کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سى و یەك ملیارو شەش سەدو چل و نۆ ملیۆن دینار بۆ مەرقەدى ئیمام بارزانى

Saturday, 03/04/2010, 12:00


ئەم ژمارەیەى سەرەوە پارەیە , ئەو پارەیەش لە بودجەى میللەتە , ئەمە بۆ دروست كردنى قوتابخانە و نەخۆشخانە و چاككردنى ڕێگاو بان و ئاوەدان كردنەوەى گوندەكان و كردنەوەى كارگە خەرج نەكراوە ,ئەمە بۆ شتێك تەرخان كراوە كە جێگاى پێ كەنینە , ئەو بڕە پارەیە كەم نیە دەیان قوتابخانە ى پێ ئەكرایەوە , باش بزانن ئەم بڕە پارە زۆرەى كە لە داهاتى ئەم میللەتە دزراوە بۆ مەرقەدى بارزانى تەرخان كراوە , وەكو ئەوەى ئەم ووڵاتە هیچ كەم و كوڕییەكى نەبێت تەنها مەرقەدى بارزانى , كەم بنەماڵە هەیە لەم میللەتەدا ئازیزێكى بۆ كورد بە شەهید كردن نەدابێت هەیە تا چواریش ڕۆیشتوە كە لە سەنگەرى شەرەفدا یان لەبەر دەم پەتى سێدارەدا سەربەرزانە شەهید بوون , بەڵام هیچ یەكێك لەوانە مەرقەدى بۆنەكراوە و هیچ ڕۆژێكیش بیر لەوە نەكراوەتەوە تەنانەت گۆڕەكەشى بۆهەڵبەستن ,بچنە گۆڕستانى شەهیدا ن و گردى سەیوان دەیان گۆڕى شەهیدى قارەمان هەیە بونەتە ژێر پێوە و خەریكە گۆڕەكەشیان نامێنێ , بە پێنج هەزار شەهیدى هەڵەبجە , بە سەدو هەشتاو دوو هەزار ئەنفالى گەرمیان بە دەیان هەزار شەهیدى شەڕى ناوخۆ بە قەد بەشێكى زۆر كەمى ئەو پارەى بۆ گۆڕەكەى بارزانى تەرخان كراوە سەرف نەكراوە , بەڵام بۆ بارزانیەك كە لە ئەمریكا بە نەخۆشى مرد لێرە ئەو هەموو پارەیەى بۆ سەرف بكرێ لە پارەى كێش پارەى میللەت , ئەوە پارەى ئەم میللەتە یە مارەیى دایكى هیچ كەس و حیزب و سەركردەیەك نیە تا بە ئارەزووى خۆى تەخشان و پەخشانى بكات , هەزارەها مناڵمان هەیە لەبەر بێ خوێندنگاى واز لە خوێندن ئەهێنن ئەو پارەیە بكرێت بە دەیان خوێندنگا یان بۆ كەسێكى سەرف بكەن كە ئاشبەتاڵى بە شۆڕشی میللەتێك كردو خوێنى هەزاران شەهیدى شۆڕشى ئەیلولى بەهەدەر داو تەنانەت سەروەتو سامانى شۆڕشەكەشى دزى و ئینجا كەوت بە سەر پێڵاوەكانى شاى ئێراندا و ووتى كارى من تمام شد , ئەوە هەق بوو لەم ووڵاتەشدا نەیان ناشتایە نەك دەیان ملیار دینارى پارەى دزراوى ئەم میللەتەى بۆسەرف بكرێ , بەو پارەیەى بۆ گۆڕى بارزانى سەرف دەكرێ نزیكەى بیست قوتابخانەى پێ دروست ئەكرا و هەزاران ڕۆڵەى كوردى پێ خوێندەوار ئەكرا و فێرى ئەوەئەبوون جارێكى تر دواى جەهالەت نەكەون , نەك لەو لاوە منداڵانى كورد لە خوێندن بێ بەش بكرێن و بڕێكى زۆریش بۆگۆڕى بارزانى تەرخان بكەن , بێجگە لەمەش بۆ هەموو شەهیدانى كوردستان , بۆهەڵەبجە و ئەنفال ڕۆژێكى ڕەسمیان نیە و بۆیان نەكراوە بە پشوو بەڵام بۆ بارزانى ڕۆژى مردن و لە دایك بونى پشووە ,خۆزگەم ئەو سەركردەیە ئەوەى بهێنایە بەڵام نایهێنێ , تەنانەت مەلا مستەفا شەهیدانەشى بۆكراوە و مانگانە نزیكەى چوار دەفتەر دۆلار موچەكەیەتى , سەیر بكەن خەڵكینە هەموو ڕۆژێكى چونە شاخى ئەمانە لە سەر ئەم میللەتە چەندین دەفتەر دۆلار كەوتوە , سەركردە و سەرۆكەكانى ووڵاتانى تریش وەكو ئەمان ئەمرن , هەشیانە زۆر لەمانە تێكۆشەر تر و قارەمان تر بوە , بەڵام وەكو ئەمانەى بۆ نەكراوە , گەنجانى ئەم ووڵاتە لەبەر بێ پارەیى , بێ جێگاى ناتوانن ژیانى هاوسەرى پێك بهێنن , ڕۆژانە چەندین كچى جوانكیلە تەڵاق ئەدرێ لەبەر بێ ئیشى و بێ جێگاى كەچى حكومەتەكەمان نایەت بیر لەوە بكاتەوە بەو پارەیە كە لە ئێمە ئەدزرێ و بەبەلاش بۆگۆڕى خائینێكى نیشتمان سەرف ئەكرێ دەیان و سەدان خانوو دروست بكات تا لاوەكانمان بگەنە ئامانجەكانى خۆیان , بۆ بەو پارەیە بەركەوتوانى چەكى كیمیاوى كوردستان ڕەوانەى دەرەوە ناكرێت , تازە بارزانى سى و یەك ملیار دینارى بۆ تیا سەرف بكرێت , مردویەك بە پارەى دزراو مەرقەدى بۆبكرێت ئەبێت خێر لە خۆى ببینێ , چۆن ئاهى ئەو میللەتە توشى سەرەتان بون ئاواش لە قەبرەكەدا ناحەسێنەوە ,بە زیندویى نەتان هێشت میللەت بحەسێتەوە ئەوا بە مردویش هەر ناهێڵن بحەسێنەوە , بە مردویش دزیمان لێ دەكەن , ئەم زانیاریانەم لە گۆڤارى لڤین ژمارە 122 وەرگرتوە , ئەم بڕە پارەیە بە ئیمزاى نێچیر و دختۆر بەرهەم سەرف كراوە ,


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە