بەرزانى ئەحە سمێڵ و مەلا بەختیار هەر ئەو ئیشەتان ماوە
Tuesday, 20/10/2009, 12:00
لە كۆبونەوەكەى كە بۆ ژنانى ڕێكخستن و ڕێكخراوە دیموكراتیەكان سازكرابوو مەلا بەختیار و بەرزانى ئەحە سمێڵ ئەو كۆبونەوەیەیان كردبوو ,لەو كۆبونەوەیەدا تەنها قسە و باسى ئەم جوتە ئەوەبوە قسە بە كاك نەوشیروان و بزوتنەوەى گۆڕان بڵێن , چونكە ئێستا ئەم جوتە دۆڕاوە تەنها ئیشیان كە مابێت ئەوەیە بە مانگە شەو بوەڕن و قاچىهەڵسوڕاوانى لیستى گۆڕان و كاك نەوشیروان بگرن , ئیتر هیچ ئیشێكیان نەماوە , ئەوان ئیشیان چیەو چ قورساییەكیان ماوە لەناو یەكێتیدا , تاڵەبانیش ئەمانەى هەر بۆ پاس و ئەو شەڕە هێشتۆتەوە چونكە ئەو شەڕە تەنها بەو جۆرە كەسانە ئەكرێت كە لە هەموو شتێك بونەتەوەو هەرچى كەرامەت و ئەخلاقیات بێت نەیان ماوە , ئەوان ئێستا هیچ نین ,ڕەقەم نین , لەناو ئەم میللەتەشدا و بە زۆرى لەناو یەكێتیشدا هەرچى سەنگ و قورسایی بێت نەیان ماوە ,ئەوە هەموو ژنەكانى ئەو ڕۆژەى كۆبونەوەكە ماون كە ئەو جوتە دۆڕاوە چیان بەرامبەر لیستى گۆڕِان و كاك نەوشیروان وتوە,هەتا مەلا بەختیار نەیهێشتوە ئەو بەشە لە قسە ووتنەكان بە كامێرا بگرێت بۆئەوەى ئێستا ئینكارى لێ بكەن , بەرزان وا دەزانێ ئەمە ئیشى یەكەم جاریانە ئاوا بەرامبەر بەو برادەرانەى لیستى گوڕان و خودى كاك نەوشیروان قسە بكەن ,ئەوانە وەكو ئەمنەكان چۆن تا كۆتایى ژیانیان كە لەبەر دەم ئەمنە سورەكەدا سەریان پان كرایەوە هەرچى خراپ بوو كردیان ئەمانیش هەرچى خراپە ئەیكەن و ئەیڵێن بەرامبەر بەو برادەرانە و كاك نەوشیروان تا ئەو ڕۆژەى ئەمانیش ئەكەونە بەرپێى ئەوانەى قسەیان پێى دەڵێن و داواى لێبوردن و پاڕانەوە ئەكەن ,كە ئەم هەواڵە بڵاو بووەوە ئیتر یەكسەر بەرزانى كوڕى ئەحە سمێڵ خێرا ڕوون كردنەوەیەكى لە سایتى چاودێر بڵاو كردوە و سەرەتا ئەڵێ ((باس له گۆڕانو نهوشیروان مستهفا نهكراوه)) كەچى هەر بە دێرێك خوار ئەوە خۆى بە درۆ ئەخاتەوە و ئەڵێ ((ئاماژه بۆ ئهو كێشانه كراوه كه گۆڕان ناویهتیهوه، مامهڵه كردنیان لهگهڵ خهڵك ئهمانه باسی لێوه كراوه)) كەواتە درۆت فەرموو بە قسەى خۆت بێت باستان لە گۆڕان و كاك نەوشیروان كراوە كە ئەوەتان ووتبێت ئەوانەى تریشتان ووتوە , شتێك نەكرێ , كەس باسى ناكات , جەنابت بێجگە لە باسى تەكەتول و قسە ووتن بەم و بەو زیاتر چى ئەزانى , خۆ ئێمە زۆر گوێمان لە تۆبوە هەر ئەو قسانە ئەزانى و بەو جۆرە ناشیرینە پەروەردە كراوى , خۆ نایەیت باسى سۆسیال دیموكرات بكەیت , نایەیت باسى فەلسەفە بكەیت و سەرمایەكەى ماركسمان بۆ شى ناكەیتەوە , تۆیەك لەناو جاشایەتى شەست و شەشدا و لەناو دوژمنایەتیدا پەروەردە كرابیت هەروا دەردەچیت , تۆیەك لەسەر جاسوسى و مل شكاندنى هاوڕێكانت و تەنانەت براكانیشت پەروەردە كرابیت و ئاغایانە ڕەفتار بكەیت و كەسێك نەتناسێ كە كوڕى كێیت هەروا دەردەچیت , ئێوە قسەتان كردوە , كە كردوتانە بۆ لێى پەشیمان ئەبنەوە , ئەمە جارى جاران نیە خەڵك نهێنیەكانتان بشارێتەوە , ئیتر هەر وورتەیەك بكەن پێمان ئەگاتەوە , بەڵام عەیبە جەنابت وەكو خولە چەخماخە ئەڵێى پەنجا كەسم كوشتوە لە دوژمنایەتیدا كەچى وازوو پەشیمان بویتەوە , ئەترسم بڵێى ئەوە پەروەردەى ئێمە نیە قسە ى ناشیرین بكەین , ئێستا تۆو مەلا بەختیار هیچ نین , تەنها ئەوەنەبێت تاڵەبانى شەڕى خۆیتان پێ دەكات و دواى ئەوەش بەپەڕۆیەكى پیس كلكتان ئەگرێ و توڕتان ئەدات , خۆتان باش ئەزانن تاڵەبانى ئیشى واى زۆر كردوە , بەڵام لەوە ئەچێ حەماسى ئەو هەموو ژنە گرتبنى و خۆتان پێوە هەڵكێشا بێت وا دەستان پێ كردبووئەوەنیە مەلا هەڕەشەى كردوە و ئەڵێ ((ئەوەى بیەوێت بەناوى گۆڕانەوە یەكێتى هەڵتەكێنێت خەیاڵى خاوە)) وا دەزانێ گۆڕان هیچ ئیشى نیە تەنها خەریكى ڕوخانى یەكێتیە , ئەوە ئێوەن ئەتانەوێت یەكێتى بڕوخێنن , ئەوە ئێوەن پێش گۆڕانیش خەریكى ئەو ئیشە بوون , ئەوە جەنابت بویت لە ساڵى 1983 وە خەریكى ڕوخانى یەكێتیت , ئەوە ئیشى گۆڕان نیە ,هەموو كەس ئەزانێ یەكێك لە كێشە سەرەكیەكانى ئەم یەكێتیە تۆیت كە ئەتەوێت یەكێتى بڕوخێنى و تۆڵەى ئاشەكەت ئێستا بیكەیتەوە , كەس نیە ئەمە نەزانێ تەنانەت هاوڕێ كۆنە ئاشەكانت ئەمە ناشارنەوە كەتۆ چ بەرنامەیەكى شەیتانیت هەیە بۆ ڕوخانى یەكێتى و تۆڵە كردنەوە ,دەستە چەورەكەى خۆت بە سەر كەسانى تردا مەسوە , ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست