حكومەتى دوو سەرۆك و هێلكەى دوو زەردێنە
Monday, 12/10/2009, 12:00
لەوەتى ئەم حكومەتەى كە پێى دەڵێن حكومەتى هەرێمى كوردستان لە هەرێمى كوردستان دامەزراوە بە هەموو كابینەكانەوە بەردەوام دوو سەرۆكى هەبوە , ئەو كاتەى كە شەڕى ناوخۆش بوو دوو لەت بوو كە یەكیشى گرتەوە جێگر هەر كەسێك بوبێت سەرۆكى حكومەتى هەرێمەكەى خۆى بوە , هێلكەى دوو زەردێنە خۆشە و سودى هەیە بە تایبەت بۆ هێلكە و ڕۆن بەڵام حكومەتى دوو سەرۆكى هیچ سودێكى نیە بێجگە لە زیان ,ئەمەش لە ئەنجامى ئەوەوەیە كە تائێستا ئەم دوو حیزبە هەرچى بڕوا بێت بە یەكتریان نیە وتەنهابە ڕووكەش و لە بەربەرژەوەندیەكانى خۆیان بە تایبەت هەردوو بنەماڵە خۆفرۆش و مافیاكەى كوردستان ئەگینا هیچ بیانویەك نیە و لە هیچ كون و قوژبنێكى ئەم دنیایەدا شتى وانەبوە حكومەتێكى بچوكى وەكو حكومەتى هەرێم ئەمە بە حساب یەكى گرتۆتەوە دوو سەرۆكى هەبێت و جێگریش هەمان سەلاحیاتى سەرۆكى هەبێت , باسى ئەوانەى پێَشوترى سەردەمى شەڕى ناوخۆ و پەنجا بە پەنجا ناكەم , تەنها باسى كابینەكەى نێچیر و ئەم دكتۆر بەرهەمە دەكەم , ئەومان تەواو كرد بەڵام هەر بەنا ویەك حكومەت بوو چونكە دارایى و پێشمەرگە و ناوخۆ و داد وەكو خۆیان هەر دوانە بوون و هەتا ئێستاش هەروایە هەرچەندە بۆ چاو بەستەكى یەك وەزیرو یەك جێگرى هەیە بەڵام هەریەكەیان لە ماڵى خۆى ئەوەى سلێمانى لە سلێمانى و ئەوەى هەولێریش لە هەولێر , دارایى یەكە ش كە بودجە دێت ناگەنە خالس دابەشى ئەكەن و هەریەكە بەشى هەرێمەكەى خۆى دەبات , پێشمەرگە هەریەكەیان هى خۆیان هەیە و بێجگە لە سەرۆكى حیزبەكان كەسى تر نە سەرۆكى حكومەت و نە سەرۆكى هەرێم و تەنانەت سەرۆكى عێراقیش ناتوانێ بڕیارى جوڵە بدات , ئاسایشى سلێمانى نەوەزیرى ناوخۆ و نە سەرۆكى حكومەت بە هى خۆى نازانێ و ئەوەى هەولێریش هەروایە , فەرماندەیى بە قسەى سەرۆكى هەرێم ناكات و ئەوەى لاى پارتیش بە هەمان شێوە , نێچیر سەرۆكى تەنها هەولێرو دهۆك بوو هەتا بازگەى دێگەڵە سەرۆكایەتیكەى بڕى ئەكرد , عومەر فەتاحى دزو عیماد ئەحمەدیش لە سەیتەرەى دێگەڵە بۆ سەرەوە بڕی نەئەكرد تەنها بۆ خوار بازگەكە , ئەگەر نمونەى ئەو كابینانەى پێشوو سەیر كەین و بە سەر ئەم كابینەیەى ئێستادا جێ بەجێى بكەین هەمان سیناریۆ دوبارە دەبێتەوە , ئەم جارە بەرهەمى بێ بەرهەم سەرۆكى خوار بازگەى دێگەڵەیە و ئازاد بەرواریش سەروو بازگەكە , چۆن كە هێلكەیەك دەشكێنێ ئەگەر دوو زەردێنەى هەبێت پێمان سەیرە و شازە , نمونەى ئەم حكومەتەى خۆمان و چۆنیەتى ئیدارە دانى لە لایەن پارتى و یەكێتیەوە ئەبینیت شازە و لە هیچ كون و قوژبنێكى ئەم جیهانەدا نمونەى هەر نیە و لە مێژووشدا شتى وانەبووە , ئەم جوتە حیزب و سەرۆكە مافیایە تا ئێستاش بڕوایان بە یەك نیە ,ئەوان بڕوایان بەیەك نیە مقەڕى یەكتر قبوڵ بكەن ئیتر چۆن سەرۆكى قبوڵ ئەكەن ئەوەتا دوێنێ لە هەولێر تەقە لە مقەڕێكى یەكێتى كراوە و بەرد بارانیش كراوە و لێپرسراوى مقەرەكە ئەڵێ ئەمە دەستى پارتیە , ئەوان بۆ مقەڕێكى بچوك قبوڵى یەكتر نەكەن بۆ شتى گەورەتر هەر نایكەن , كەواتە ئەو هەموو زوڕنایەى بۆ حكومەتى یەكگرتوو لێ ئەدرێ هیچ نیە ,بەرهەم یان نێچیرسەرۆكى حكومەت یان سەرۆكى هەرێم بن هیچ لایەكیان بڕوا بەیەكتر ناكەن , تاڵەبانى سەرۆكى هەرێم بێت یان مەسعود هەروەكو یەكە چونكە تەنها سەرۆكى شارێك یان دو شار ئەبێت , بۆیە فاڵ گرتنەوە بۆ سەركەوتنى دكتۆر بەرهەم لە ڕوانگەى نمونەكانى پێشووەوە و ئەو ئەقڵیەتەى پارتى و یەكێتى لە سەر پەروەردە كراوە مەحاڵە بیر بچێتەوە ,لاى پارتى و ئەندام و هەوادارانى شتێك نیە ناوى یەكێتى بێت هەتا ئێستاش لاى ئەوان یەكێتى هەر جەلالیەكانە و جاشەكانى شەست و شەشە , لاى یەكێتیش هەروەها هەمان شت دوبارە دەبێتەوە مەسعود هەرچیەك بێت هەر خیانەتكارەكەى 31ى ئاب و ئاشبەتاڵە ,كەواتە چۆن هێلكەى دوو زەردێنە شتێكى شازە , دوو سەرۆكیش بۆ یەك حكومەت هەر شازە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست