کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرزانى ئەحە سمێڵ و درۆیەكى تر

Tuesday, 21/07/2009, 12:00


ئەم بەرزانە داماوە هەر ڕۆژەى درۆیەكى گەورە دەكات لە سایتە ڕوو زەردەكەى مەلا بەختیاردا وا دەزانێ ئیتر هەر هەمومان بڕواى پێ دەكەین و مەلا جەبار ئاسایى ملى بۆ ئەلەقێنین , ئەم بەرزانە داماوە فەرمویەتى ((له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی‌ پارله‌مانی‌ كوردستان دا لیستى كوردستانى سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت)).. تۆ سەیرى ئەم خەیاڵە پوچەى ئەم داماوە مل كەچەى تاڵەبانى ئەمەندە گێلە ئەیەوێت ئێمەش گێل بكات , ئەمە خۆشى بڕواى پێ نیە , چونكە ئەزانێ خەڵكى سلێمانى چەندە لێیان بێزارن , هەروەها هەموو شارو شارۆچكەكانى تریش لە سەر هەمان ڕێباز دەڕۆن , ئەبێت كێ هەبێت بڕوا بەم بۆرە پیاوە بكات , بەرزان ئەڵێ گشت لیستەكان ڕكابەرى لەگەڵ لیستى كوردستانى دەكەن بەڵام هیچیان بە هێز نین , ئەگەر ئەم قسانە بۆ مناڵێكى بچوكیش بكەیت بڕوات پێ ناكات ئەوەى ئەو پەلە پڕوزێیەى ئەم ماوەى سەرانى مافیاى كوردى بینیبێ ئەوە دەسەلمێنێ كە بەڕاستى ئێوە جیاوازن , هەر ئەم ماوەیە بە ملێونەها دینارو دۆلارتان دابەش كردوە , هەر لە سەیارەوە تا پارە و دەمانچە و لاپتۆپ و تا گەیشتە سەر ماكسى و زەیت و پێڵاوى تاكە و تاكیش , تەنانەت گۆشتى خێریشى تێ كەوت , بارەگاكانتان لە دوكانى بایەعى و دوكانى كەمالیات و كەل و پەلى ناوماڵ ئەچێ , هەموو كەس دڵنیایە ئەمەى جەنابتان ئەیكەن تەنها ئەو ترسەیە هەتانە ئەگینا وەكو ساڵانى ڕابوردوو گوێتان بەو مەسەلەیە نەدەدا و ئەتان ووت كەس نیە هەر دەرئەچین , ئەگەر ئەمە ڕكابەرى بە هێز نەبێت ئەى چى ڕكابەرە , كەس تێ ناگات ئێوە وەكو پارتى و یەكێتى كوا ئەو جەماوەرە بەهێزەتان ئەوەتا ئێوە كەس ئامادە نیە یەك ئاڵاتان بۆ هەڵواسێ ئەوە پاسەكان بە پارە و تەكسیە بەرازیلیە شڕەكان هەر بە پارە و بەنزین سوڕى ناوشارتان بۆ دەدەن , من دڵنیام شەویش لە ترسى ئەتان گۆڕین و ئەیان گۆڕین خەو ناچێتە چاوەكانتانەوە ,ئەوە جاران بوو مام تاڵەبانى پیرى خەڵەفاو دەورى هەبوو لەسەر خەڵك بەڵام ئێستا خەڵك ئامادە نیە گوێش لە قسەكانى ڕابگرێ و ئەوەتا لە سەر جەم كۆبونەوەكاندا خەڵك بە زۆر ئەبەن , لەم ماوەیەدا مەلا و ئەرسەلان و بەرزانى ئەحە سمێڵى بانگ كردوە و لێیان توڕە بوە و پێى ووتون كە نەخۆش كەوتم و گەڕامەوە زۆربەى خەڵكى ئەم شارە هاتنە پێشوازیم بەڵام ئێستا كەس لە كۆبونەوەكانیشمدا ئامادە نابێت , بزانە بۆ كۆبونەوەیەكى مام جەلال هەموتان ئەشڵەژێن ئێستا قسەكانى تاڵەبانى پولێك ناكات , ئەوە دوسێ جارە جەنابت ئەڵێًى بە دەیان لەو كادرانە گەڕاونەتەوە كوا ئەو دەیانەى جەنابت ئاوا باسیان دەكەیت ئەى بۆ نەمان بینى , كادرى یەكێك لە كۆمیتەكانى سلێمانى بۆى باس كردم ووتى ئێمە دەورەمان هەیە پاسیان بۆ هێناین و پێیان ووتین لە مەلعەبە یارى تیایە حەزدەكەین ئێوەش ئامادە بن , ووتى كەچوینە ناو یاریگاوە مەسعودى 31ى ئاب لەوێ بوو , سەرەتا وام زانى ئەو ە دادوەرە كەچى دوایى زانیم ئەمە كۆبونەوەى مەسعودى 31ى ئابە بۆیە زوو گەڕامەوە , هەڵبژاردنى ئەم جارە هەڵبژاردنى مەڵبەندەكان نیە ئەم جارە ئەو جەماوەرە توڕەیەیە كە نەیان هێشت لە پاركى ئازادى قسە بكەیت و بە پەلە ڕات كرد , ئەو جەماوەرەیە , ئەم جارە جەماوەرى تێكۆشەرى ئەم ووڵاتەن كە ئەیانەوێت بیگۆڕن , جەماوەرى ئێستا ئەو جەماوەرە نیە وەكو لە كۆبونەوەكەى مەڵبەندا ووتت ((جەماوەرى سلێمانى خراپ ترین جەماوەرن و زوو بە پارە خۆیان ئەفرۆشن)) ئەوە نەما ئێستا بە پارەش ناتوانن قەناعەت بە خەڵك بكەن , ئەوەى خۆشە ئێستا ئەو پارە دزراوەى كە هەژدە ساڵە لێمان ئەدزن كەس ئامادە نیە لێیان وەربگرێ ,ئەترسم  بەرزانی   ئەحە سمێڵ وا بزانێ لە هەموو هەورێك باران ئەبارێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە