كە مانگ دەركەوت پەنجە هەڵبڕینى ناوێ..
Monday, 02/03/2009, 12:00
هەر لەیەكەم ڕۆژى دەست بەكار بونى هەردوو بنەماڵەى مافیاى بارزانى و تاڵەبانى لە حوكم دا ئیتر كەوتنە دزى و تاڵانى ووڵات , هەر لەو كاتەى ئەمانە لە بەرى كوردستانیدا بوون كەوتنە تاڵانى و ئاو دیو كردنى كەل و پەلە گرنگەكانى خەڵك بە ناوى ئەوەى ئەمە پاشماوەى بەعسە , ئەمان شۆڤڵیان بە پاشماوەى بەعس دەزانى بەڵام كلتورى بەعسیان بە پاشماوەى بەعس نەدەزانى , شۆڤڵ ئاو دیو كرا بەڵام كلتور بوە بەرنامەى كارى ڕۆژانەى هەردوو دەسەڵاتى سەوزو زەرد , لەو كاتەوە ئیتر كارە قێزەونەكانى ئەمانە دەركەوت و پەردەیان لە ڕوو هەڵماڵرا , ئەو لێپرسراوانەى لە شاخ خاوەنى هیچ نەبوون , لێرە بە كەمترین كات بوە نە ملێونەر, ئەوانەى هاتنەوە لێرە خاوەنى ژوورێك نەبوون لێرە بونە خاوەنى چەندین ڤێلا , ئەوانەى داوایان ئەكرد حیزب بێ جەماوەر ناتوانێ بژى لێرە پشتیان كردە ئەو جەماوەرەو خۆیان بێ جەماوەر توانیان بژین , لەو كاتەوەى یەكەم فیشەكى شەڕى برا كوژى تەقێندرا , ئیتر مامە و كاكە بونە دوو دیكتاتۆرى ناوچەكانى خۆیان و بكوژ و ببڕو دز هەر خۆیان بون , هەر لەگەڵ یەكەم دزى ئەماندا ئەو دەنگانەش پەیدا بوون كگە داواى نەمانى ئەم دزییەیان ئەكرد , بەڵام ئەمان زوو سەركوت كران , بەڵام دزى تائێستا بەردەوامە , لەو كاتەوە كە یەكێتى و پارتى بونە مۆڵگەى كۆكردنەوەى خەڵكە خیانەتكارەكان و جێگا بە تێكۆشەرەكانى ڕێگاى ڕزگارى لێژ كرا ئیتر ئەم دوو حیزبە بونە دوژمنى سەرسەختى كوردو پشتیان كردە میللەتەكەی خۆیان , كەسى وەكو وەفیق سامەڕائى لە هەموو تاوانەكانى دژى كوردا بەشدار بوە كەچى ئەبێتە ڕاوێژكارى مامە , سوڵتان هاشم لە هەر هەشت پرۆسەى ئەنفالەكاندا بەشدار بوو كەچى ئێستا مامە و كاكە نایەڵن لە سێدارە بدرێت , ئەو فڕۆكەوانەى كە بەردرا یەكەم دوژمنى ئەم میللەتە بوو میللەتێكى كوشت , خاكێكى سوتماك كرد ,تەحسین شاوەیس ئەكرێ بە كوڕى بنەماڵە و شەڕى ناوخۆى پێ دەكرێ , ئیتر باسى دزى و گەندەڵى و سەقەتى ئیدارە و خیانەتەكانى تر ناكەم كە سەرانى پارتى و یەكێتى ئەیكەن و كردویانە, ئەمانە بەسە بۆ ئەوەى هێزى نوێ , حیزبى نوێ دەربكەون و كۆتایى بەم گەندەڵ و دزانە بهێنن , هەرچەندە دەمێكە ئەم دەنگانە هەن بەڵام نەبونەتە ئەو هێزەى كە كۆببنەوە , بۆیە كاتى ئەوە هاتوە ئیتر دەنگەكان بكرێن بە یەك , بكرێنە یەك هێز و بەرەو ڕووى ئەم ستەمكارانە ڕابوەستن , ئیتر كاتى ئەوەیە هەرچى خێرێكى تیا ماوە بۆ ئەم میللەتە بێتە دەست و دەست بخەنە ناو دەستى یەكتر , ڕوخانى ئەمان مسۆ گەرە , لە ناوچونیان نزیكە , ڕاماڵینیان لە ئان و ساتدایە ,ئەو بێزاریەى ئێستا هەیە مەگەر لە سەردەمى بەعسدا خەڵك هەیبوبێت بەرامبەر بە بەعس , خەڵك ئێستا لە گەرمەى ئەوەدایە كۆتایى بەم دەسەڵاتە بهێنێت بۆیە پێویستى بە سەركردەیەكى ژیرو ڕابەرێكى بە توانا و هێزێكى تۆكمە هەیە تا بتوانێ ڕاپەڕینى خۆى بكات , زۆر نزیكە خەڵك خۆى ڕاپەڕێ , بەڵام ئەگەر ڕٍێك نەخرێن ئەوا سودى نیە , بۆیە گرنگە خەڵك ڕێك بخرێنەوە , توڕەیى خەڵك هیچ بەربەستێك نایوەستێنێ , ئێمە لە ناو خەڵكداین ئەزانین خەڵك چەندە توڕەیە , ڕوخانى ئەوان وەكو ئەو مانگە شەوە وایە كە لە خۆیەوە هەڵدێت , ئیتر پێویست بە پەنجە ڕاكێشان ناكات , ئەبێت میللەتیش هێزێكى هەبێت ڕووى تێبكات , پارتى و یەكێتى لە بەعس بە هێز تر نین , مامە و كاكەش هەر وەكو سەدام ئەبێت ڕاپێچى بەردەم دادگاى گەل بكرێنەوە , ئەوە یەكێتى خەریكە ئەڕوخێ , ئەوە پارتى لە گیانەڵادایە , ئەوەى زیندوە ئەو میللەتەیە , ئەو تێكۆشەرانەیە دەمێكە ڕووبەڕووى ئەمانە بونەتەوە , ئیتر كاتى ئەوەیە مانگەكان دەربكەون
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست