مادام نان و پلەى ئێمە بە دەست تۆیە , ئێمەش گەرەكمان نیە
Thursday, 05/11/2009, 12:00
مەلا بەختیار وا ئەزانێ ئەو پلەو پایەى كە ئەو تێكۆشەرانە بە دەستیان هێناوە خوانەخواستەوە كو خۆى بە خیانەت و وەشاندنى خەنجەرى ژەهراوى بۆ پشتى یەكێتى بە دەستیان هێناوە , هەموو یەكێك لەو تێكۆشەرانەى كە تۆ ئێستا پلە و موچەیان لێ دەستێنیتەوە بە قەد قورسایى جەنابت پیڵاوى لاستیكیان دڕاندوە , هیچ ڕۆژێكیش ئامادە نەبوون وەكوتۆ لەگەڵ پاراستنى پارتى و مخابەراتى عێراق ڕێك بكەون بۆ ڕوخانى یەكێتى, ئەوانە هەریەكەیان ئەو تێكۆشەرانە بوون لە بچوك تا گەورەیان كە خۆت باش ئەزانى چۆن بونەتە خاوەنى ئەو پلەیە , جیاوازى ئەوان و تۆ ئەوەیە ئەوان دزى و گەندەڵى و بەد ڕەوشتیەكانى لێپرسراو و ئاغاكەتیان قبوڵ نەكرد و ئامادە نەبون لەگەڵ ئەوانەى خاوەنى فایلن لەسەر یەك مێز دابنیشن, بەڵام تۆ لەبەر ئەوەى بەو ڕابوردوە جوانەتەوە هاتیتەوە ناو یەكێتى و هەموو سوكایەتیەكانى ئاغاكەت قبوڵ كرد , بۆیە ئێستا باس لەوە دەكەیت پلە و موچە لەوانە دەسێنیتەوە ,ئەوەى تا دوێنێ لەبەر خیانەتەكانى زیندانى بوو ئەمڕۆ ئەو بۆتە دەم ڕاستى یەكێتى و پلەوپارە لەو تێكۆشەرانەدەسێنێتەوە , لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەنوسى مەلا بەختیاردا ئەڵێ ((ئهوانهی واز لهیهكێتی دێنن پارهو پلهكهیان لێ دهستێنینهوه)) ئەو پلەو پارەیەى ئێمە بە دەستمان هێناوەمارەى دایكى كەستان نیە و بە خێریش نەتان داوینەتێ , كە وازیشمان هێناوە ئیتر جارێكى تریش نایەینەوە تا تۆ و ئاغاكەت خێرمان پێ بكەن , ئەوانەى ئەمڕۆ تۆ پلەیان لێ وەرئەگریتەوە ئەو كاتەى تۆ سجن بویت ئەمان داستانى ڕزگارى و قەیوان ماوەت و ئەنفالیان ئەكرد , تۆش بە دواى كونێكدا دەگەڕایت تاپەیوەندى بە پاراستنەوە بكەیت و بگەڕێیتەوە بۆ ناو شار تا بەرنامەكانى عێراق جێ بەجێ بكەیت ,ئەوەبوو ڕاشت كرد بەڵام نەگەیشتیتە سەربازگەكەى كەڵەكن و گیرایتەوە , ئەو تێكۆشەرانەى كە ئێستا جیابونەتەوە هیچ ڕۆژێك بە ئێستاشەوە یەكێتى نیشتمانیان نەكردوە بە یەكێتى قەحبەكان بەڵام تۆ لە كۆنگرەكەى شەقڵاوە لەبەر چاوى هەموومان ئەمەت ووت كە جارێكى تر ناگەڕێیتەوە ناو یەكێتى نیشتمانى و ووتت ئامادەم بچمە ناو یەكێتى قەحبەكانەوە بەڵام ناچمەوە ناو یەكێتى , بەڵام هاتیتەوە و خاولیەكەت دا بە شاندا ,كەچى ئێستا تۆ بویتە ئەوەى پلەو پارە لەو تێكۆشەرانە وەربگریتەوە ,من بە سەر شۆڕى ئەزانم یەكێتیەك تۆى تیا بیت و ئێمە پلەمان تیاى هەبێت , چونكە ئەوەى ئەوكاتە پێشمەرگە بوبێت باش ئەزانێ چ خەنجەرێكى ژەهراویتدا لە پشتى یەكێتى , بیرمە بەیانیەك لە خەو هەستاین , هەموو بارەگاكانى پێشمەرگە كەسى تیا نەمابوو دابویانە ئەو شاخانە , كە چوین بۆلایان ووتمان چیە ووتیان ئێمە ئاشین و جەماعەتى مەلا بەختیارین , تا دوایى ئەو پێشمەرگانە بۆیان ڕوون بوە تۆ چ خیانەتێكى گەورەت كردوە لەو ڕۆژگارەدا ئیتر هەموو پەشیمان بونەوە و گەڕانەوە ناو بارەگاكان , ئێستا تۆ ئەو پیاوە خیانەتكارەى ئەو ڕۆژگارەیت و هاتیوت و پلەو پارە لە ئێمە وەردەگریتەوە كە ئەو كاتە نەمان هێشت خیانەتەكانت زیان بە یەكێتى بگەیەنێ , خیانەتەكەت ئەوەندە گەورە بوو ئاغاكەت تاڵەبانى ووتى ئەو ناوەى كە هەیەتى مەلا بەختیار هى یەكێتیە تا بەیكەمەوە بەحیكە چڵكنى كەباب چى بەرى نادەم , داخەكەم واى لێ هاتوە ڕێوى لە شوێنى شێر ڕاو دەكات , یەكەم خیانەت و جیابونەوە و ئینشیقاق تۆ فێرت كردین كەچى ئێستا تۆ بویتە دەم ڕاستى یەكێتى و ئەوەى بۆت نەكرا ئەو كاتە ئێستا ئەتەوێت بیكەیت , مەلا باش بزانە ئەگەر پلەو پارە بە دەست تۆ بێت ئەوە ئێمە ئەو پلەو پارەیە بە نەفرەت ئەكەین , من هەتا ئەو ڕۆژەى ئەمرم ئەو بەیانیەم لە بیر ناچێ كەلەسەرەوە باسم كردوە , هەتا ماویشم ئەو قسەیەى لەتیفى حاجى فەرەجیشم بیر ناچێ بۆیە ئەڵێم سواڵ بكەین , مناڵەكانمان بمرن لە برسانا زۆر لەوە شەریف ترە تۆ پلەو پارەمان بدەیتێ , پلەو پارە هەمووى بۆ تۆ مەلا شەرەف و كەرامەتیش بۆ ئێمەى نان براوان و پلە لێ سەندراوەكان , ئێمە پلەو پایەیەكمان ناوێ خەڵك بە سوكى سەیرمان بكات ئەوانە بۆ تۆ جوانە ئەى مەلاى نا مەلا , شەخسیاتى مرۆڤ بە پلەو پایە نیە , هەرچى سمێڵى سور بوو هەمزاغا نیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست