کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با سا تێك بچینەوە لاى مەلا بەختیار

Saturday, 17/10/2009, 12:00


ماوەیەك بوو كەمتر لە سەر مەلا بەختیار ئەنوسرا , پەتى بۆ شل كرابوو تا باى باڵى خۆى بدات ,بۆیە وەكو پیشەى هەمیشەیى كەوتبوە درۆ كردنێكى بێ سەرو بەرە , لە كوردستانەوە بۆ ئەوروپا و لەوێشەو بۆ ئێرە جەنابى پەتى پساندو بە درۆكانى بۆگەنى تێ بەرداین , ئەوەندەى لە نزیكەوە مەلا بەختیار بناسین پیاوێكە دڵڕەش , قین لە دڵ , حەز بە خۆ بەرە پیشەوە ,نەخۆش لەڕووى دەرونیەوە , فێڵبازو ساختەچى , داوێنپیس و بێ كەرامەت ئەوەى ئێستا مەلاى هێشتۆتەوە تەنها ئەو دژایەتى و قسە ووتنەیەتى بە نەوشیروان مستەفاو هەڤاڵانى تر ئەگینا هیچى تر نیە ,ئەوەى جاران شانازى پێوە ئەكرد گوایە بە سەدان هەزار ئەندامى هەیە لەم هەڵبژاردنەدا بۆ تاڵەبانى دەركەوت لەمەیاندا درۆى فەرموو , مەلاش بۆ ئەوەى پارسەنگى ئەو دۆڕاندنەى بداتەوە بەربۆتە گیانى ئەو كەسانەى وەكو ئەو سەرشۆڕیان قبوڵ نەكرد ,مەلا بەختیار ڕۆژى چوار شەممە لە شارۆچكەى تەقتەق بوو كە خەریكى پەردە لادان بوو لە سەر پەیكەرى شەهیدى نەمر نامیق تاڵەبانى , هەندێ قسەى بێ ماناى كرد كە پێویست ئەكات وەڵامى بدەینەوە مەلا ئەڵێ ((ئه‌وانه‌ی‌ ئێستا به‌ لادان‌و له‌ڕێ ده‌ركردن دژایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ بون كه‌ ده‌یانویست له‌ دوای‌ ئه‌نفال خه‌بات بوه‌ستێت)) ئەو كەسانەى كە تۆ وایان پێى ئەڵێت ئەو كەسانە بوون كە سەرجەم نەخشەى ڕاپەڕینیان بۆ كوردستان دانا و خۆشت ئەزانى چۆن سەركەوتنى بەدەست هێنا , بە ئیعترافى هەمووتان كاك نەوشیروان ئەندازیارى ڕاپەڕین بوە , ئیتر كێن ئەو كەسانەى دواى ئەنفالئەیانویست خەبات بوەستێت , هەرئەوانە بون بیرۆكەى پارتیزانەكانیان دانا , ئەو كاتەى جەنابت باسى دەكەیت ئاغاكەشت لە كوردستان نەبوو لە ئەوروپا بوو , وە ئەو كاتە جەنابت لە سەر خیانەتەكانت دەرهەق بە یەكێتى و كۆمەڵە و هاوڕێ شەهیدەكانت لە زینداندا بویت و مامە پێى ووتیت تا نەتكەمەوە بە حیكەى كەبابچى بەرت نادەم , تۆ چەندین ساڵ دوایى ئەنفالیش یەكێتى نەبویت و یەكێتیت بە یەكێتى قەحبەكان ناو دەبرد و ئامادە نەبویت ببیتەوە بەیەكێتى , هەموو كادرو سەركردایەتى و تەنانەت ئاغاكەشت ئەم هەڵویستەى تۆ باش ئەزانن ,بەڵام ئیتر پیشەى ئێستاى تۆ بۆتە قاچ گرتنى ئەو تێكۆشەرانەى ئەو ڕۆژە و لە هەموو كۆڕو كۆبونەوەیەكتدا بەو كەسانە و گردەكە حەپەحەپتە ,ئەو كاتانەى ئەو تێكۆشەرانە نەخشەى ڕاپەڕینى سەرتاسەریان دائەنا تۆ لەگەڵ پاراستنى پارتى هاوكاریتان ئەكرد بۆ ڕوخانى یەكێتى ,ئیتر بە چ هەقێك قسەى لەو بابەتە ئەكەیت , تۆ ئەبوایە قەت باسى لە ڕێ لادان و دژایەتى یەكێتیت نەكردایە چونكە تۆیەكەم كەس بویت ئەو شەرەفەت بەركەوت كە خەنجەرى ژەهراوى لە یەكێتى بدەیت, ئەوەى ئەو كاتە پێشمەرگە بوبێت باش ئەمە ئەزانێ كە ئەو كاتە تۆ چۆن ئاژاوەیەكت نایەوە لەناو بارەگاكانى یەكێتیدا , ئەگەرئەمانەى ئێستا تۆ باسیان دەكەیت جیا بونەتەوە بەڵام وەكو تۆ ئامادە نین لەگەڵ دوژمنەكانى یەكێتى تەنسیق بكەن بۆڕوخانى یەكێتى تۆ ئەو شەرەفت پێ بڕا وەكو لەتیفى حاجى فەرەج ووتى لەگەڵ پاراستن ڕێككەوتبویت بۆ ڕوخانى یەكێتى , پێش ئەوەش كە ڕات كرد بە نیاز بویت خۆت بگەیەنیتەوە ناو شارى سلێمانى و لەوێوە تەسلیم بە ڕژێم ببیتەوە ,سەیارەكانى مخابەراتى عێراق لە سەربازگەكەى كەڵەكن چاوەڕێیان دەكردیت , كەسێك خۆى ئەم هەموو خیانەتەى كردبێت ئێستا چۆن لەڕووى دێت باسى خیانەت و لەڕێ لادان و دژایەتى یەكێتى بكات , ئێستا تۆ بەناوى دڵسۆزیتەوە بۆ یەكێتى هەروەكو جاران خەنجەرەكەت ئامادەیە و لە پشتەوە لە یەكێتى ئەدەیت ,بەداخەوە نازانم چۆن بنەماڵەى ئەو شەهید ە قبوڵیان كرد كەسێكى تاوانبارو خیانەتكارى وەكو تۆ پەردە لە سەر پەیكەرى ئەو شەهیدە لابەریت ,تۆ ئەو پیاوە دۆڕاوەیت تازە بە هیچ شتێك نایەیتەوە مایە ,ئیتر واز لەم شاتە شاتەش بهێنە با لەوە زیاتر نەت كەین بە پەندى زەمانە و فڕێت نەدەینە ناو بەرمیلى خۆڵەكەوە تۆ سەرتاپاى جەستەت و مێژووەكەت پیسى و خیانەت و دزى و گەندەڵی و داوێن پیسەیە بۆ بەرد ئەگریتە كەسانى تر بەم جۆرە كارانەلاى خەڵك خۆشەویست نابیت , لاى هەموومان بەوانەى ئێستا دەهۆڵیان بۆ دەكوتیت هەر مەلا بەختیارى كۆنە ئاشى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە