کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاك نەوشیروان حەكیمانە بریار ئەدات و سەعاتى سفریش نزیكە

Sunday, 08/03/2009, 12:00


بڕیار دانى پەلە لە مەسەلە چارەنوس سازەكاندا ئەگەر بە ووردى و ژیرانە دیراسەى نەكەیت بێگومان توشى سەر لێ شێوان و تێك شكاندنت ئەكات , لە دوایى هەڵبژاردنى ڕێكخستنەكانى یەكێتى و ئەو ئینقیلابە ڕەشەى باندەكەى مامە كردیان , هەموو بە تەمایى ئەوە بوین كاك نەوشیروان بە زووترین كات حیزبێكى نوێ ڕابگەیەنێ , بەڵام نەیكرد , لەوكاتەوە هەتا ئێستا هیوادار بوین بیكات هەر نەیكرد , لەوانەیە بیر كردنەوەى ئێمە جۆرێك بوبێت و هى ئەویش جۆرێكى تر , ئێستا تێ دەگەین كە بڕیارى بە پەلە ئەگەر ئەو كاتە بدرایە باش نەبوو بەڵام ئێستا ئیتر كاتى ئەوەیە چونكە سەردەمەكە پێویستى پێیەتى , كاتیش گونجاوە , لەم ماوەیەدا دەنگۆى لیستى سەربەخۆ زۆر بڵاوە , بە تایبەت ئەم ماوەیە ئەو دەنگۆیە زۆر زیادى كردوە , سەرجەم میللەتەكەمان , ڕاگەیاندنەكان , دەسەڵاتە نەخۆشەكەى پارتى و یەكێتى سەرقاڵى ئەم لیستەن , بەڵام تائێستا بە فەرمى هیچ شتێك لە لایەن كاك نەوشیروانەوە ڕانەگەیەنراوە دیارە ئەمەش حیكمەتێكى تیایە بۆیە هیچى نەوتوە و ئەو بێ دەنگیەش ئەوەندەى تر دەسەڵاتى ترساندوە , ئێستا تێ دەگەین كەدەسەڵات چ داوێكیان ناوەتەوە بۆ كەسانى سەر بە م لیستە كەواتە ڕانەگەیاندنى تا سەعاتى سفر و لە زارى كاك نەوشیروانە بیر كردنەوەیەكى زۆر ژیرانە و حەكیمانەیە ,ئەو ساتەى ئەو لیستە دەبێتە ڕاست و ئەمرى واقیع ئەو كاتە بومەلەرزەیەكى گەورە و بوركانێكى گەورە هەناوى دەسەڵات هەڵدەتەكێنێ , كورد واتەنى قنگرو ماست بە وادەى خۆى , دوایى كەڵەكەبونى ناڕەزایەتیەكانى خەڵك , توڕەیى لە ڕادە بەدەرى هەموومان ئیتر كاتى ئەوەیە كاك نەوشیروان خۆى و لیستەكەى , بەرنامە و كارەكانى ڕابگەیەنێ , جاران ئەگەر ئەم لیستە و ئەم باڵە هى كۆمەڵێك ئەندام و كۆمەڵێك كادر بوبێت ئێستا لەمانە تێپەڕیوە و بۆتە دەنگ و ڕەنگى میللەتێك , بۆتە جێگاى ئومێدى ئەم میللەتە , كاك نەوشیروان یەكێكە لەو ڕابەرە ژیرانەى كاتى بڕیاردانى كاتێكى گونجاوە , بۆیە ئەم بڕیارەى كە پێویستە بدرێت ئەبێت ببێتە بوركان , بوركانێك سەرجەم پایەكانى دەسەڵات بهەژێنێ , ئێستا یەكێتى ترسى نان بڕین و موچە بڕین و دەركردن ئەخاتە بیرى ئەوانەى كە بە نیاز ن ئیش بۆ ئەو لیستە بكەن , بەڵام نازانن ئەو ترسە لاى ئەوان شتێكەماناى نیە ,ڕاستە نان ئەبڕن بەڵام نان بڕینەكەى ئەمان تاسەر نابێت چونكە ئەوان ئەبنە پاشكۆ و ناویان نامێنێ ,ناڕەزایەتى جەماوەر كارێكى كردوە پەلە لەوە بكرێت كە هێزێكى تر هەبێت ئەم ناڕەزایەتیە ڕێك بخات , چونكە ئیتر دەسەڵاتى كوردى خێرێكى نەماوە بۆ كورد , بۆیە كاتى ئەوەیە هێزێكى تر دروست بكرێت ئەگەر جاران كاتى نەبوو ئێستا كاتى ئەو بڕیارە ژیرانەیە كە دەمێكە هەموومان چاوەڕوانى بوین و ئەگەر لەوەو پێش كاتى نەبوبێت ئێستا كاتێتى , كاتى لیستى جیایە , كاتى دروست بونى هێزى ترە لەبەرئەوەى ئێستا حەماسێكى تازە هەیە بۆ هەموو ئەوانە نابێت بهێڵین ئەو حەماسە گەرم و گوڕە بمرێت , هەموو ئەو میللەتەش چاوەڕوانى بڕیارێكى حەكیمانە و لە چاوەڕوانى سەعاتى سفردان , سەعاتى سفریش ئەو سەعاتەیە دەسەڵات چاوەڕوانى ئەكات , چونكە لەگەڵ ڕاگەیاندنى سەعاتەكەدا مەرگى ئەوان نزیك ئەبێتەوە و زۆر لاواز ئەبن ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە