کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى بۆ هەڕەشە لە چوار حیزبەكە ئەكات ؟

Sunday, 06/09/2009, 12:00


پارتى و یەكێتى وا ڕاهاتون كەكەس نەبێت لەم هەرێمەدا شان بدات لە شانیان و كەسیش نەبێت قسە لە قسەیاندا بكات , ئەمە پەروەردەى ئەم دوو سەركردە مافیایەیە , لە شاخەوە بۆ شار ئەمە گوێزراوەتەوە تەرك كردنیشى هەروا ئاسان نیە , هەژدە ساڵە بۆیان لواوە و بۆ خۆیان بە جیا و بەیەكەوە حكومەت دەبەن بە ڕێوە , كەس نەبوە لەگوڵ كاڵتریان پێ بڵێ , ئەمانیش خوا هەڵناگرێ گوێیان بە قسە و ڕەخنەى كەس نەداوە , چونكە وا فێر نەبون ڕەخنە قبوڵ بكەن , هەڵبژاردنى ئەم جارە و پەیدا بونى لیستى جیا و دەنگى جیا لە پەرلەمانى كوردستاندا ترسێكى گەورەى لاى تاڵەبانى و بارزانى دروست كرد ,ترسێك مەگەر بەس ئەو دوانە بزانن ئازارەكەى چەندە ,, چونكە لەوەو پێش ڕەقیبێك نەبوە بەسەر كارەكانیانەوە و بە ئارەزووى خۆیان چیان وویستبێ كردویانە بەڵام لەمەو دوا , دوایى ئەوەى لیستى ئۆپۆزیسیۆن پەیدا بوو ئیتر دەرگاى دزى و یارى كردن بەچارەنوسى میللەت و بە فیڕۆ دانى داهاتى ئەم میللەتە بە ڕویاندا كلیل ئەدرێ , بۆیە كەوتونەتە پەلە قاژەى ئەوەى ئەوانەى ناویان لە خۆیان ناوە ئۆپۆزیسیۆن ڕاكێشنە ناو حكومەتەكەیانەوە , ئیتر بە هەرچى فڕو فێڵێك بێت , سەرەتا بە قسەى خۆش , هەر لە مەسعودەوە تا تاڵەبانى كەوتنە هەڕەشە و بانگ كردن كە زانیان سودى نیە كەوتنە هەڕەشە و دو بەرەكى نانەوە بە تایبەت لە بەینى لیستى چوار حیزبەكە , دەستیان لە لیستى گۆڕان شتوە , ئەیانەوێت ئەگەر هەر بشمێنێ با بەس گۆڕان بێت , چوار حیزبەكە یان لەگەڵ نەبێت , چوار حیزبەكەش ئەمجارە كە توشى ئەو شكستە بوون بەشدارى كردنى پێشویان بوە لە حكومەت و دزیەكانى دەسەڵاتدا ,ئەگەر ئەم جارەش ئەو هەڵەیە دووبارە بكەنەوە ئەوا ئەم جارە حاڵیان لەوە خراپ تر ئەبێت ,ئەو دەنگەى كە هێناشیان ئەم جارە بەناوى ئەوەى ئەم جارە ئەبنە لەمپەرێكى بەهێز دژى گەندەڵكاریەكانى دەسەڵات , ئێستا تاڵەبانى ئەیەوێت بە هەڕەشە ئەو چوار حیزبە بهێنێتە ناو حكومەتەكەیانەوە چونكە بە حساب حكومەت هى یەكێتیە ئەویش ماڵى پارتى ئاوا بێت خێرى پێ كردن تاماوەیەك وەكو یارمەتى دانى یەكێتى حكومەتى داوەتە یەكێتى , لە دوا كۆبونەوەى مەكتەبى سیاسى هەردوو حیزبە دەسەڵاتدارەكەدا ووتویانە بێجگە لە لیستى گۆڕان لەگەڵ هەموو لایەنەكانى تر هەوڵ ئەدەین بۆ ڕێككەوتن و بەشدارى لە حكومەتدا , دوا هەڕەشەى تاڵەبانى لەو چوار حیزبە ئەوەیە كە بۆ بەشدارى حكومەت ناكەن كە ئەم جارە حكومەت هى یەكێتیە , ئەى بۆ كە حكومەت هى پارتى بوو بەشداریتان ئەكرد ,ئەمە هەندێ ترسى بۆ ئەو چوار حیزبە دروست كردوە , ئەمە ناپیاوى تاڵەبانى و حكومەتە دیموكراتیەكەى دەر ئەخات , ئەگەر ئەمە نەكەن ئیتر مەجالى دزى و گەندەڵیان نابێت , ئیتر ناتوانن هەرچى ویستیان بیكەن چونكە ئیتر ڕەقیبێك هەیە , بۆیە پیرى ئاخر شەڕ هەرچى بیەوێت ئەبێت بیكات بۆ ئەوەى هەر هیچ نەبێت حیزبە دەست كەلاكانى خۆى زەحمەتكێشان و سۆشیالیست بهێنێتە ناو حكومەتەكەوە و ئەو بەرەیەشیان پێ تێك بدات كە هەیان بوو ,حەمەى حاجى محمود و قادر عەزیز دوو بۆرە پیاوى لاواز و هیچ لە بارا نەبون و بەردەوامیش دەست كەلاى دەستى تاڵەبانى بون بە دەفتەرێك دۆلار وەكو مەیمون هەڵپەڕاندون و ئێستاش ئەیەوێت لە ڕێگەى ئەم دوانەشەوە لیستى چوار حیزبەكە لەبەر یەك هەڵوەشێنێ و ئەمانیش بخاتە حكومەتە ئیفلیجەكەى دختۆر بەرهەمەوە بۆ ئەوەى حكومەتەكەى جوان تر بێت , ئەوەى ماوەتەوە هەڕەشەكانى تاڵەبانى بەردەوام ئەبێت تا ئەو كاتەى حكومەتەكەى بەرهەم دائەمەزرێنێ چونكە بێ تاڵەبانى بەرهەم حەدى چیە حكومەت دابمەزرێنێ , ئێستا تاڵەبانى بەغداى فەرامۆش كردوە و خوى داوەتەوە سلێمانى , ئەویش تەنها لەبەر خاترى ئەوەى بەرنامە كەى خۆى جێ بەجێ بكات و دواى ملى دەشكێنێ و دەگەڕێتەوە بەغداد , هەڕەشەكانى تاڵەبانى بەردەوامە و پیاوە لاوازەكانیش خۆى لە بەردا ناگرن , ئەمجارە قیاسێكى باشە بۆ خەڵك دەردەكەوێت كێ ڕاست گۆ بوە و كێش درۆزن , چاوەڕێین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە