کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قوللەى قافەكەى مەلا بو بە كون و مێروولەش بوو بە ڕێوى

Friday, 22/05/2009, 12:00


لە كۆبونەوەكەى تەلارى هونەر لە سلێمانى مەلا بەختیار لە نامالقوڵیەكدا یەكێتى كرد بە قوللەى قاف و خەڵكە دڵسۆز و ناڕازی بوەكانى یەكێتیشى كرد بە مێروولە , بەڵام وا جارێكى تر سەعدى پیرە , لە شیعرەوە گۆڕى بۆ پەندى پێشینان و قوللەكەى كرد بە كون و مێروولەكەشى كرد بە ڕێوى , سەعدى پیرە ئەڵێ ئەوەى لە كونى خۆى هەڵگەڕٍێتەوە گەڕ ئەبێت , سەعدى ئەڵێ ئەوەى مێژووى یەكێتى بشێوینێ گەڕ ئەبێت , زیاتریش مەبەستى لەوەیە كە كاك نەوشیروان كتێبى خەون و مۆتەكەى دەركردو هەڵگیرسێنەرانى شەڕى ناوخۆىبە هەموومان ناساندو و ئەو بەڵًگانەى خستۆتە ڕوو كە بونەتە هۆى هەڵگیر ساندنى شەڕى ناوخۆ و ئەوانەشى كە ئیمزاى شەڕەكانیان كردوە , ئەبێت سەعدى باش بزانێ كەس نیە و ناشبێت و ناشتوانێ مێژوى یەكێتى بشێوینێ و كەسیش نیە كار بۆ ئەوە بكات , چونكە یەكێتى یەكێتى ئێوە نیە یەكێتى میللەتە بەڵام ئەو بەڵگانە مێژووى ڕەشى ئێوە یە مێژووى سەرانى خیانەتكارى كوردە كە دەبێت گەورەو بچوكى ئەم میللەتە ئەم سەرە زلە ناشیرینانە بناسێ كێن و چین , نەوەى نوێ , گەنجان و لاوان , خەڵكانى تر ئەبێت ئاشنا بن بەو بەڵگانە , ئەوە بۆ شێواندنى ئەو مێژوە ڕەشەى ئێوەیە نەك یەكێتى , ئەبێت خەڵك بزانێ كێ زیاتر لە (10000) دە هەزار لاوى كوردى داماوى بە كوشت دا , ئەكرێت ئەوانەى دەستیان بە خوێنى ئەو هەموو خەڵكە سورە خۆیان بە پەرى نیشان بدەن و كەسیش نەیانناسێ ئێستاش هەر داواى سەرۆكایەتى بكەن و كەسێك نەوێرێ پێیان بڵێ ئێوە كێن ؟ بۆیە ئەو بەڵگانەى كەهەن پێویستە بڵاو بكرێنەوە و نابێت بشاردرێنەوە , ناكرێت ئەو هەموو تاوانبارانەى شەڕى ناوخۆ وا بە ئاسانى بۆى دەرچن ,كەى ڕەوایە كەسێك پەیدا نەبێت فایل و بەڵگەكانى جەنابتان بخاتە ڕوو كە ماوەیەكى زۆر پەیوەندیتان بە مخابەراتەكەى سەدامەوە هەبوو , ئەمە هەڵگەڕانەوەیە لە كونى خۆت یان نیشاندانى ئەو ڕاستیەیە بۆ خەڵك , ئێستا جەنابتان هەموو شتێكن , خۆشتان بە مەغدور ئەزانن , بەشى هەمووشمان ئەخۆى , بەڵام ئەو سەردەمەى خەڵك بۆ كیلۆیەك ئارد موحتاج بوو مامۆستایەكى داماو سەرى بەرزى بۆ موچە نەوى نەدەكرد ئەو كاتە ئێوە بێجگە لە دزى و گەندەڵى و داوێن پیسیەكانى ئێرە لە بەغداشەوە پارەى ئەو ڕاپۆرتانەتان وەردەگرت كە لە سەر خەڵكى داماو ئەتانوسى , ئەكرێ ئێوە لە بەر چاوى خەڵكدا سوك نەكرێن , ئەمە ڕاستى ووتنە یان هەڵگەڕانەوەیە لە كونى خۆت , ئێوەن هەڵگەڕاونەتەوە لەو كونەى بە چنگە كڕكێ دروست كراوە ئێوەن ئەبێت گەڕ بن نەك ئەوانەى ڕاستیەكان ئاشكرا ئەكەن ,ئێمە ڕەخنەشمان لە كاك نەوشیروان هەیە كە ئەو كتێبەى ڕاگرت , چونكە چەند زووتر ئێوە بناسرێن و ڕیسوا بكرێن كەمە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە