چوار مەڕ بۆ ئەو پلە باشە هیچ نیە
Friday, 27/02/2009, 12:00
تۆ مەیكە و خوات ئەتداتێ ,ئەم پەندە زۆر لەگەڵ ئەو پلەو پۆستەى عیماد ئەحمەدا وەرى گرتوە یەك دەگرێتەوە , عیماد ماوەى دەساڵە وەزیرە لەم حكومەتەدا بە یەك لاى و دوولاى هەر وەزیر بوە , ئەم شەڕەى ناو یەكێتیش خێرى كەسى تیا نەبوو خێرى ئەم پیاوە نەبێت , كەسانى تێكۆشەرى ناو یەكێتى داواى چاكسازى و ڕیفۆرم ئەكەن كەچى عیمادى تیا پێ ئەگات , ئەم گەنە پیاوە بێجگە لەوەى خوا پێم نەگرێ سەربە ئیتڵاعاتى ئەو دیوە , لێرەش ئەڵقە لە گوێى جەلال و تەنانەت ئەوەندە دڵسۆزى بنەماڵەى خائینى مەلا مستەفایە بۆیە ناویان نابوو كوڕەكەى بنەماڵە , ئەم پیاوە خوا بۆى كردو ئەم جارە لە باتى هەموو لێپرسینەوەیەك كەچى بە قودرەتى كۆسرەت و جەلال و بەرهەم ئەم پیاوە پلەى بەرز كرایەوە , ئیتر لەو كاتەوە ئەم بۆتە خاوەنى ئەو پلەیە لە خۆشیاندا نازانێ چى بكات , بۆیە حیمایەكانى ناردبوو بۆ مەیانى ئاژەڵەكان و چوار مەڕى بۆ هاتبوو لە ژێر زەمینەكەى ماڵى خۆیاندا سەرى بڕیبوو ,كەنیەتى هێنابوو ووتبوى خوایە ئەم مەڕانە ئەكەم بە خێر بۆ ئەوەى ئەو برادەرانەى باڵى ڕیفۆرم جارێكى تر نەگەڕێنەوە بۆ ناو یەكێتى چونكە ئەوان بگەڕێنەوە ئیتر من نابم بە خاوەنى ئەو پۆستە , هەموو مەڕٍێكى بۆ یەكێك لەو برادەرانەى مەكتەبى سیاسى داناوە بۆ ئەوەى پەشیمان نەبنەوە , ئەگەر سیان بوایە یان پێنج بونایە ئەم ڕایە وا دەرنەدەچوو بەڵام چوار مەڕ بۆ چوار هەڤاڵى دەست لە كار كێشاوە , تەنانەت ئەوەندەش سپڵە بوە ئەم عیمادە نەیكردوە یەكى كیلۆیەك گۆشت بۆ ئەو برادەرانە بنێرێ , ئەبوایە ئەم عیمادەى كە لە پڕێ بوە كوڕێ خێرى بۆ ئەوە بكردایە كە یەكێتى لەم حاڵەتە ڕزگارى بێت نەك بۆ ئەو چاوچنۆكیەى خۆى , ئەم عیمادە ئەگەر یەك زەڕە حەیاى هەبوایە قەت ئەو پۆستەى وەرنەدەگرت , بەڵام حەیا لاى پیاوى وەكو عیماد كوا دەست ئەكەوێت , مامۆستایەكى ئایینى ووتى : بە پێى شەرع و ڕێنمایى دینى هەر كەسێك خێر بكات ئەبێت یەك فلسى حەرامى تیا نەبێت بەڵام ئەمەى عیماد كردویەتى بێجگە لەوەى كە حەرامە چونكە بە پارەى دزیە , تەنها بۆ خۆ دەرخستن ئەمەى كردوە , كاتەكەشى كاتى خێر نیە چونكە مانگى قوربانى نیە و وەكو بیستوشمە كاتى تر قەرارى نەداوە تا قەرزار بوبێت بۆیە خێرەكەى حەرامە چونكە مەرامى سیاسى لە پشتەوەیە , نیەتەكەشى گڵاوو بوە چونكە بەو مەبەستە كردویەتى ئەو چوار برادەرەى نەگەڕێنەوە ناو یەكێتى ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست