تاڵەبانى چۆن مەسعودى توڕە كرد ؟
Thursday, 19/11/2009, 12:00
دوایى ئەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دوایى كێشەیەكى زۆر ڕازى بوون بە بڕیار دان لە سەر یاساى هەڵبژاردنەكان , ئەوەى تێ بینى كرا , ئەو یاسایە غەدرى زۆرى لە كورد كردوە, بەڵام لە ژێر فشارێكى زۆرى دەرەوەدا ئەنجومەن ڕازى بوون ,دوایش لە دابەش كردنى كورسیەكاندا دوبارە غەدرێكى ترى گەورەتر لە كورد كرایەوە , خەڵكى كوردستان بەتەماى ئەوەبوون تاڵەبانى بەبەكار هێنانى ڤیتۆ نەیەڵێت ئەو غەدرە لە كوردبكرێ , بەڵام تاڵەبانى نەك گوێى بە هیچ نەدا بەڵكو لە پێناو مسۆگەر كردنى سەرۆكایەتیەكەى خۆى بۆ ئەم جارە لەگەڵ شیعە بەو بڕیارە ڕازى بوون و ئیمزایان كرد ,كە ئەبوایە نەیكردایە , تەنانەت ئەو كاتەى هاتەوە سلێمانى و فەرەج حەیدەرى بینى , فەرەج حەیدەرى ووتى لەگەڵ مام جەلال باسى دابەش كگردنى كورسیەكانم كردوە بەڵام ئەو ووتى پێى ووتوم ئەوە كارى وەزارەتى بازرگانیە ,تاڵەبانى ئەو شەرمەزارییە ى بۆ خۆى و حیزبەكەى مسۆگەر كرد , تەنانەت نەوەستا تا پەرلەمانى كوردستانیش دیراسەى ئەم بابەتە بكەن و ڕێزیشى لە پەرلەمانەكەى كوردستانیش نەگرت , وە پیاوە پەمەییەكە فوئاد مەعسوم لەبەر خاترى ئەوەى ئەم جارەش خۆى دانراوەتەوە و وەكو قازەكە لە دوایى تاڵەبانیەوە ئەمیش قیڕاندى ,بەڵام ئەم بێ ڕێزییەى تاڵەبانى بەرامبەر گەلى كورد سەرى نەگرت و مەسعود زۆر بە توڕەیى وەڵامى تاڵەبانى و فوئاد مەعسومى دایەوە و ووتى ئەگەر وابێت و ئەو ناهەقیانە بەرامبەر بە كورد بەردەوام بێت ئەوا گەلى كورد بەشدارى هەڵبژاردن ناكات , مەسعود لەو پەڕى توڕەبوندا دژى تاڵەبانى خائین بە كورد بوەوە و نەیهێشت ئەو خەونەى تاڵەبانى سەربگرێ , تاڵەبانى بەس سەرۆك كۆمار بێت گوێ بە هیچ نادات ,پەرلەمان , سەرۆكایەتى هەرێم , هێزەكانى ئۆپۆزیسیۆن دژى ئەم بڕیارەن كە تاڵەبانى ئیمزاى كردوە , بەڵام تاڵەبانى و حیزبەدۆڕاوەكەى سەرگەرمى ئەو گەشتەن كە كردویەتى بۆ فەرەنسا ئەویش بۆ خێرى عێراقە نەك كورد , لەم سەفەرەیدا تاڵەبانى وەزیرى بەرگرى عێراقى بردوە بۆ ئەوەى تازەترین چەكى بۆ بكرێ بۆ سوپاكەى عێراق, كوردیش یەكێكە لەو قوربانیانەى زۆرترین زیانى بەركەوتوە بەچەكى فەرەنسى , هەموو كەناڵەكانى عێراق بە قەد كەناڵە ڕوو زەردەكانى تاڵەبانى و یەكێتى سەرقاڵى ئەم گەشتەى تاڵەبانى نین , وەكو ئەوەى ئاویان لە سەر مانگ دۆزیبێتەوە , ئیتر یەك مانگى تر لێمان نابڕنەوە , ئەمە دەریخست تاڵەبانى تەواو لە كورد بون شۆراوەتەوە , منەتیش ئەكات بە سەرماندا ئەگەر كورد یەك لیست نەبێت ئەوا لە بەغداد زیان دەكات بەڵام خۆى هەرچى بڕیارێك دژى كورد بێت ئیمزاى دەكات , ئەم پیاوە ئەقڵ سوكە خەڵەفاوە تەنها ئەوەى بۆ مسۆگەر بێت جاریكى تر ببێتەوە بە سەرۆك كۆمار ئیتر هیچى ناوێ , بەقەد تاریق هاشمى پێ نەكرا , ئەگەر تاریق هاشمى ئەو ڤیتۆیەى بەكار نەهێنایە ئەوا ئیتر كورد هەموو شتێكى لە دەست دەرئەچوو , تاڵەبانى ئەمەندە خەم خۆرى پۆستەكەى خۆیەتى , نیو ئەمەندە خەم خۆرى كێشەى كورد نیە , هەقە جارێكى تر خەڵكى كوردستان نەیەڵن تاڵەبانى خائین بەكورد بێتەوە ناو شارەكانى كوردستان , ئەم ڕەفتارە نابەجێیانەى تاڵەبانى مەسعودى توڕ ە كرد و ئەویش لە باتى هەموومان بە تاڵەبانى ووت سەد جار تۆ ئیمزاى بكەیت بە دڵمان نەبێت بەشدارى هەڵبژاردن ناكەین , ئەوە دیارە شیعەكان بەڵێنى ئەوەیان پێداوە بیكەنەوە بە سەرۆك كۆمار بۆیە ئیتر كوردیشى بیر چۆتەوە , ڕووت ڕەش بێت پیاوە سوكەكەى بەناو كورد ئەگەر مەسعود بارزانى ڕاست دەكات با بە بڕیارێكیش نەیەڵێ ئەم خائینە بێتەوە ناو هەرێم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست