتى ئەم میللەتە و پاراستنى بەرژەوەندى بنەماڵەكانیان هاتن ڕێككەوتنێكى ستراتیژیان مۆر كرد ئەم ڕێككەوتنە یەك خاڵى بۆ ئەم میللەتە تیا نیە , بێجگە لە قۆرخ كردنى دەسەڵات و هێشتنەوەى هەیمەنەى ڕەشیان بە سەر ووڵاتەوە , ئەشیانەوێت لە ڕێگەى پارتى و یەكێتیەوە هەیمەنەتى بنەماڵەكانیان پارێزراو بێت , ڕێككەوتنە ستراتیژیەكە بۆ ئەوەیە بۆ ماوەى دەساڵ ڕێگە بگرن لە هەموو دەنگە جیاوازەكان و ڕێگە نەدەن بەكەس بەشدارى حكومەتە مافیاكەیان بكات , وە نابێت بێجگە لە خۆیان كەس لە خێرو بێَرى ئەم ووڵاتە بخوات , ئەمە یە ئەو ڕێككەوتنامە ستراتیژیەى هەردوو حیزب بەردەوام شانازى پێوە دەكەن , ئەمەش تەنها بۆ ناو كوردستان , ئەگینا كە چویتە ئەودیو هەرێمە تائێستا لە بەینى پارتى و یەكێتى دا شتێك نیە ناوى ڕێككەوتنى ستراتیژى بێت , نمونەش ئەوە بغداد و كەركوك و موسڵ و دیالە و خانەقین , كە لەو شارانە شتێك نیە ناوى ڕێككەوتنى ستراتیژى بێت , پارتى و یەكێتى بە خەیاڵى پوچى خۆیان مادام ڕێككەوتنیان هەیە نابێت هیچ كەس لە ئەندامانى ئەم دوو حیزبە زاتى ئەوە بكات دەنگ هەڵبڕێ , ڕەخنە بگرێ , ئەبێت ئەم دوو بنەماڵەیە چیان كرد ڕەعیەتەكانى خوارەوە مل كەچ بن , نابێِت كەس بێت هاوارێك بكات , بۆیە هەر حاڵەتێكى لەو جۆرە ئەمنى قەومى كورد دەخاتە مەترسیەوە و لاى هەردوو حیزبیش ئۆباڵى تێكچونى ئەو ڕێككەوتنە دەكەوێتە ئەستۆى , وەكو ئەوەى ئەم ڕێككەوتن نامەیە حیلفى ناتۆ بێت بە تێكچونى ئارامى و ئاسایشى جیهان بكەوێتە خەتەرەوە , لەگەڵ بڵاو بونەوەى دەنگى هەڵبژاردنەكانى كوردستان و بڵاو بونەوەى لیستى جیاى چوار حیزبە كە , لیستى سەربەخۆى نەوشیروان مستەفا , هەندێ لیستى تر دەیان جار لە زارى گڵاوى هەموو سەركردەكانى یەكێتى و پارتیەوە ئەوە بڵاو كراوەتەوە , ئەم لیستە زیان بەو ڕێككەوتنە سترتتیژیە دەگەیەنێ , بەڵام لە ڕوویان نایەت بڵێن بە هەموو دەنگێكى جیا مەرگى ئێمە نزیك دەبێتەوە , ئەوان زیاتر مەبەستیان لیستەكەى كاك نەوشیروانە , چونكە باش ئەزانن كاریگەرى و قورسایى ئەم لیستە چەندە و باشیش ئەزانن هەموو دەنگە ناڕەزاییەكانى كوردستان دەنگ ئەدەن بەو لیستە یان لیستە جیاوازەكانى تر تەنانەت ئەگەر شەیتانیش لیستى هەبێت دەنگى ئەدەنێ بەڵام دەنگ نادەن بە لیستى پارتى و یەكێتى بە جیا بێت یان بەیەكەوە ,بڵێیت جارێكى تر خەڵكى ئەم ووڵاتە ئەم هەژدە ساڵِەى حوكمى ئەمانەیان بیر چوبێت , خۆشیان باش ئەزانن ناڕەزایەتیەكان چەندن و ئەشزانن چیان كردوە بۆیە ئەترسن , پارتیش كە هەڕەشە دەكات ئەیەوێت ئەم دەنگانەى كەلە یەكێتى ئەڕوات زەرەرى بۆ ئەمیش هەیە بێ دەنگیان بكات , ترسەكەى پارتى یەك لایەنە نیە بۆیە ئەیەوێت هەر چۆنێك بێت فشار بخاتە سەر یەكێتى بۆ ئەوەى كاك نەوشیروان لیستى نەبێت و بیگێڕێتەوە ناو یەكێتى ئەگەر نەشیەتەوە لیستى نەبێت ,ئێستا یەكێتى وەكو بزنەكەى هەیاسى لێ هاتوە ئەگەر تۆزێ بێ دەنگ بێَت یەكسەر گورگەكە خۆى نیشان ئەدات و لاوازى ئەكاتەوە , بۆیەش پارتى ئەمە ئەكات چونكە ئەزانێ بە تەنها هیچى پێ ناكرێ , ئەگەر بەم حاڵەتەش بێت هەر زیانى بۆى هەیە و بیر لە سبەینێ ئەكاتەوە كە لیستەكەى كاك نەوشیروان بچنە پاڵ یەكێتى لە پەرلەماندا ئەوەش هەر بە زیان بۆ خۆیانى ئەبینن , بۆیە بەم هەڕەشانە ئەیانەوێت گۆڵێك بكەن بەڵام هەموو جارێك چروك ئەكات چونكە گۆڕان لە بیرو ڕاى كاك نەوشیرواندا نیە و هەر دادەبەزێ , خۆ ئەگەر ئەمیش نەبێت و كاك نەوشیروانیش وازى لەو لیستە هێنا ئەو كاتە كەس دەنگ نادات , بەڵام بۆ ئەمان هەر باشترە , پارتى دەڵێ یان بە جیا دادەبەزم یان كاك نەوشیروان چەند كورسى هێًنا ئەوەندە لە یەكێتى ئەشكێنم , جارجاریش ئەڵێن نەخێر هەر بە یەك لیست دادەبەزین سەیرى ئەمانە بكە ئەشیان دێشێ و ئەشیان خورێ , لیستى جیا سەرى لێ تێك داون و خەوى لێ حەرام كردون ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە