کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مژدە بێت مژدە لە سلێمانى جەلالیەكان ڕیسوا بوون

Tuesday, 16/02/2010, 12:00


سلێمانى شارى هەڵمەت و قوربانى , شارى سەدام و جەلال و مەسعود بەزێن , ئەى ئەو شارەى هیچ دزو گەندەڵێك , هیچ دیكتاتۆرێك ناتوانێ هەناسەى تیا بدات , بەردەوام بن تا بەیەكجارى سەرو پۆتەڵاكى ئەم جەلالیە دزو گەندەڵانە ئەكوتنەوە , چەند ڕۆژێكە بانگەشەى هەڵبژاردن لە سەرجەم عێراق دەستى پێ كردوە , لە شارەكانى كوردستانیش بەزم گەرمە , ئاهەنگى سەركەوتن گەرمە , مژدەى ڕیسوا بونى هەتا هەتایى جەلال و مەسعود ئەدەن بەگوێى یەكدا , سلێمانى ئەو شارەى ئەم جارە بانگەشەى هەڵبژاردن تیاى گەرم و گوڕ ترە , گۆڕان خوازانى سلێمانى بە ئاڵا شینەكانیانەوە , لە ژێر ڕووناكى مۆمەكەى گۆڕاندا دڕ بە تاریكى شەوە زەنگى دەسەڵات ئەدەن و دەسەڵاتیان بێزار كردوە , شین بونى سلێمانى , ڕوناكى مۆمەكانى سلێمانى جەلالیەكانى سەرگەردان و ماڵ وێران كردوە , دوێنێ شەممە جەلالیەكان ڕێپێوانێكیان كرد , بە حسابى خۆیان كارێكى باشیان كردوە , بەڵام نەیان زانى ئەوە خۆیان ئاگریان نا بە ماڵەكە كاول و چۆڵەكەى خۆیانەوە , بەپاسى بەتاڵ ,بە مێشكى بەتاڵ ,بەئاڵاى سەوزەوە ئەخولانەوە , زۆربەى پاسەكانى سلێمانیان گرتبوو بە كرێ بۆ هەر پاسێك (50) دۆلار و بڕێك سوتەمەنى گاز , هەمو و پاسەكان بەتاڵ بون , تەنهاشۆفێرەكەیان تیا بوو , زۆربەشیان گۆڕان بوون ,بەڵام لەترسا چوبون ,كۆمەڵێ تەكسى و سەیارەیان بە كرێ گرتوە بە بەنزین و ڕۆژى 140 هەزار دینار تەنها ئاڵا سەوزەكە و ملە ئەسپەكە بەرز بكاتەوە و بڵێ یەكێتى ماوە , یەكێتى لەسلێمانى تەنها بە ئاڵاى سەوز و لافیتەماون , ئەو خەڵكەى كە ئەوەشیان بۆ دەكات هەموو ى بە پارەیەكى زۆرى بێ شومار , كۆمیتە و مەڵبەندەكان بونەتە فەرعێكى بانك و هەر بكۆكە و پارە وەربگرە , ئەمە دوا ڕیسوا بونى ئەو جەلالیانەیە كە قەدرى خەڵكیان لا نەمابوو , ئەمە دوا هەناسەى ئەوانەیە كە دزو گەندەڵى و داوێن پیسى و فایلداریان كردبوە پیشەى خۆیان , ئەمە ئەو دەرسەى جەماوەرە بۆ ئەو زاڵم و دزانەى كەپارووى دەمى مناڵە كانى ئێمەیان ئەدزى , ئەوەى بەدەست جەلالیەكانەوەماوە تەنها دڕاندنى لافیتەى لیستەكانى ترە بەتایبەت گۆڕان و هەڵواسینى لافیتەى سەوز لە شوێنیان , ئەو ئەسپەى جارى پێشوو لە پەرلەمانى كوردستاندا چوار ناڵەى ئەكرد , ئەمجارە تەنها سەرەكەى ماوەتەوە و گورگ لێى داوە , ئەسپەكەى جارى پێشوو قەڵەو تر بوو ئەم جارە كاو و جۆى نەدراوەتێ ئەویش هەر سەرى ماوە و زۆریش لەڕە , لە دوایى 25/7 وە بە حسابى یەكێتى بێت گۆڕان نەمابوو , وایان بۆ حساب ئەكردین كە گۆڕان كەسى نەماوە تەنانەت بۆ لافیتە هەڵواسینیش , ئاى لێپرسراوەكان , كۆمیتە و مەڵبەندەكان ,بە زۆر خەڵكى خۆیان , كرێكارى مەیدانەكە , ئەندامانى یەكێتى یان كرد بە گۆڕان , بەڵام بەیانى 12/2 لەگەڵ دەست پێ كردنى بانگەشەى هەڵبژاردندا سلێمانى بە ڕوناكى مۆم و پەڕۆى شین و هێزى لە بن نەهاتوى گۆڕان ئەوەى بەوانە ووتەوە كە گۆڕان لە بن نایەت , نەك كۆتایى نەهاتوە , بەڵكو زۆر لە 25/7 بە هێز ترە , زۆرن ئەوانەى بە بەڵێنەكانى ئێوە هەڵخەڵەتان لە 25/7 دا و دوایش فەرامۆشتان كردون و ئێستا تفتان لێ دەكەن و بۆنەتە گۆڕانێكى سەرسەخت , برادەرێك كە ئەندامى كۆمیتەیە لەیەكێك لە كۆمیتەكانى مەڵبەندى سلێمانى بۆى گێڕامەوە ووتى لە 25/7 لیژنەى بەسەر كردنەوەى ماڵان بووم و دەنگم بۆ لیستى كەرەكە كۆدەكردەوە ,جۆرەها بەڵێنم دا , بە هەزارەها بێوەژن وپیرەمێردو پیرێژنم ووت خانەنشینیتان بۆ دەكەم , بەڵام بۆیان نەكرد , ئەوانەى من بەڵێنم پێ داون لەو كاتەوە هەتا ئەمڕۆ جنێوم پێ دەدەن , ناماقوڵى ئەكەم جارێكى تر بچمەوە هیچ لیژنەیەك و درۆ بۆ خەڵك بكەمەوە و دەستیان ببڕم , بە كۆمیتەشم ووتوە من بۆ هیچ لیژنەیەك دامەنێن , هەڵبژاردنى ئەم جارە , لەهەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق باشتر , گەرم وگوڕ تر , بە هێز تر ئەبێت , گۆڕان بە هێز تر , ئەوانیش لاواز تر , برادەرێكم ووتى چووم بۆلاى ئامۆژنە هێرۆ ڕەش داگەڕابوو ,بێ تاقەت بوو , پێى ووتم ئەم لێپرسراوى كۆمیتانە درۆیان لەگەڵكردوم ودنیایەك پارەیان بە من سەرف كردوە و پێیان ووتوم گۆڕان نەما كەچى نەك نەما ون بگرە زیاتر بوون , كەواتە مژدەتان بدەمێ جەلالیەت , بارزانیەت ئەم جارە دەچنە زبڵدانى مێژووە بۆ هەتا هەتایى.......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە