سەعدى پیرە ڕاست دەكات و عارف ڕوشدیش درۆى فەرموو
Thursday, 27/05/2010, 12:00
حیزبى كوردى , بە سەركردەكانیەوە یەكێك لەو كێشانەى هەیانە ئەوەیە قەت نازانن یان ناوێرن یان نایانەوێت لەگەڵ خۆیان و میللەتەكەیان ڕاست گۆ بن ,درۆ كردن و خۆڵ كردنە چاوى خەڵكەوە پیشەى بەردەوامى ئەم سەرۆك و سەركردانەى ئێمەیە بۆیە كورد واتەنى پەتى درۆ كورتە و هەرزووش ڕویان ڕەش دەبێت كەسیشیان ئاگایان لەوى تر نیە و هەر زوو یەكتر بەدرۆ ئەخەنەوە , ڕاستى ووتن لە درۆ كردن ئاسانترە , بەڵام ئەمان بۆ ئەوەى لاى ئاغایان فەرامۆش نەكرێن درۆ ئەكەن , چونكە ئاغا بەس گوێ لە درۆ ئەگرێ و گوێكانیشى تەنها درۆ ئەبیستێ , سەدان جار ڕاست بڵێ گوێت لێ ناگیرێ , بگرە بە پیاوى خراپ و دەستى دەرەكى بانگت ئەكەن , بەڵام كە درۆت كرد , ئیتر پیاوێكى باشى , ئەمەى ئێستا هەیە لاى یەكێتى و پارتى و بگرە حیزبەكانى تریش درۆ و هەڵخەڵەتاندنى یەكتر باڵى بە سەریاندا كێشراوە , ڕاست ووتن بەڵاى سەرە , زۆربەیان حەز دەكەن ڕاست بڵێن , بەڵام كە دەزانن ڕاست ووتن بەڵاى سەرە ئیتر سەریان كز دەكەن و قسەیەك ناكەن , تەكەتول و باڵباڵێنە ئەو واقیعەیە لەناو یەكێتیدا ئێستا بە شێوەیەكى بەرفراوان بونى هەیە و لەناو سەرجەم ئۆرگانەكانى یەكێتى لە بچوكەوە بۆ گەورە ئامادەگى هەیە , هەڵبژاردنى كۆنفرانسى كۆمیتەو مەڵبەندەكان ئەو ڕاستیەى سەلماند كە یەكێتى بێ باڵ و تەكەتول ناتوانێ بژى , ئەمە شتێكە و پێویست بە شاردنەوە ناكات , لە ڕۆژنامەى ئاوێنە و هاوڵاتیدا كە تەنها یەك ڕۆژیان بەینە سێ شەممە و چوار شەممە دوو ئەندامى باڵاى یەكێتى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى یەكێكیان ئەڵێ تەكەتول و باڵباڵێنە لە یەكێتیدا نیە و خەیاڵە , ئەوى تریشیان ئەڵێ كۆنگرەش ناتوانێ تەكەتول بنەبڕبكات , عارف ڕوشدى ئەو پیاوە بێ مەعریفەیەى تەنها لە بەر خاترى بادینان كراوە بە سەركردایەتى ئەگینا هیچ مواسەفاتێكى سەركردایەتى تیا نیە , لە ئاوێنەدا ئەڵێ ((ئهو كوتلهكارییهی دهوترێت بهدهگمهن بهدیاردهكهوێت)) و ئەڵێ ((: پێموایه ئهو كوتله یاخود باڵانه نینو خهیاڵین)) شتێك بونى هەبێت و هەموو جەستەى یەكێتى داوەشاندوە كەچى ئەم ئینكارى لێ دەكات , بەمەرجێ ئەم جارە لە بادینان لە بەینى عارفى بێ مەعریفە و جەمال یوسفدا دوو لیست هەبوە بۆ مەڵبەندەكانى بادینان , خوایە لێت بەزیاد بێت عارفیش واى لێ هاتوە لیستى هەبێت , هەر ڕۆژى دواى ئەوە سەعدى پیرە لە هاوڵاتیدا ئەم پیاوە بێ مەعریفەیە بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێ ((كۆنگرهی ئهمجاره ناتوانێت كێشهی تهكهتولات نههێڵێت، چونكه له ناو یهكێتی نیشتیمانی كوردستان ئینشیقاقێكی عهمودی لهسهرهوه تاوهكو خوارهوه روویداوه)) بەینى ئەم دوو قسەیە بیست و چوار سەعاتە , بەڵام عارف لەبەر ماستاوچێتى و مل كەچى بۆ ئاغاكەى وەكو نۆكەرێكى دڵسۆز ئینكارى بونى تەكەتول ئەكات و سەعدیش ئەڵێ هەیە و كۆنگرەش ناتوانێ چارەسەرى بكات , وەرن سەیرى ئەنجامى هەڵبژاردنى مەڵبەندو مەكتەبەكانى یەكێتى بكەن باش تێ دەگەن كە دوو باڵ و وابزانم ملە قۆرتەیەكیش بونى هەبوە , باڵى كۆسرەت و باڵى تاڵەبانى و ملە قۆرتەكەى بەرهەمیش , ئەوە من ناڵێم ئەوە ئەنجامى هەڵبژاردنەكان ئەوە دەڵێ ئیتر ئەم خەیاڵەى عارف ڕوشدى لەكوێوە هاتوە , بەم درۆیانە كەس ناڵێ ئامین , بەڵام سەرى خۆشیان و حیزبەكەیان و ئاغا خەڵەفاوەكەشیان ئەخوات كە بڕوا بە درۆى ئەم زەلامانە دەكات , ترس لە ڕاستى ووتن و درۆ كردن یەكێتى باجەكەى دا كەچى ئێستاش ئەو بۆرە پیاوانەى كە گۆش كراوى دەستى تاڵەبانین و هەموو شتێك لە درۆیەكى شاخداردا ئەبینەوە گوێ نادەنێ و هەر ئەوەندە ڕۆژنامە نوسێكیان بینى ئیتر بەرى ئەدەنەوە, عارفیش بەرى داوەتەوە و گوێ ناداتێ , كەواتە با هەق بڵێین سەعدى ئەوە بۆ یەكەم جار ڕاستى فەرموو , بەڵام پیاوە بێ مەعریفەكە درۆى كرد بەڵام سەعدى چاك بە درۆى خستۆتەوە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست