درۆیەكى لۆك
Tuesday, 06/10/2009, 12:00
سایتە پڕ درۆكەى مەلا بەختیار لە درێژەى ئەو درۆیانەى كە بۆ كۆمپانیاى ووشە و لیستى گۆڕان و كادرە هەڵسوڕاوەكانى دەیكەن جارێكى تریش درۆیەكى لۆكیان بۆ كردوین كە لە ڕۆژنامە ڕوو زەردەكەشیاندا بڵاویان كردۆتەوە و دەڵێن ((سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌كۆمپانیای وشه‌وه، كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی پارله‌مانی عێراق به‌گشتی‌و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی ناكۆكیان تێكه‌وتووه)) ئەمەش درۆیەكى لۆكە كە بەس ئەم هەڵخەڵەتاوانەى چوار دەورى مەلا بەختیار بڕواى پێ دەكەن و دڵخۆشى خۆیان بەم جۆرە درۆیانە ئەدەنەوە , ئەگینا خۆشیان باش ئەزانن وانیە , بەڵام خراپ نیە ماوەیەك بەم درۆیانە خەڵك چەواشە بكەن و فرۆش بۆ ڕۆژنامەكەیان پەیدا بكەن , لەدرێژەى هەواڵەكەیاندا واباس دەكەن كە ((ئه‌و ناوانه‌ی به‌مه‌به‌ستی دانانیان وه‌ك كاندیدی لیستی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك باسكراون، ناكۆكی خستۆته نێو كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌وه وفه‌رهاد سه‌نگاوی له‌سه‌ر شێوازی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوكدا كه‌وتۆته ناكۆكییه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی لیستی گۆڕانداو ناوبراو به‌نیازه به‌لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكات)) باوكە ڕۆ ئەمانە ڕویان ڕەش نابێت , ئاخر سبەینێ كاك فرهاد دێتەوە و وەكو جاران حەماس دەخاتەوە دڵى ئەو جەماوەرە ى كەركوك و هانیان ئەدات دەنگ بدەن بە لیستى گۆڕان كە بۆتە داخوازى جەماوەرە بەش مەینەتەكەى كەركوك , ئەوە نەكارى كاك فەرهادە و نەبیریشى لە شتى وا كردۆتەوە , كاك فەرهاد چۆن جاران پێشمەرگەبوو ئێستاش هەر بەهەمان ڕۆحیەتەوە كار بۆ لیستى گۆڕان دەكات و یەكێكە لە چالاكترین ئەو هەڵسوڕاوانەى كە بە دەنگە زوڵاڵەكەى گۆڕِانى پێ ئاشنا كردین ,فەرهاد سەنگاوى لەو كەسانە نیە كە هەر ڕۆژەى لە سەر پەتێك یارى بكات و پشت بكاتە میللەتەكەى ئەو لەو كەسانەیە بەردەوام لەگەڵ ئێش و ئازارى میللەتەكەیدا ژیاوە , هاتنەوەى ئەمجارەى و ئەو پێشوازیە گەرمەى لێى كرائەوەى سەلماند كە فەرهاد هەر فەرهادەكەى جارانە و وەكو جارانیش خۆشەویستى كۆمەڵانى خەڵكە ,جا بۆ ئەوەى درۆكە زۆر لە سەریان نەكەوێت نوسیویانە ((فه‌رهاد سه‌نگاوی بێژه‌ری دێرینی یه‌كێتی‌و ئه‌ندامی چالاكی لیستی گۆڕان له‌سه‌ر شێوازی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی لیسته‌كه ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێ‌و له‌ئه‌نجامدا سه‌نگاوی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شداریكردن به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات له‌كه‌ركوك‌و له‌ئێستایشدا به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، لیستی گۆڕان خه‌ریكی رازیكردن‌و ئاشتكردنه‌وه‌ی سه‌نگاوین‌و پێیانوتووه: چیت پێ‌باش بێت واده‌كه‌ین، به‌س تۆ باسی لیستی جیا مه‌كه)) ئەمە ئەوە ئەسەلمێنێ كە درۆتان فەرمووە بۆ ئەوەى ئەگەر لەم نزیكانە كاك فەرهاد هاتەوە و جارێكى تر بە دەنگە زوڵاڵەكەى كەركوكیەكانى هەژاند , بڵێن ئەى ئێمە نەمان نوسیوە خەریكى ئاشت كردنەوەن , شتێكیان تیاهێشتۆتەوە بۆ ئەوەى ئەگەر بەدرۆ كرانەوە ئەوەیان بە دەستەوە بێت, دڵنیابن ئەم جارە فەرهاد بە دەنگە زوڵاڵەكەى گەردەلولى گۆڕان ئەباتە ناو كەركوكەوە و لەوێش وەكو مام ڕۆستەم ووتى پشتان ئەشكێنن ,ئێوە هەموو شتێكتان لە دەست داوە تەنهائەتانەوێ بە درۆ خۆتان بگرنەوە , ئەودەستە بخەنە ژوور سەرتان لیستى گۆڕان قەت ناكۆكى تێ ناكەوێت ونایبینن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست