سەردەشتى جوانەمەرگیش هێڵى سورى بەزاند
Saturday, 08/05/2010, 12:00
سەردەشت نە مستەشار بوو نەكوڕى مستەشار بوو تا گەرمیانیەكانى ئەنفال كردبێت و ئێستا تۆڵەى لێ بكەنەوە , سەردەشت ئەمن و مخابەرات و خاوەن فایل نەبوو تا پێشمەرگەى بە شەهید كرد ن دابێت , یان لە شاخەوە ڕاپۆرتى لە سەر هاوڕێكانى نوسیبێ و ئێستا تۆڵەیان لێ كردبێتەوە , سەردەشت گەندەڵ و دزنەبوو تا لە سەر بە هەدەر دانى پارەى میللەت ئاواى لێ كرابێت , ئەوەى سەردەشتى گەیاندە ئاستى مەرگ و ڕۆحى پەپولە ئاسای بەرەو لاى سۆرانى مامەحەمە فڕى تەنها جیڕەى قەڵەمەكەى بوو , تەنها ڕاستى ووتن بوو , تەنها ئەتك كردنى ئەو دەسەڵاتە گەندەڵەى بنەماڵەكان بوو , ئاشكرا كردنى دزى و گەندەڵى دەسەڵاتدارانى مافیاى كوردى بوو , سەردەشت لە ژێر سایەى حكومەتێك و دەسەڵاتێكدا تیرۆر كرا كە هەژدە ساڵە بانگەشەى دیموكراسى و بیرو ڕاى ئازاد دەكات , سەردەشت لە ژێر سایەى حكومەتێك و دەسەڵاتێكدا تیرۆر كرا كە بە هەزاران كەس بۆ بەرهەم هاتنى ئەم حكومەتە خۆى بە كوشت داوە , بە ئەقڵى كەسدا نایەت لەو هەولێرەى كە جامانە سورەكان حكومى دەكەن تیرۆریستەكانى قاعیدە لە موسڵەوە بێن و لەناو هەزاران جاسوس و سیخوڕى ئاسایش و دەزگاى بەدناوى پاراستندا سەردەشتى خوێندكار بفڕێنن و بەناو یانزە بازگەى حكومەتى جامانە سورەكاندا دەرى بكەن و لە نزیكى موسڵ تیرۆرى بكەن , ئەگەر دەسەڵات خۆى لە پشت ئەو كارەوە نەبوبێت ,لەناو هەولێرێكدا , لەبەردەم زانكۆیەكدا , كە دەیان پاسەوانى هەیە گەنجێك بفڕێنن ئەگەر دەزگاى پاراستن و ئاسایشى حكومەتى جامانە سورەكان ئاگادار نەبن كەس نیە بتوانێ ئەمە بكات ,زۆربەمان چوینەتە هەولێر باش ئەزانین بازگەكانى هەولێر زۆر توندن ئەى چۆن ئەمە كرا ئەگەر ئەو سەیارەیە و كەسەكانى ڕێگە پێدراو نەبن لە لایەن دەسەڵاتە جامانە سورەكانى هەولێرەوە , ئەوەندەى منیش بزانم تیرۆریستەكانى قاعیدە نایەنە هەولێرو سۆران بفڕێنن , شێخ زاناش نەماوە , تا بڵیین ئەوە , كەواتە ئەمە باندە تیرۆریستیەكانى شێخ مەسعودو شێخ مەسرور و عیسمەت ئەرگوشى ئەمەیان كردوە , تەنها هۆكار بۆ ئەو جۆرە كارە قێزەونانە ئەوەیە كە سەردەشتیش خەتى سورى بنەماڵە خائینەكانى كوردى بەزاندوە و بە نوكى قەڵەمەكەى پەردەى لە سەر كارە قێزەونەكانى ئەوان هەڵداوەتەوە , ئەگینا سەردەشت گەنجێكى تازە پێگەیشتوو بوو نەبەشدارى 31ى ئابى كردوە , نە بەشدارى ئەنفالى كردوە , نە بەشدارى دزینى گومرگەكانى كوردستانى كردوە , نە پێش پاسداران كەوتوە بۆ تەقتەق وكۆیە و نە پێش جەندرمە كەوتوە بۆسەر پەكەكە تەنها ئەوەى نوسیوە كە هەموومان خوێندومانەتەوە , ئەویش ڕیسوا كردنى دەسەڵاتى مافیا و گەندەڵى كوردیە , ئەوەى سۆڕانى مامە حەمە و شێخ ستارو نەبەز گۆرٍان و سەردەشت و ئەحمەد میرەى پێ تاوانبار كرا و تیرۆر كران و لێیان درا و شكاتیان لێ كرا تەنها قەڵەم و ڕاستگۆییە , تەنها هەڵویستە كردنە لە ئاست هەموو ئەو كارانەى دەسەڵاتى كوردى ئەیكات , كەس بڕواناكات , ناچێ بە ئەقڵى كەسدا ئەگەر پارتى و پاراستن , یان یەكێتى و دەزگاى زانیارى پشتیوانى ئەو كەسانە نەبن و ڕێگە خۆش كەر نەبون و یارمەتى دەر نەبوبن كەسێك یان گروپێك جورئەت بكەن لەناو هەولێردا كارى وابكەن , كەواتە دەسەڵات ئاگادارى ئەوەیە و گومانیشى تیا نیە ,چۆن سۆرانى مامە حەمە و شێخ ستاربە گوللەى تیرۆریستە كانى بنەماڵەى بارزانى شەهید كران ئاواش سەردەشت بە گوللەى تیرۆریستە كانى ئەو بنەماڵەیە شەهید كرا , بەڵام تیرۆر ناتوانێ قەڵەمەكان لە كار بخات , سۆرانێك كوژرا هەزاران سۆرانى تر پەیدابوون , ئەوەتا سەردەشتیش كوژرا هەزارانى تر پەیدا ئەبن , قەڵەم و نوسەرى ئازا ناڕوخێن , ئەوەى ڕیسوا دەبێت و دەڕوخێت ئەو انەن كە بە گوللە وەڵامى قەڵەم ئەدەنەوە ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست