کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوە گرگن و نەبەز گۆڕانەكان سەربەرز

Saturday, 31/10/2009, 12:00


لەوەتى ئەم دەسەڵاتە كوردیە دامەزراوە لەو كاتەوە لە ژێر ناوى دیموكراسی وئازادى ڕا دەربڕین دژى هەموو قەڵەمە ئازاو بوێرەكان بوەو زمان بڕ بووە , جیڕەى قەڵەمى ئەو نوسەرە ئازایانە بەردەوام مۆتەكەى سەر دڵیان بوە , ئەوان تا ئەو ئاستە ترسنۆك و قێزەونن كە تەنها لە یەك دێڕى قەڵەمە بوێرەكانیش ئەترسن , ئەوان ترسنۆك و بێ شەرەفن , گەندەڵ و دزو بێ ئابڕون , لەبەرامبەر چەندووشەیەكى ڕاستگۆى نوسەراندا پەنا دەبەنەبەر تێرۆرو گرتن و لێدان و هەڕەشە كردن , ئەوانى نوقم بوى ناو دەریاى گەندەڵى و دزى و بەد ڕەوشتى و خیانەت لە ئاست ووتنى ڕاستیەكاندا بێ دەسەڵاتن بۆیە پەنا دەبەنە بەر توندو تیژى ,ئەوان ئەوەندە قێزەونن لە ئاست ووتنى ڕاستیەكاندا شەرمەزارن و ئەیانەوێ هەموو شتێك بە توندو تیژى چارەسەر بكەن , ووتنى ڕاستیەكان ئەو هەلەیە لەبەردەم هەمووماندا كە ئێوەى پێ بترسێنین, ئێوە ئەوەندە ڕابوردویەكى گڵاوو ئاییندەیەكى قێزەونتان هەیە لە هەمو و شتێك دەترسن , ئێوە ئەتانەوێ هەرچى دارو بەردى ئەم ووڵاتەیە دەستەمۆ بكەن , مرۆڤەكان دیل و كۆیلە بكەن ,قەڵەمەكان سەرشۆڕ بكەن ,ئێوە ئەتانەوێ هەموو نوسەرەكان وەكو جاش قەڵەمەكانى خۆتان سەرشۆڕ بكەن وهەموومان بە دەهۆڵى ئێوە هەڵپەڕین , بەڵام ئەوە ئێمە كەى جاران نین و نەماوین كە ئێوە هەرچیتان ووت بڵێن بە شاڵتان قەسەم , ئەو زەمانەگوزەشت , ئیتر كەسێك نەماوە لە ئاست دیكتاتۆریەتى ئێوە و دزى و گەندەڵى و بەد ڕەشتى و خیانەتەكانتان بێ دەنگ بێت , كەسێك نەماوە ئیتر بڕوا بە دیموكراتیەتى ئێوە و دەست پاكى و داوێن پاكى ئێوە بكات , كەسێك نەماوە بڕوا بە نیشتمان پەروەرى و شۆڕشگێڕێتى ئێوە بكات , سۆرانى مامە حەمەتان شەهید كرد تەنها لە سەر ئەوەى داوێن پیسیەكانى ئێوەى خستە ڕوو , شێخ ستارتان شەهید كرد تەنها لە سەر ئەوەى خیانەتەكانى خۆتان و باوكە نەعلەتیەكانى ئێوەى خستە ڕوو , هەوڵى تیرۆرى ئەحمەد میرەتان دا تەنها لەسەر ئەوەى ڕاستیەكانى ئێوەى خستە ڕوو , دوبارە داتانەوە بە دادگا لەسەر ئەوەى نهێنى موچەى سەرۆكى تەزویرى ئەم هەرێمەى ئاشكرا كرد , نەبەز گۆرانتان دار كارى كرد لە سەر ئەوەى لە سەر دەزگا قێزەون و بەدناوەكانى پاراستن و زانیارى نوسیوە و ڕاستیەكانى دركاند , لە دەیان قەڵەمى بوێرى تر هەڕەشەى مەرگتان كردوە كە نابێت ئیتر شت بنوسن لە سەر دەسەڵات , كام دەسەڵات ئەو دەسەڵاتەى لەسەرەوە تا خوارەوەى مافیا ئاسا هەڵس و كەوت ئەكەن , تیرۆر و لێدان و كوشتن تەنها چارەسەرێكە بە دەست ئێوەوە ماوە , بەڵام ئەمە ناچێتە سەر دواى كوشتنى سۆران هەزاران سۆرانى تر پەیدا بوون , تیرۆرەكانى ئێوەكورت خایەن و ترسنۆكانەن , بەڵام ووتارە ئاگراویەكانى نوسەرە ئازادەكان هەر زیاد دەكەن تا ئەو ڕۆژەى ئێوەش وەكو ڕژێمەكەى سەدام ئەبنە پەندى زەمانە , دڵنیا بن ئەو دەسەڵاتەى كە پەناى بۆ تیرۆرو ترساندنى قەڵەمەكان برد ئەوە كۆتایى ڕۆژەكانێتى , ئەوە گرنگ نیە ئێوە چى دەكەن , گرنگ ئەوەیە ئەوەى ئێوە دەیكەن كەس پێى ناترسێ , هیچ شتێك نیە ئێمە سارد بكاتەوە هەر لە تیرۆرو ترساندن و نان بڕین و دەركردن و زیندانى كرد ن , ئەوە ئەو خەونەیە ئێوە بۆتان نایەتە دى , میللەت گورگى بینى نەترسا ئێستا لەم چەقەڵ و ڕێویانەى ئێستاش ناترسێت , نەبەز چى ووتوە وا ئاواتان لێ كرد , نەبەز تەنها بە قەڵەمەكەى بەدناوى ئەو دوو دەزگایەى خستۆتە ڕوو كە بونەتە دوو دەزگاى قێزەونى ناشیرین كە تەنها خزمەتى بنەماڵەكان دەكات , ئەوەى نەبەز ووتویەتى بێجگە لە ڕاستى ووتن هیچى تر نیە , با سەرانى هەردوو بنەماڵًەى مافیاى مەسعودى 31ى ئاب و جەلالى شەست و شەش باش بزانن هیچ هێزێك تازە ناتوانێ خەڵك و نوسەران لە ووتنى ڕاستیەكان سارد بكاتەوە , بگرە بەم كردارانەى ئێوە توند تر ئەبین و ڕق ئەستور تر ئەبین بۆ ووتنى ڕاستیەكان ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە