کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو سەركردایەتیە قارەمانە كێیە نەیویراوە ناوى خۆى بڵێ ؟

Wednesday, 25/11/2009, 12:00


لە سایتەكەى مەلا بەختیاردا هەندێ قسەى قارەمانێكم خوێندەوە كە ئەمەندە ترسنۆكە نەیویراوە ناوى خۆى بڵێ و خۆشى بە سەركردایەتى حساب كردوە , حەزم دەكرد بزانم ئەو قارەمانە كێیە ئەمەندە ترسنۆكە وا ناویڕێ ناوى خۆى بڵێ؟ بە هەرحاڵ ئەم پیاوە ترسنۆكە داخ بۆ ئەوە ئەخوات كەكاك نەوشیروان وەڵامى جەلالى ناپاكى داوەتەوە و ئەڵێ ((به‌ داخه‌وه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا تۆمه‌ته‌كانی خسته‌ پاڵ جه‌نابی مام جه‌لال)) وەكو ئەوەى ئیتر كەعبە كەچ بوبێت , مام جەلالەكەى تۆ بۆى هەیە تۆمەت ببەخشێتەوە بەڵام كەس بۆى نیە وەڵامى بداتەوە , ئەى جەناب نەتبیستوە ئەوەى لە دەرگاى خەڵك بدات لەدەرگاى دەدرێتەوە , ئێوە ئەتانەوێ خۆتان و سەرۆكە نەخۆش و خەڵەفاوەكەتان هەرچى هەیە لە ڕاست و ناڕاست لە كۆڵ خۆتانى بكەنەوە , بەڵام كەس زاتى ئەوە نەكات وەڵامتان بداتەوە , بۆئێوە چین؟ لەوانەیە تۆ لە ئێمە باشتر جەلالى ناپاك بناسى بەڵام جارێ ناوێرى قسەیەك بكەیت , كاكەى سەركردایەتى كەس نیە ئاغاكەت نەناسێ و ئەوەى كاك نەوشیروانیش پێى ووتوە زۆر كەمە ئەگینا تاڵەبانى كەسێكى زۆر زیاتر لەوە بەدناوترە كە باسى ئەكەن , ئەوە مێژووى ئەو پیاوە بیخوێنەوە بزانن چى كردوە , ئەو ڕۆژە دێت كەسێك پەیدا بێت مێژووى ئەم ناپاكەش بخاتە بەر دەستمان و پێى ئاشنابین , ئەوە تاڵەبانى لە مێژووى خۆیدا كوردى فێرى جاشایەتى و جیا بونەوە كردوە , ئەوە جەلالە یەكەم گوللەى شەڕى ناوخۆى تەقاند و تا ئێستا دەیان هەزار لاوى كورد بونەتە قوربانى سیاسەتە چەوت و هەڵەكانى تاڵەبانى , ئەوە جەلالە جاشیەتى عێراق و ئێرانى كردوە , جەلال ئەگەر مانگێك شۆڕشگێر بوبێت دوو مانگ خائین بوە , ئەوەتا تازەترین خیانەتى لەم ڕۆژانەدا لێ دەركەوت لە پێناو كورسیەكەى خۆیدا خیانەتێكى كردوە هیچى لە 31ى ئابەكەى مەسعود كەمتر نیە ,ئەوە جەلال بوو پاسدارى بردە ناو كەركوكەوە , ئەوە جەلال بوو پاسدارى هێنایە سەر دیموكرات , جا پیاوێك لێوان لێو بێت لە خیانەت هى ئەوەیە ئاخى بۆ هەڵكێشى , ئەو جانەوەرەى سەركردایەتى ئەڵێ((ئێمه‌ هه‌موومان زۆرمان پێ ناخۆش بوو، قه‌تیش له‌و باوه‌وڕدا نه‌بوین كه‌ نه‌شیروان مسته‌فا ئه‌و قسانه‌ بكات)) بەڵێ ڕاستە جاش جەلالى ناپاك بەتەنها نیو سەعات قسەى لە سەر كاك نەوشیروان كرد ئێمە پێمان ناخۆش نەبوو بەڵام ئەو بەتەنهابەیەك دێڕ وەڵامى تاڵەبانى جاش شەست و شەشى دایەوە ئێوە پێتان ناخۆش بوو ئەینەتبیستوە دایكى دز یان سنگ ئەخوات یان سنگ ئەكوتێ , ئێوە لە پلینیۆمەكەدا سنگەكەتان خوارد ئەبێت سنگەكەشتان بكوتن , پێویستە ئێوەش ئەو ئازارە بچێژن , باش بزانن تاڵەبانیەكەى ئێوەش تاوانبارو ناپاك و خائینە , هەر ئێوە نهێنى خەڵك نازانن خەڵكیش زۆرە بە بەڵگەوە نهێنى ئێوەش و ئاغاكەتان بزانێ , ئەو جەنابى مام جەلالەى باسى دەكەن ئەو قارەمانە پاك و بێ گەردە نیە كە سنگى بۆ ئەكوتن , ئەو قارەمانە سنگ شێرە ئەڵێ ((مام جه‌لال نه‌بووه‌ كه‌ ته‌نازولی كردووه‌، مام جه‌لال نه‌بووه‌ كه‌ هه‌وڵی داوه‌ دانوستان بكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس)) بۆ دانوستان لەگەڵ بەعس لاى ئێوە عەیبە بوە , ئێوە هەتائێستاش نەوشیروان بە پیاوێكى توندڕەو وەسف ئەكەن , بە پێى شیكردنەوەكانیش پیاوى توند ڕەو بڕواى بەدانوستان نیە ئیتر چۆن نەوشیروان ئەوەى كردوە , ئەوە مامەكەى ئێوە بەردەوام بڕواى بە سیاسەتى چەپكە گوڵەكە و زمانى گفتوگۆ هەبوە ,لۆمەى كاك نەوشیروانتان ئەكرد كە توندە و نایەڵێ هیچ ڕێككەوتنێك سەربگرێ كەچى ئێستا ئەڵێن ئەو بڕواى بە دانوستان هەبوە , هەتا ئێستا نەمان بیستوە دانوستان عەیب بێت ,بەڵام وا كردتان بە عەیبە , ئێوە ئەو ە بە عەیبەى كاك نەوشیروان حساب دەكەن , بەڵام جاشایەتیەكەى مام جەلالەكەتان و خەزورەكەى بە عەیبە نازانن كە چوار ساڵ لە بەكرەجۆ جاشى بەعس بوو , ئەمە عەیبە نەك دانوستان و گفتوگۆ , ئێوە بە پێى پەیڕەو بڕواتان بە دانوستان هەیە ,ئەگەر تاڵەبانى دەست پێشكەر نەبوایە كاك نەوشیروانیش ئاواى پێ نائەوت , بزانە لە جێى سندان قوزەڵقورتە , پێم خۆش بوو تۆش خۆت بناسیایە بزانین جەنابت كێیت ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە