بەڕاستى گوناحى، دڵم بۆت پڕ بوو
Tuesday, 11/08/2009, 12:00
لە ڕۆژنامەى شەرق ئەوسەتى لەندەنیدا هەندێ بیرەوەرى تاڵەبانیم خوێندەوە , بەڕاستى ئەو بیرەوەریانە بۆ كەسێك كە تاڵەبانى سەر دەستەى مافیاكانى كوردستان نەناسێ ئەوە یەكسەر بەزەیى بەم پیاوەدا دێتەوە و هەوڵى بۆ ئەدات خانوەیەكى بۆ بكڕێ , ئەو كەسانەى ئەم درۆنامەیەى تاڵەبانى ئەخوێنەوە ئەگەر سەردانى كوردستانیان نەكردبێت ئەوا بڕوا دەكەن سەرۆكەكەمان قەشەنگە و بیر لە خۆى ناكاتەوە و ئەگەر لەبەر بەرژەوەندى میللەتەكەمان لە ژێر خێمەشدا بێت بەلایەوە ئاساییە و لەوە ئاسایى تر ئەوەیە ئەو كاتەى خەڵك نانێك نەبو بیخوات ئەمانیش وەكو خەڵك لە تاو برسێتى توابونەوە , بەڵام ئەوانەى ئەمڕۆ لەم كوردستانەدان و لە ژێر ئەم دەسەڵاتە مافیایەى كوردان باش دەزانن كە تاڵەبانى درۆى فەرموو , تاڵەبانى ئەڵێ (هیچ خانوبهرهیهك بهناوی خۆمو ژنهكهمهوه لههیچ فهرمانگهیهكی تاپۆی سلێمانیو بهغداو شارهكانی تر تۆمارنهكراوهو تهنیا شوقهیهكمان بهناوهوهیه كه لهساڵی 1975 لهسوریا كڕیومانه)) ئێ كوڕى باش ئێمەش ئەزانین جەنابتان لەبەر ئەوەى بڕواتان بەم ووڵاتە نیە بۆیە لە تاپۆى شارەكانى عێراقدا هیچتان بە ناوەوە نیە , وە منیش ئەڵێم جەنابتان هیچ پارەیەكیشتان لە عێراقدا نیە هەموى لە ئەوروپا و ئەمریكایە , تۆو ژنەكەت و كوڕەكانت هەموو پارەى یەكێتى و حكومەتان لەبەر دەستدایە ئیتر پارەتان بۆ چیە هەر كاتێك جەنابتان ئارەزوتان كرد پارەى یەكێتى زۆرو زەوەندە ئیتر پارە كانى خۆتان لەدەرەوە دادەنێن بۆ ڕۆژى ڕەش , ئەگەر بە گردەكەى كە بۆ خەزورتان كڕیوە و شارێكتان لە سەر دروست كردوە سەیر بكەین ئەوا تێ دەگەین جەنابتان ڕاست دەفەرمون هیچتان نیە , باشە ئەگەر لە ساڵى 1975 دا جەنابتان پارەى شوقەیەكتان هەبوبێت دیارە ئێستا پارەى دزراوى ئەم میللەتە تان لەبەر دەستایە و پارەى سەدان شوقە و دورگە و لەوانەى شارى ئەوروپاشتان هەبێت , ئێستا دەڵێیت هیچم بەناوەوە نیە هەر ماوەیەك پێش ئێستا نوسیبوت تەنها یەك پارچە ئەرزم بەناوەوەیە كە هى دایكمە بۆم بەجێ ماوە , ماوەیەك لەمەو پێش مایكل ڕۆبن نوسیبوى تاڵەبانى بڕى چوار سەد ملێون دۆلارى هەیە ئەمەش لێرە نیە و لە دەرەوەیە , خوا پێم نەگرێ ئەڵێن چەند دورگەیەكیشت هەیە لە دەرەوە , ئاخر كەس تێ ناگات ت بۆ پارەت نیە , موچەى سەرۆك كۆمارى , موچەى سكرتێرى گشتى یەكێتى ,ئەمە بڕٍێكى زۆر ئەكات , بەمەرجێ یەك دینارى خۆت بۆ سەفەرەكانت , نەخۆشیەكانت , دەعوەت و پارە بەخشینەوە و پیاوەتیەكانت لەو پارەیەى خۆت خەرج ناكەیت ئەى كەواتەئەو پارەیە چى لێ دەكەیت , كەواتە درۆت فەرموو جەنابى تاڵەبانى ئەتەوێت پارەى مردن و قەبرو كفنەكەشت هەر بكەوێتە سەر پارەى ئەو میللەتە ,تاڵەبانى ئەڵێ هێرۆى هاوسەرم زۆر جار پێم ئەڵێ ((ئهگهر مردین شارهوانی بهخاكمان دهسپێرێت لهبهرئهوهی كهمردین دینارێكمان نابێت، منیش پێی دهڵێم ئهو كاته گهلهكهمان رێزمان لێدهگرێت)) وەیش كە گوناحن چۆن بە پارەى یەكێتى گردێكت بۆ خەزوورت كڕى و شارێكتان لە سەر دروست كرد ئەتوانن هەر بە پارەى یەكێتى گردێكى تریش بكڕن , سەیرى ئەو گردە بكەن هیچ ماڵێكى ئەم كوردستانە نیە ئەوەندە خۆش بێت, ئیتر درۆ بۆ كێ ئەكەیت , قەیناكە خوا ئەكات ئێوە لە كۆڵمان ئەبنەوە ئەو كاتە بە پارەى خۆمان ئەتان نێژین , خۆت باش ئەزانى كێ شارەوانى ئەینێژێ , قسەكەى هاوسەرەكەت ڕاستە , مەبەستى بێ پارەى نیە , ئەو كەسانەى بەر نەفرەتى گەل ئەكەون , خائینەكان , ئەوانەى خوێنى دەیان هەزار ڕۆڵەى ئەم گەلەیان بە ڕشتن دا , ئەوانەى سەردەمێك جاش بوون , شارەوانى ئەوانە دەنێژێ دیارە هێرۆى هاوسەرت ئەوە باش دەزانێ بۆیە ئەزانێ شارەوانى ئەیانێژێ , تۆ نەك شارەوانى هەق نیە لە خاكى ئەم ووڵاتەدا شوێنێكیشت نەدەنێ تیاى بنێژرێیت . خوابتداتێ , ئەوەندە مەپارٍێرەوە با بمرى ئەو كاتە دەردەكەوێیت جەنابیشتان چیتان هەیە وەكو سەدامى هاوپیشەت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست