مەحمود سەنگاویش پەتاكەى مەلا بەختیارى گرتوە
Sunday, 15/11/2009, 12:00
ئەوەى ئەو پەتایەى مەلا بەختیار بگرێ ئەوا دوایى تەواو بونى دەردەكەى وەكو بەرزانى ئەحە سمێڵى لێ دێت , هەق بوو ئەم جەماعەتەى ناویان خەتى گشتیە , كراسێك لە بەرزان دابدڕن و ئەو كاتە هەموو واز لە هەڵەوەڕیە بهێنن , ئەو بەرزانە داماوەش جاران كە شت بوو هەرزوو بە نانێكى نیوەڕۆ ڕۆژنامە نوسێكى بانگ دەكرد بۆ ئەوەى مقابەلەیەكى بكەن و هەندێك قسەى نابەجێ بە گۆڕان و هەڵسوڕاوانى گۆڕان بڵێ و دوایش شتێك خەڵاتى بكات , بەڵام ئەو زۆرى ووت ئەنجامەكەى ئەوەبوو كە تڕۆ كرا و بە ئیمزایەكى مامەى ئاغاتان ئەو هەموو هەڵەوەڕییەى بۆ حساب نەكرا و تڕۆ كرا و لەم شارەشدا سوك كرا , ئێوەش چاوێك لەو هاوسەنگەرو هاوپیشەیەتان بكەن , دڵنیا بن تاڵەبانى وەفاى بۆ كەس نیە , بەرزان نەیوتبوو تاڵەبانى وەفایى بۆ كەس نیە , بەڵام ڕاست دەكات , ڕۆژێك دێت ئێوەش ئاوا تڕۆ ئەكات و پۆستەكانى ئێوەش ئەداتەوە بە بنەماڵەكەى خۆى , ئەوە هەڵۆى ژن براى هاتۆتەوە و بێ ئیشە , مەلا بەختیاریش لە خەویشا هەر باسى گۆڕان ئەكات وقسەیان پێ دەڵێ , ئەوا محمود سەنگاویش ئەو دەردە پیسەى گرتوە و دەرمانەكەى هەر ئەو شروبەیە درا بە بەرزان ئەویش تتراتڕۆ كردنە , لە تازەترین چاوپێكەوتنى مەحمود سەنگاوى دا لە كوردستانى نوێ دا ئەڵێ ((گۆڕان روو لهشكستهو بهشێكی زۆریان رۆژانه دهگهڕێنهوه)) ئەو برادەرانە وا دەزانن گۆڕان تەنها ئەو چەند كەسەیە دەگەڕێنەوە و ئیتر گۆڕان هیچى نەماوە و توشى شكست بوون , نازانن كە تازە گۆڕان بەتەنها هى ئەو كادرانە نیە ئیشى بۆ دەكەن , گۆڕان بۆتە خواستى خەڵك و بۆتە بەشێك لە جەماوەر , ئەگەر نەوشیروان مستەفاش وازبهێنێ ئەوا ئەبێت ئەم گۆڕانە بگاتە دوا مەنزڵى , ئەى ئیتر وازتان لێ بهێنین و بە ئارەزووى خۆتان چیتان دەوێت بیكەن , خەڵك لێتان توڕەیە , خەڵكى سلێمانى قەت ئەو ئەو كارە قێزەونەى جەنابتیان بیر ناچێ كە لەگەڵ ئەو خوێندكارە داماوانەى خوێندنگاى (شەهید جەمال تاهیر كردت) , خەڵكى كوردستان ئەوەیان لە بیر ناچێ لە شەڕى ناوخۆدا یەك گوندت سوتاند , خەڵكى گەرمیان شەهید على سوریان لە بیر ناچێ دوایى هەڵبژاردنەكان شەهیدتان كرد , شتى تر زۆرە كاك محمود , خەڵك لەبەر ئەو كارە قێزەونانەى ئێوەیە داواى گۆڕان دەكات , خۆ ناكرێ میللەت لە ئاست ئەم هەموو ناهە قیەى ئێوەدا هەر بێ دەنگ بێت , لەبەر ئەوە تۆش دڵنیا بە گۆڕان بەوانە كەم ناكەن و بگرە زۆریش زیادیان كردوە , من یەك نمونەت بۆ دەگێڕمەوە بزانە ڕوو لە شكستین یان نا , حەمە دوكانى هەبوو ئەو هاتەوە ڕیزى نیشتمانى , ئەو ڕۆژەى هەر بۆ ئەتك كردن بەناو شارۆچكەى دوكاندا ئەتان گێڕا , هەندێ خەڵكى ئەو شارۆچكەیە , تەلەفونیان كردبوو بۆ برادەرێك لە گردەكە , ووتبویان ئێمە دەنگمان دا وە بە لیستى كوردستانى لەبەر ئەوەى ئەو كاتە حەمە دوكانى گۆڕان بوە , بۆیە لە داخى ئەو دەنگمان داوە بە كوردستانى بەڵام مادام ئەو هاتۆتەوە بۆلاى یەكێتى ئەوا ئیتر ئێمە لەم ساتەوە بە خۆمان و هەموو كەس و كارمان گۆڕانین , نمونەى تریش هەیە ئەوە بەسە , دڵنیا بە گۆڕان تازە توشى شكست نابێت و پشت بە خوا هەر لە سەركەوتنیایە ,مادام گۆڕِان بۆتە پێویستى خەڵك , مادام خەڵك خۆى تامەزۆرى گۆڕانە , گۆڕانیش نەبێت خەڵك هەر گۆڕان ئەكات , كارى ئێوە بەو چەند كەسە مەیسەر نابێت , هەتا ئێوە ئاوا بكەن , تا دزى و گەندەڵى و بەد ڕەوشتیەكانتان بەردەوام بێت , ئەوا گۆڕان گەشە دەكات و ئێوەش بچوك دەبنەوە , كاكە خولە ئەڵێ ((ئهوان تهنها ئامانجیان دژایهتیكردنی ئهزموونی ههرێمی كوردستان و یهكێتیه)) ئەم ئەزمونەى كوردستان و یەكێتى ئێوە ناشیرینتان كردوە , ئەوە ئێوەن كارێكتان كردوە خەڵك لەم ئەزمونە و یەكێتى بێزار بێت , پێش گۆڕانیش خوێندكاران ڕژانە سەر شەقامەكان و ئەیانوت نەیەكێتى و نە پارتى عەرەبێكى پێ پەتى , ئەوە ئێوەن كوردستانیشتان ناشیرین كردوە , بۆیە گۆڕانخوازان ئەیانەوێت ئەو ئەزمونە جوان بكەنەوەو لە ژێر دەستى بنەماڵە مافیاكان دەرى بهێنن و بیگێڕنەوە بۆ خەڵك , بە دەردى خۆتەوە دانیشە تڕۆ كردنتان نزیكە . یان بە دەستى تاڵەبانى یانبە دەستى خەڵك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست