کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەتى گشتى مامە بە تەمان خەتەكەیان قیر بكەنەوە........

Sunday, 03/05/2009, 12:00


ئەو تەكەتولەى مام جەلال هەیەتى لە ناو یەكێتیدا ناونراوە خەتى گشتى , ئەم خەتە پڕ لە تاسە و چاڵ و چۆڵە و ئەوانەى لە چوار دەورى ئەم خەتەش كۆبونەتەوە هەمویان ئەو كەسانەن كە ڕۆژ بە ڕۆژ دەموچاوى خەتە كەو خاوەن خەتەكە بڵح ئەكەن , هەرچەندە ئەیانەوێت بە پارە و پلە و بەڵێنى درۆ و دەمانچە ڕووى ئەم خەتە و كەسەكانى ناوى جوان بكەن بەڵام ناكرێ , لە دوایى ئەوەى دەنگى هەڵبژاردنەكانى كوردستان نزیك بۆتەوە , كەسەكانى ئەم خەتە ئەیانەوێت بۆجوان كردنى ئەم خەتە قیر بكەن و جوانى بكەنەوە بەڵام لەبەر ئەوەى قیرەكەى وەكو قیرى پرۆژەكانى حكومەت وایە بۆیە هەرزوو پڕ ئەبێت لە تاسە و چاڵ و چۆڵ و بە پینە و پەڕۆش هیچیان بۆ ناكرێ , ئێستا گەندەڵەكانى خەتەكەى مامە هەر لە مەلا بەختیارەوە تا بەرزانى ئەحە سمێڵ و ئەوانى تریش ڕۆژانە بە زۆر خەڵك كۆدەكەنەوە , كێشە بۆ خەڵك دروست ئەكەن و دوایش بە ناوى چارەسەرەوە بانگیان دەكەنە ناو بارەگاكانى یەكێتیەوە بۆ ئەوەى ڕایى خەڵك بۆ خۆیان ڕابكێشن بەڵام كە دێنە دەرەوە لە ناو كۆبونەوەكاندا و جارى واش هەیە هەر لە كۆبونەوەكاندا بە هوها و فیكە لێدان قیمەتى كۆبونەوەكان ناهێڵن , كێشە هەیە دەیان ساڵە بەم حكومەت و حیزبە چارەسەر نەكراوە و واز وش ناكرێ كەچى تەنها بۆ دەنگ پەیدا كردن خەڵكەكە كۆدەكەنەوە و بەڵێنى درۆیان پێ دەدەن تا نزیكى هەڵبژاردن و دەنگ دان ئیتر دواى بیر ئەچێتەوە , ڕوفاتى ئەنفالەكانیان هێنایەوە كەچى لە گەرمیان لێپرسراوان بەرد باران كران , لە بالیسان دەركران , لە قەڵادزێ هەر نەیان وێرابچن , لە كۆبونەوەى تەلارى هونەر كە بە درۆ خەڵك كۆكرایەوە كە زانیان تاڵەبانی نیە خەڵكى ئامادە بوو بە زۆر هەزاران جنێویان دا ,لە كۆبونەوەى هۆڵى پێشمەرگەش بە هەمان شێوە یەكێتى و تاڵەبانى جنێو باران كران و قوات خاسەكانى مامە دەرگایان لە سەر خەڵك داخست و نەیان ئەهێشت خەڵك بێتە دەرەوە ,لە مەڵبەند بەرزانى ئەحە سمێڵ خوێندكارانى پەیمانگاى كۆمپیتەرى سلێمانى كۆكردەوە بەڵام نە لەبەر بەرزان هەستان و نە وەكو ئاغاكەى چەپڵە بارانیان كرد , دوایش بە هوها كۆبونەوەكە كۆتایى هات , لە كۆبونەوەكەى خەڵكى گەڕەكى قلیاسان بەرزانى ئەحە سمێڵ نەیوێرابوو بچێت خەڵكەكەى كۆكردبوە و چوبون بۆ لاى مەلا بەختیار , پیاوێكى پیر بە لێپرسراوى كۆمیتەكەى ووتبوو ئەگەر كوڕەكەى ئەحە سمێڵ بێت من نایەم چونكە هەموو گیانى درۆیە , ئێستا ئەمانە فێر بوون خەڵك كۆدەكەنەوە و قسەكانى لێپرسراوان بڵاو دەكەنەوە بەڵام ناوێرن قسەى ئامادە بوان بڵاو بكەنەوە , لە دوكان دوو كادر لە مامۆستا جەعفەر توڕە بون لە سەر ئەوەى هەر ووتبوى نەوشیروان , دوو كادرى ئازاى و قارەمانى ژن هەستابوون و كۆبونەوەكەیان بەجێ هێشتبوو دوایى ئەوەى لەو مامۆستا گێژە توڕە بون ,پیاوێكى خانەقینى ووتى سەرەتاى ئازادى زۆر عەوداڵى بینینى مەلا بەختیار بوین بەڵام ئێستا بە قەور باوكم زۆرمان ڕق لێیەتى و حەز ناكەین هەر بیشیبینین , جا توخوا خەڵكینە خۆتان حوكم بدەن ئەم لێپرسراوانە ئاوا سوك بون هەر كەسێكى تربوایە لە جیاتى ئەم سوك و چروكانە شەقى لە هەزار پۆستى وا نەدەدا , بەڵام حەیا لاى پیاوى شەریف هەیە نەك ئەمانە , دوایى ئەو هوهایەى ئەو خوێندكارانە لە بەرزانیان كرد ئەگەر یەك تۆز پیاوەتى تیا بوایە ئەبوایە نەهاتایەتە ناو ئەو مەڵبەندەوە , بەڵام حەیا و بەرزان كوجا مەرحەبا , ئەو پێى عەیب نیە هەموو كارگێڕەكانى و ئەنجومەنى مەڵبەندەكەى دزو گەندەڵ و ئامر سریە و كوڕى ڕەفیق حیزبین , ئیتر سەد هوهاشى پێ عەیب نیە ,هەر لێپرسراوى مەڵبەندێكى تر بوایە دەرگاى مەڵبەندى دادەخست و كلیلەكەى تەسلیم بە ئاغاكەى دەكردەوە , حەیا بۆ پیاوى پیاوانە جوانە بەڵام بۆ ئەم سوك و چروكانە نا , مام جەلال بە تەمایە بەم پیاوە ناشەرعیانە خەتەكەى بە هێز بكاتەوە و قیر ى بكاتەوە بەڵام هەر چەند دەقەیەكە و پڕ دەبێتەوە لە چاڵ و چۆڵ , دەك بەر نەعلەتى خواو خەڵك بكەون سێ مانگ وەستا حەسەن و مەكتەبى سیاسى و مامۆستا سەیفەدین كەوتنە شاردنەوەى بەردانى فڕۆكەوانەكە و ویستیان خۆڵ بكەنە چاوى هەمومان بەڵام ئەو وێنەى ئەمڕۆ ڕۆژنامەى ڕۆژنامە بڵاوى كردەوە ئەوەندەى تر ئەم باندەى ڕیسوا كردبە تایبەت لاى گەرمیانى و هەڵەبجەییەكان , ئەمڕۆ گەرمیانیە ئەنفال كراوەكان سەد تفیان كردۆتە ناوچەوانى مام جەلال و لە زۆر شوێن ڕەسمەكەى فڕێ درایە خوارەوە تازە ئەم خەتەى مامە سوك بون .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە