مێژووی كاك نەوشیروان جیگای شانازییه .
Wednesday, 19/05/2010, 12:00
ماوەى چەند ڕۆژێكە و بەتایبەت لە دواى ئەوەى تەرمى جوانەمەرگ سەردەشت دۆزرایەوە كە بە چ شێوەیەك شەهیدیان كردبوو , پارتى و هەموو دەزگاكانى ڕاگەیاندنى , هەرچى جاش قەڵەم و ویژدان مردوەكان و ئەوانەى لە پێناوى پارەدا ئامادەن هەموو شتێكى خۆیان بدۆڕێنن بەو مانگە شەوە دەوەڕن كە ئێستا بەسەر سەرى هەمومانەوە ئەدروەشێتەوە ,ئەوەى بنەماڵە خائینەكەى بارزانى و جاش قەڵەمەكانى چوار دەورى بە تۆو هاوڕێكانت و بزوتنەوەكەت ئەیكەن بەس تۆو هاوڕێكانتن قبوڵى ئەكەن , هەرچى قسەى ناشیرین , تۆمەتى ناڕەوا هەیە پارتى و پیاوە سوكەكانى ووتویانە و ئەیڵێن , تۆ هەر گوێشى پێ نادەیت , ئەو بێ دەنگیەى تۆ و هاوڕێكانت ئەوانى كوشتوە , ئەوەى ئەوانى تەپاندوە ئەوەیە ئەیانەوێت ئێوە ڕابكێشن بۆ شەڕێكى تر , بۆ خوێن ڕشتنێكى تر بەڵام ئێوە نایەڵن بنەماڵە خائینەكە بەم مەرامەیان شاد بن , پارتیەكى ناسیاوم هەیە بۆى گێڕامەوە ووتى ئەم هەموو جنێوە بە نەوشیروان و گردەكە ئەدەین تەنها بۆ ئەوەى جواب بدەنەوە بەڵام نەوشیروان بێ دەنگە , ئەو بێ دەنگیە سەرۆك بارزانى زۆر توڕە كردوە , ئەم هەنگاوەى ئێوە یە كە نایەڵێت شەڕێكى تر دروست بێ , ئەم هەنگاوەیە نایەڵێ جارێكى تر براكان بۆ مەرامى سەركردەكان دەست بخەنەوە خوێنى یەك ,ئەوە ئەو پەڕى گەورەییە بۆ مرۆڤێك كە ئێستا میللەت بە ڕابەرو سەركردەى ئەزانن , ئێستا ئەزانین مەسعود سەرۆكى خێڵ و عەشیرەتە , هەروەكو باوكى لە چەتەكانى ساڵانى چلەكان دەچێت كەیەكەم جار مەلا دەستى دایە , ئەوان خۆیان بە هەموو شتێك دەزانن خۆیان بە ئەمنى قەومى و سەروەرى میللەتێك دەزانن كەچى كە قسەكانیان ئەبیستى بۆت دەردەكەوێت ئەمانە بێجگە لە كۆمەڵێ شەقاوەو سەرسەرى هیچى تر نین , تۆ زۆر گەورەیت و ئەوان بە تۆزى پێڵاوەكانتا ناگەن ,ئەوەى ئەوان ئەیكەن زۆر بۆگەنە , زۆر نەشیاوە , قسە و نوسین و شاتە شاتەكانیان بۆگەنى كردوە , ئێستاش بە زمانى 31ى ئاب و سەردەمى ساواك قسە دەكەن , ئەوەى ئەوان دەیڵێن قەت نەوتراوە و نەبیستراوە , ئەوان هەڕەشەى شەڕێكى تر دەكەن , دەمێكە بیریان لەو شەڕە كردۆتەوە بەڵام كاتیان نەبوو , ئەوە بۆیان ڕەخسا , سەرانى گردەكە وەكو ئەوان دەڵێن تەنها ئەوەیان ووتوە ئیتر لە ئاست دزى و تیرۆرو زمانى هەڕەشە و خیانەتەكانى ئێوە بێ دەنگ نابین , هەموو ئەو شتانەى لە دواى شەهید ى جوانەمەرگەوە ووتراوە وەكو ئەوان دەڵێن لە لایەن سەرانى گردەكەوە یەك ووشەى ناشیرین , زمانى زبر , بریندار كەرى تیا نیە , تەنها ئەوەیان ووتوە ئەو كارە لاى ئێوە كراوە , یان ئێوەن یان كەسانى ترن , ئێوە بەرپرسیارن و بیان دۆزنەوە و بیان دەنە دادگا ,ئەمە قسەى خەڵك , بزوتنەوەى گۆڕان , ڕۆژنامەنوس و ڕوناكبیران و خوێندكارانە , كەسى تر لەمە زیاترى نەوتوە ,لە كاتێكدا شت زۆرە بوترێ , ئەوەندە بەڵگە زۆرە كە پارتى و بنەماڵەى خائین زادەكە ى تیا شەرمەزار ئەبێت , بەڵام ئێستا تەنها لە سەر كەیسى ئەو جوانەمەرگە قسە دەكرێت , هەڵدانەوەى پەڕەكانى ڕابوردوو بۆ ئێستا بێجگە لە خۆڵ كردنە چاوى خەڵكەوە زیاتر هیچى تر نیە ,ئەگەر پەڕە ڕەشەكانى ڕابوردوتان بۆ هەڵبدرێتەوە ساڵەهاى دەوێت , ئەوەى ئێوە دەیڵێن لە سەر كاك نەوشیروان و هاوڕێكانى زۆر دورە لە ڕاستیەوە چونكە هەموتان باش ئەناسین , ئێوەش ئەناسین و كاك نەوشیروانیش ئەناسین, هەمومان ئەزانین كاك نەوشیروان بەعسى نەبوە , خاوە ن فایل و دزو گەندەڵ و كەوا سورى بەر لەشكرى داگیر كەران نەبوە ,بەسەر دەبابەى بەعس و توركەوە ماڵ بە ماڵى نەیارەكانى نەگەڕاوە , ئەوانەى نەوشیروان كوشتونى پیاوانى بەعس و خیانەتكار بوون , ئەوانەى شەڕى ناوخۆش ئەوە كەیسێكى ترە و لەوەشدا جەنابتان هەر لە مەلا و ئیدریسەوە هەتا سەر تۆ پشكى شێرتان بەردەكەوێت , دیل كوشتن و تیرۆرى سیاسى و گەندەڵى و دزى و بەدڕەشتى و سەنگەرى داگیر كەران ئێوە داهێنەرى بوون , ئەوە ئێوە بوون ڕۆژانە بەناوى بەعسى بونەوە دەیان شیوعیتان دەكوشت كەچى ئێستا خەم بۆ ئافرەتە شیوعیەكانى قرناقاو پشت ئاشان ئەخۆن , ئەوەى ئێوە كردوتانەو ئێستاش ئەیكەن نەكەس كردویەتى و نە كەسیش لەمەو دوا ئەیكات , ئەگەر سەركردەیەك هەبێت ئەم میللەتە شانازى پێوە بكات مەسعودى گەورە خائینى 31ى ئاب نیە , ئەوە نەوشیروان مستەفایە كە لە فەرهەنگى ئەودا ماناى خیانەت نیە ,هەقە سوپاستان بكەین كە دوبارە گەورەیى نەوشیروان مستەفاتان بۆ خەڵك دەرخست , ئەوە بزانن ئەى سەرۆك و جاش قەڵەمەكان كاك نەوشیروان ئەو دەریایە بە دەمى هەزارانى وەكو ئێوە پیس نابێت , ئەو ئەو مانگە شەوە ڕوناكەیە كە گوێ بەوەڕینى سەگ و لورەى گورگەكان نادات ,نەوشیروان زۆر لەوە گەورەترە كە ئێوە باسى دەكەن..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست